(موقه‌ده‌س) و (دیموكراسى)
خەڵات عومەر
به‌پێى ده‌ستوورى نووسراو بێت، عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵى و دیموكراسىییه. شتى باش له ده‌ستوورى عێراقدا نووسراوه، پشتیوانیى ئه‌وه ده‌كات كه وڵاته‌كه ههڵنهخلیسكێته شوێنێكه‌وه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بێت، كه نووسراوه، به‌ڵام له سه‌رزه‌مین هیچ شتێك زامنى ئه‌وه ناكات، كه له گۆڕانكارییه‌كى دراماتیكیدا سه‌رتاپای وڵاته‌كه خۆى ههڵنهخلیسكێت و دهستوورهكهیشى هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.
دانانى ده‌ستوورێكى نوێ بۆ عێراقى دواى 2003، سه‌باره‌ت به ئه‌مەریكاییه‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كى ئایدۆلۆجى بوو. زۆربه‌ى نێوه‌نده‌كانى بیركردنه‌وه له ئه‌مەریكا، ساڵانێك بوو لێكۆڵینه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به دیموكراتیزه‌كردنى وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كرد. ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌مەریكا له وڵاتێكى گرنگى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدایه و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆرییهكهیشى ڕوخاندووه و كاتى ئه‌وه‌یه ده‌ستوورێكى وه‌ها بنووسرێته‌وه، بتوانێت بیسه‌لمێنێت، كه ئه‌م وڵاتانه‌ش ده‌بنه وڵاتى دیموكراسیى هاوشێوه‌ى ئەورووپا و ئه‌مەریكا.
(پۆل بریمه‌ر)ى حاكمى ئه‌مەریكایى پێشوو لە عێراق، خودى خۆى نوێنه‌رایه‌تیى ئه‌م هێڵه ئایدۆلۆجیایهى ده‌كرد و پێشى وابوو، كه عێراق ده‌بێته نموونه‌ى ئه‌و دیموكراسییه‌ى كه خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ته‌نێته‌وه.
ئه‌مه‌یان بابه‌تێكى فیكرییه و نامه‌وێت لێره‌دا شه‌ن و كه‌وى بكه‌م، به‌تایبه‌ت، كه چ له سه‌روبه‌ندى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق و چ له ساڵانى دواى ئه‌ویشدا، زۆرم له‌سه‌رى نووسیوه.
به‌ڵام خاڵێك هه‌یه به ڕاگوزه‌رى له‌سه‌ریدا ده‌وه‌ستم، چونكه گرنگه و كه ده‌شڵێم به ڕاگوزه‌رى، له‌به‌رئه‌وه‌یه، ده‌هێنێت له داهاتوودا زیاتر و زۆرتر له‌سه‌رى بوه‌ستم. ئه‌ویش بریتییه لەوەی كه خهیاڵهكهى (پۆڵ بریمه‌ر)، هێندێك له سیاسییه‌كانى كوردى سه‌رمه‌ست كردبوو.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، كه ده‌ستوورى نوێ بۆ عێراق ده‌نووسرایه‌وه، گفتوگۆى زۆرم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كرد، كه سه‌ر و سه‌ودایان به‌و باسه‌وه هه‌بوو. بیانییه‌كان ناڵێم، به‌ڵام كورده‌كان و له‌وانه‌ى كه به سیاسیى گه‌وره و سه‌ركرده ناو ده‌برێن، ئه‌وه هیچ له زۆر شت‌دا وه‌ك بریمه‌ر بیریان ده‌كرده‌وه، به‌ڵكوو پێیان وابوو كورد نابێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كى جیا، داواى مافى خۆى بكات و كێشه بۆ دیموكراسیى عێراقى داهاتوو دروست بكات، چونكه له وڵاتى دیموكراسیدا هه‌موو هاووڵاتییان به‌بێ جیاوازى وه‌ك یه‌ك خاوه‌نى مافى یه‌كسان ده‌بن!
ئه‌م بۆچوونه تا ئێستاش نه‌ك هه‌رهه‌یه، به‌ڵكوو ئاڕاسته‌یه‌كى به‌هێزه و حزب و ڕێكخراو و میدیا و كه‌سانى سیاسى و ڕۆشنبیریش لایه‌نگریى ده‌كه‌ن.
پرسیاره‌كه‌ى من، كه له سه‌روبه‌ندى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا، كه له‌و سیاسییانهم ده‌كرد، ئه‌م بۆچوونه‌ى ئێوه ڕاسته ئه‌گه‌ر عێراق بتوانێت ببێته وڵاتێكى دیموكراسى و فیدراڵیى وه‌كوو وڵاتى ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ئه‌ى ئه‌گه‌ر دیموكراسی شكستى هێنا و عێراق له پیاده‌كردنیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو؟!
وه‌ڵام ؟ وه‌رم نه‌گرته‌وه !
(سه‌دام حوسێن) سه‌باره‌ت به كورد قسه‌یه‌كى به توێكڵى هه‌بوو، به‌ڵام بێ گومان ئهگهرههڵی بگێڕیته‌وه.
ئه‌و ده‌یگوت: (كورد له عێراقدا دوو جار مافیان هه‌یه، جارێك وه‌كوو عێراقى و جارێكیش وه‌كوو كورد). ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه (كورد له عێراقدا دوو جار مافیان خوراوه، جارێك وه‌كوو كورد و جارێكیش وه‌كوو عێراقى)
بێ گومان ئه‌و قسه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك ڕاسته. له عێراقى سایه‌ى پادشایه‌تییه‌وه تا ئێستا، كه عێراق ئه‌گه‌ر دهستوورهكهیشى باش بێت، جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى شكستى خواردووه.
ساڵى 2007 ڕ‌اپۆرتێكى هه‌واڵگریى ئه‌مەریكا، كه 16 ئاژانسى تایبه‌ت ئاماده‌یان كردووه، هۆشداریى داوه‌ته كۆشكى سپى، كه عێراق به‌ره‌و جه‌نگى ئه‌هلى ده‌چێت. چه‌ند رۆژێك دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه، ڕۆژنامه‌نووسه‌كان له‌م باره‌یه‌وه پرسیاریان له وەزیری به‌رگرى ئه‌مەریكا كردبوو. له‌وه‌ڵامدا گوتبووى (ده‌سته‌واژه‌ى جه‌نگى ئه‌هلى زۆر ساده‌تره بۆ ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ى ئێستا له عێراقدا هه‌یه)
ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه بۆ سێزده ساڵ پێشت ئێستا ڕاست بووبێت، ئه‌وا بۆ ئێستاى عێراق، سێزدە ئه‌وه‌نده جار له‌وه‌ى ئه‌وسا ڕاستتره.
پێویستمان به به‌ڵگه نییه، بۆ ئه‌وه‌ى بڵێین ڕوانگه‌ى ئه‌مەریكا بۆ دیموكراسى له عێراقدا شكستى هێناوه، به‌ڵام به‌ڵگه بۆ گه‌وره‌یى ئه‌و شكسته، ڕووداوه‌كانى ئێستاى عێراقن، كه ده‌یسه‌لمێنن ئه‌مەریكا نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه نموونه‌یه‌كى دیموكراسى دروست بكات، به‌ڵكوو وه‌ك چۆن ئینگلیز شكستى هێنا له‌وه‌ى عێراق بكات به یه‌ك وڵات. دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ئه‌وه‌ى دیمهنەكه ده‌یخاته به‌رچاو ئه‌وه‌یه، كه عێراق له درۆئهفسانهیهك زیاتر هیچى تر نییه و ئه‌مەریكاش لهبەرامبهر ئه‌م ڕاستییه‌دا دهستهوەستانه.
سه‌رنج بده‌ن؛ له زۆربه‌ى شاره‌كانى باشوورى عێراق و له به‌غدا، خه‌ڵكى شیعه دژى ده‌سه‌ڵاتى حزبه شیعه‌كان هه‌ستاون و ڕه‌تیان ده‌كه‌نه‌وه. مه‌به‌ستى سهرنجهكهم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕووداوانه ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك دروست بكه‌ن، دوو پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى و گرنگى وه‌كوو كورد و سوننه، به‌بێ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌وه‌یان هه‌بێت ده‌ست له ڕووداوه‌كان وه‌ربده‌ن، ناچارن باجى گۆڕانكارییه‌كان بده‌ن.
بێ گومان باسه‌كه ئه‌وه نییه، كه كورد و سوننە به‌رپرسیاریه‌تییان له‌وه‌دا نییه، كه بارودۆخه‌كه به ئێستا گه‌یشتووه، به‌ڵام بێ گومان به‌رپرسیاریش نین له‌وه‌ى كه ئه‌مەریكییه‌كان له عێراق ده‌سه‌ڵاتیان داوه‌ته ده‌ست شیعه‌كان و ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو داهاته‌ى وڵاته‌كه، ته‌نانه‌ت شكستیان هێناوه له‌وه‌ی شیعه‌كانیش قایل بكه‌ن!
ڕاسته له عێراقدا وه‌ك وڵاتانى دیموكراسى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و سیستمى په‌رله‌مانییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیى حوكمڕانى و موقه‌ده‌سى شیعه‌گه‌ری به جۆرێك ئاوێته بووه، كه نه‌توانرێت پێشبینى بكرێت وڵاته‌كه به چ قارێكدا ده‌چێت، كه سه‌قامگیرى و ئارامی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ئه‌گه‌ر شیعه‌كان ئه‌وه زامن نه‌كه‌ن؟!
له وتارى ڕۆژى هه‌ینیى ڕێكه‌وتى 1ی نۆفهبهرى 2019 ده‌دا (ئه‌حمه‌د ئه‌لسافى) وه‌كیلى (سیستانى ) له‌سه‌ر زارى (سه‌ید)ەوه، داواى ڕاپرسى و ڕیفراندۆمى كرد سه‌باره‌ت به (سروشتى سیستمى سیاسى)ی عێراق. ئه‌م قسه‌یه واتایه‌كى قووڵ و ترسناكى هه‌یه و هیچ بۆ ده‌ستوور و سیستمى دیموكراسیى عێراق ناهێڵێته‌وه.
له ڕاستیدا شه‌قامى شیعه ڕۆژانى هه‌ینى گوێى دڵى ده‌نێت به بڵندگۆى وه‌كیله‌كانى (سەید)ه‌وه، هه‌قى خۆیانه، به‌ڵام كورد و سوننه و پێكهاته‌كانى دیکەى عێراق، كه زۆرینه‌ن، گوناهیان چییه تا چاره‌نووسیان گرێ درابێت به قه‌سه‌ى ڕۆژانى هه‌یینییه‌وه؟!
PM:11:36:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی