قسەی تریش هەیە

‌داهێن هاشم

کاتێک کۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا ،ژمارەیەک لەوانەی لەپشتی کومپیوتەرو موبایلەوە ئەیانەوێ دنیا بەویستی ئەوان بگۆڕێ کەوتنە ساردکردنەوەی خەڵک و بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن، ئەم تەوژمە ئاراستەکراوە کە دەزگا سیخورییەکانی دەسەڵات رۆلیان تێدا هەبوو ،تارادەیەک سەرکەوتن لەوەی خەڵکی نارازی و چاکسازی خواز بێ ئومێد بکەن لەهەڵبژاردن، بەبێ ئەوەی هیچ بەدێلێکی دروستیان هەبێ بۆ چارەسەر، لەکاتێکدا حەقیقەتی چارەسەریش ئەزانن، بەڵام ئەرکی ئەوان ونکردن و لێلکردنی رێگاکانە، ئامانج لەو تەوژمە ئاراستەکراوە مانەوەی دۆخی باوە، بێزارکردن و سەرەنجام قبوڵکردنی واقعی تاڵە، سەیرکەن سەرباری بێ دادی و نەبونی ژیانی شایستە بۆ خەڵک ئەم گروپە خەریکی لێدانە لەو جوڵەیەی ئەیەوێت بەرێگای سیاسی دروست بەپێی ئیماکانەی کەزەمەن رێگەی پێ ئەدات، واقع بگۆرێت.

پرسی چاکسازی، وەک هەر پرسێکی تر بەهەنگاوێک دەست پێدەکات، بێگومان ئەوەی کراوە هێشتا لەئاست خواستی گۆڕاندانیە، بەڵام دەرفەتێکی گرنگی داوە بۆکردنەوەی دەرگای چاکسازی گەورەتر.

لەبارەی هەوڵدان بۆ بچوککردنەوەی هەوڵ و خەباتی گۆڕان لەوەتێ دەگەین، بۆچی پەلامار ئەدرێین؟ چونکە سەرکەوتوین، سەرکەوتنەکە رێژەییە و جێی خواستی تەواونیە، بەڵام بەردەوامین، ئەشزانین ئەوانەی رۆژانە دەیان پۆستی بێ ئەرزش دەکات دژ بەگۆڕان، لەکۆمێنتا بۆ وێنەیەکی وەزیری پێشووی دارایی ئەنوسێ (سڵاو حەوت
برا ئەوە لێمان ناپرسی؟).

ئەوەش ئەزانین نابێ ئاستی خەڵکی گۆڕان بێتە ژمارەیەک هەڵتۆقیوی پۆپۆلیست.


PM:02:45:18/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 4784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی