خانەنشینی پەرلەمانتار

‌ئیسماعیل گەڵاڵی


پێش هەموشتێک دەبێ ئەوەبزانین پەرلەمانتاری وەزیفەنیە نوێنەرایەتیە ئەوەی پێی ئەدرێ وەک ئیمتیاز چی لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا یادوای تەواوبونی کارەکەی پاداشتەموچەنیە بۆیە هەرتێکەڵکردنێکی ساڵی خزمەتی وەزیفی وتەمەن چی ئەوەی لەیاساکەی بەغدادا کراو چی لەوەی ئێستادەیانەوێ بکرێ لەپڕۆژەکەی هەرێمی کوردستان فێڵێکی پەرلەمانتارە بەتەمەنەکانە بۆڕزگاربون لەوفشارەجەماوەریەی هەیە لەسەریان کەلانی کەم لەسەدا نەوەتی پەرلەمان پێک دێنن ئەم توێژە ،بەپێی زانیاری دەقیقی من ئەم بڕگەیەی ناویاساکەی هەرێم کەتایبەتە بەخانەنشینی پەرلەمانتار لەلایەن پەرلەمانتارێکی کۆن وبەتەمەنەوەبەقەدوباڵا ئامادەوداڕێژراوە.

بەگشتی پەرلەمانتار دوای تەواوی بونی لەنوێنەرایەتیەکەی لەدنیادا دوجۆر مامەڵە لەگەڵ ماف وئیمتیازەکانیدا ئەکرێ

یەکەم : لەوڵاتە پێشکەوتوەکاندا دوای تەواوبونی لەکارەکەی پاداشتێکی شایستە دەکرێ ودەڕواتەوە سەر وەزیفەکەی پێشوی ئەگەر کارمەندی دەوڵەت بوبێ وساڵانی پەرلەمانتاریەکەشی بەخزمەت بۆهەژماردەکرێ ،ئەگەر لەکەرتی تابیەتیش بوبێ یاکاری ئازادی خۆی هەبوبێ ئەوە خۆی ئازادە چی ئەکا.

دووهەم : لەهەندێک وڵاتانی تر خانەنشینیەکی معقولی بۆدەبڕدرێتەوە لەپێناو دڵنیای تەواو لە ئایندەودواڕۆژی تادەست تێکەڵ نەکا لەگەڵ کۆمپانیاودامەزراوە ئەهلیەکان یاچاوپۆشیکردن لە حکومەت یالەترسی سیخوڕی بۆبێگانە.

بۆهەردوو حاڵەتەکە پاساوی خۆی هەیە دیارە زەمینەوزەمان ومکان گرنگن ، هەرهێنان وتێکەڵکردنێکی ساڵی خزمەتی وەزیفی وزەڕب وتەقسیم و تەمەن لەگەڵ ئەم دومەبدەئەدا نایەتەوە تەنیاپێچەبەدەورەوفێڵێکی زیرەکانەی زۆرینەی پەرلەمانتارانەبەناوی چاکسازیەوە لەپێناومسۆگەرکردنی خانەنشینی نامعقولدا

 


PM:02:39:14/12/2019

ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی