هه‌لومه‌رجى چاكسازى
لەیلە موحەممەد
پرسى "چاكسازى" له بنه‌ڕه‌ت دا دوو ڕه‌هه‌ندى هه‌یه.
ڕه‌هه‌ندێكى یاسایی و ڕه‌هه‌ندێكى سیاسى.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به سیاسه‌ته‌وه، بۆ هه‌ر حیزبێك پرسیارى جه‌وهه‌رى ئه‌وه‌یه ئایدیا یان پڕۆژه‌ى سیاسى چیه بۆ چاكسازى؟
دواتر دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن هه‌لومه‌رجه‌كان ئه‌قۆزنه‌وه بۆ به‌دى هێنانى.
ئایا هه‌لومه‌رجى ئێستا بۆ چاكسازى چى جیاوازه به‌راورد به هه‌لومه‌رجى چوار ساڵ پێشتر و هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رج له ساڵانى پێشوتر دا؟
بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره، پێویست ئه‌كات ئاماژه به چه‌ند شتێك به‌ین:
بۆچونى جیاواز هه‌یه له‌باره‌ى ڕۆڵى حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى پێشوو له بازنه‌ى چاكسازى و گۆڕانكارى له سیستمى سیاسى و شێوازى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان دا.
ڕه‌خنه‌كان زیاتر باس له گه‌ڕانه‌وه ئه‌كه‌ن بۆ گوتارى ڕه‌خنه‌ى توند ڕه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات. جۆشدانى شه‌قام و دروستكردنه‌وه‌ى هیواو ئومێد.
سه‌رقاڵ بوون به ورده‌كاریه‌وه له سیاسه‌تدا له‌مپه‌ڕ دروست ئه‌كات ، چونكه سیاسه‌ت كارى پرسه گه‌وره‌كانه و ئامانجیش هه‌میشه ستراتیژى و دوور مه‌ودایه .
ئه‌م ڕه‌خنانه له دڵسۆزى و خه‌مخۆریه‌وه بۆ سستى چاكسازى فعلى، بۆ بچوكبونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، بۆ ترس له له‌ده‌ستدانى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده ئه‌شێ له جێى خۆ‌یا بێت.
به‌ڵام ئایا واقع بینى سیاسى تێدایه؟
جێبه‌جێ كردنى هه‌ر ئه‌جێنداو ستراتیژێك یان ده‌بێت هه‌لومه‌رجى بۆ بقۆزیته‌وه یان ده‌بێت هه‌لومه‌رجى بۆ بخوڵقێنى.
جۆش و خرۆش، هیواو ئومێد و خه‌ون تا ئه‌وشوێنه گرنگن كه ئه‌خرێنه چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌و پلانێكه‌وه، كاتێك ئه‌خرێنه ئه‌و چوارچێوه‌وه ئیتر قۆناغى دواتریان به‌دى هێنان و جێبه‌جێ كردنه.
دوو خاڵ له‌م باره‌یه‌وه جیاكردنه‌وه‌یان گرنگه.
یه‌ك، ئۆپۆزسیۆنى ئێمه (كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، گۆڕان) به چه‌ندین هۆكار نه‌یانتوانى خۆیان هه‌لومه‌رج بۆ چاكسازى ڕیشه‌یی و گشگیر یاخود خێرا بخوڵقێنن.
بژارده‌ى دووه‌میان قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌لومه‌رجه بوو كه نوزه‌یه‌كى تیایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان به ڕێكه‌وتن بێت یان له‌یه‌ك تێگه‌یشتن لانى كه‌مى ئامانجه‌كانى چاكسازى به‌دى بێنن له‌ڕێى خه‌باتى پاڕله‌مانیه‌وه یان له‌ڕێى به‌شداربوون له كابینه‌ى حكومه‌ت دا.
جا ئایا له په‌ڕله‌مان بێت یاخود له حكومه‌ت به سه‌رجه‌م كه‌موكورتیه‌كانیه‌وه ده‌رفه‌تێكه تیایا به‌ردێ ئه‌خرێته‌ر سه‌ر به‌ردێك بۆ بیناكردنى چاكسازى و گۆڕانكارى.
دوو، ئه‌وه نا لۆژیكى و ناواقعیه به فعلى له قۆناغى سێ‌دا بیت، به‌ڵام بته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه ئه‌و ده‌ورانه‌ى قۆناغى یه‌ك و دوو فه‌رزى ئه‌كرد.
له مێژووى ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیانه‌دا كه وه‌ك دیارده‌ى نوێ و ده‌گمه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌كانیان دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن هه‌ر قۆناغێكى كار‌و خه‌باتیان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه له‌ڕوى ئه‌داى سیاسى و كارى ڕێكخراوه‌یی و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان.
ئه‌مه به‌نیسبه‌تى حیزبێكى وه‌ك گۆڕانه‌وه به نمونه‌یه‌ك ڕوون ئه‌كه‌مه‌وه:
گۆڕان سه‌ره‌تا ده‌بوو به گوتارێكى ڕه‌خنه‌یی توند ده‌ست پێبكات، ده‌بوو ده‌نگى به‌و شێوه‌یه به‌رز بێت، ده‌بوو خه‌ڵكى هان بدات و ڕه‌خنه‌كانى له سیستمى حوكمڕانى و پرسى داهات و خه‌رجى و مافه‌كانى هاوڵاتى و ئه‌ركه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێته هه‌موو ماڵێك و هه‌ر تاكێك. به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ئه‌م شێوازه له‌و قۆناغه‌دا هیواوئومێدى ته‌نانه‌ت بۆ پارتیه‌كان و بۆ یه‌كێتیه‌كان زیاتر دروست ده‌كرد و هه‌موان خه‌ونیان ده‌بینى به وڵاتێكه‌وه باشتر به‌ڕێوه ببرێت و خه‌ڵكه‌كه‌شى سودمه‌ندترو خۆشبه‌ختر بن له سایه‌یی ئه‌و حوكمڕانیه دا.
له‌و قۆناغه‌دا پاكێجه‌كانى چاكسازى له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه درانه ده‌سه‌ڵات بۆ به‌دى هێنانیان.
بێگومان هه‌ر به‌هێزى و كاریگه‌رى گوتارى ئۆپۆزسیۆن بوو كه حیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌كانى هێنایه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى به‌ڵێ كه‌موكورتى و خه‌له‌ل هه‌یه و ده‌بێت چاك بكرێ، له كاتێك دا پێشتر نه‌ك ڕه‌خنه‌یان قبوڵ نه‌بوو به‌ڵكو سه‌رله‌به‌رى گوتاره‌كه و بیرى ئۆپۆزسیۆنیان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، و سه‌رجه‌م شێوازه‌كانى سزادانى سیاسیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه تاقى ئه‌كرده‌وه.
قۆناغى دووه‌م فه‌رزى كرد، ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێ، ئه‌وه‌ش به ده‌ردێك چوو كه دۆخى سیاسى و ئابورى هه‌رێم كه‌وته ناو مه‌نگى و چه‌قبه‌ستنێكى ترسناكه‌وه.
قۆناغى سێیه‌م، ئه‌و قۆناغه‌یه كه هێشتا ئۆپۆزسیۆن به‌ته‌واوى ئه‌زمونى نه‌كردووه.
وه‌رگرتنى به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و داگیركردنى پانتاییه‌ك ئه‌گه‌ر زۆر كه‌میش بێت بۆ به‌دى هێنانى بڕێك له چاكسازى. حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى پێش‌و له ئێستا دا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دان.
به‌ڵام باشى ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌وه‌دایه، ئه‌و حیزبانه‌ى به‌رپرسیارن له دۆخى حكومڕانى ئه‌مڕۆ زیاتر خۆیان به خاوه‌نى ئه‌و گوتاره ئه‌زانن كه ئۆپۆزسیۆن دایهێنا.
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ستنه‌چێت، ڕه‌چاوكردنى چه‌ند خاڵێك گرنگه:
1.موزایه‌ده‌و ئیستفزازكردن یه‌كێكه له‌و دیارده نا سیاسیانه‌ى له هه‌رێمدا باوه. هه‌میشه‌ش سه‌رچاوه‌ى كێشه‌و ناكۆكیه قوڵه‌كان قسه‌و كردارى كه‌سانێك بووه كه ناسیاسین و ناتوانن له گرنگى پشودرێژى تێبگه‌ن له سیاسه‌ت دا به دیار ئامانجى ستراتیژیه‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌و ئاوه‌ى له ساڵانى پێشوو ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌ناو گۆڕان و لایه‌نه موعاره‌زه‌كانى تردا ڕشتیان ئێستا خه‌ڵكانى هه‌لپه‌رست فێرى بون و تاقى ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش دیسان ئێمه‌ى له مه‌ساحه‌یه‌كى كه‌میش دا بێت بردۆته‌وه ناو جۆرێك له ژاوه‌ژاوو هاشوهوشى بێ نه‌تیجه.
2.بێ متمانه‌یی ده‌ردێكى بێ ده‌رمان و بێ ئامانه له‌ناو حیزبه سیاسیه‌كانى هه‌رێم دا. ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه به‌رده‌وام سه‌رى ئه‌و پڕۆژانه‌شى خواردوه كه پێشكه‌ش كراون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وى حوكمڕانى له وڵات دا.
له‌م قۆناغه‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م بێمتمانه‌ییه ترازانى وه‌ك پێشتر دروست نه‌كات له نێوان حیزبه سیاسیه‌كانى به‌شدار له حكومه‌ت دا.
ئه‌وترێ كه خوا ده‌رد ئه‌نێرێ ده‌رمانیشى هه‌یه. پرسیار ئه‌وه‌یه،
چاره‌نوسى حیزبه سیاسیه‌كان و قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێم به‌م ده‌رده‌وه له‌به‌ر ده‌م چ ئاینده‌یه‌ك دایه؟
ئایا بێ متمانه‌یی نێوان پارته سیاسیه‌كان ئاینده‌ى چاكسازى له شێوازى حوكمڕانى هه‌رێم دا به‌ره‌و كوێ ئه‌بات؟
له كۆتایی دا،
هه‌رێم پێگه‌یه‌كى سیاسى و ئابورى لاوازى هه‌یه له چوارچێوه‌ى عێراقێكى هه‌ڵوه‌شاو دا. له به‌رامبه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى داگیركا‌ر دا. هه‌ندێك له‌م لاوازیانه ده‌ره‌نجامى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى پارتى و یه‌كێتى بووه له دواى (1991)ه‌وه تا ئه‌مڕۆ.
هه‌ندێك له‌و لاوازیانه‌ش ده‌ره‌نجامى واقعێكى داسه‌پاوى نێوده‌وڵه‌تیه و ڕێشه‌ى قوڵه.
هه‌ندێك له‌و لاوازیانه ڕه‌گى كلتوریان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان ڕه‌گى كۆمه‌ڵایه‌تى.
هه‌ندێكیان له ملى توێژه گرنگه‌كانى ناو كۆمه‌ڵن، هه‌ندێكیان له ملى خه‌ڵكى موعارزو و حیزبى موعاره‌زه.
ئێستا هه‌موو ئه‌زانن ده‌رده‌كان چین و ده‌رمانیش بۆ چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش كراوه. ڕه‌نگه سیستمه‌كه وا بخوازێ ئه‌م چه‌ند ساڵه و چوارى دواتریش چاوه‌ڕوانى بین ئایا ئه‌توانێ ئیسڵاح ببێت؟
ئه‌گه‌ر نه‌بوو هه‌ندێك جار دوو ڕێگه‌ى جیاواز ئه‌مانگه‌یه‌نێت به‌هه‌مان قه‌ڵا.
ئێستا ئه‌بێ بپرسین ، ئایا بیر بۆ ڕێگه‌ى دووه‌م كراوه‌ته‌وه؟
AM:09:36:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی