نامەیەک پڕ لەشەرمەزاری

‌ئەحمەد حاجی رەشید

لەدوای خۆپێشاندانەکانی بەغداو شارەکانی خواروی عێراق و پەرەسەندنی توندوتیژیەکان وشەهیدبوون و برینداربوونی دەیان هەزار گەنجی ئەم وڵاتە ، ئاڕاستەکان گۆڕان بۆ ئەوەی بیر لە چارەسەریەک بکرێتەوە کە چ شتێک عێراقی گەیاند بەم دۆخە ،بۆ گەندەڵی بەرزبویەوە بۆ ئاستە مەترسیدارەکانی ،بۆ خزمەتگوزاریەکان نەمان بۆ و بۆ و دەیان بۆی تر .....، بۆ شیرازەی کۆمەڵگە تێکشکێنرا ،بۆ بەها ڕەوشتیەکان باویان نەما .

هەموو ئەمانە دەرئەنجامێک بوو کە خرایە ئەستۆی حیزبە سیاسیە حکومڕانەکان لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەم قسە تا چەند ڕاستە من ناتوانم دادگایی کەس بکەم بەڵام دەتوانم بڵێم بەشی زۆری ڕاستە بەم بەڵگانەی خوارەوە:

کێ هەڵبژاردنەکانی تەزویرکرد
کێ سیادەی عێراقی پێشێل کردو ڕێگەیدا هێزە ئەقلیمی و نێودەوڵەتیەکان تەراتێن بکەن
کێ یاسای چواری تێرۆری دانا بۆ تۆڵەسەندنەوەلەبەرانبەراو ڕکەبەرەکانی
کێ مەلەفی سیاسی و ئەخلاقی لەسەر نەیارەکانی دروست کرد
کێ پشک پشکێنەوە خزمایەتی و حیزبایەتی تۆخ کردەوە
کێ عێراقی بەش کرد لەسەر بنەمای نەتەوەو ئاین و مەزهەب
کێ سیستەمی دادگای لەکەدارو بێ بەهاکرد
کی شکۆی پێشمەرگەو هێزە سەربازیەکانی شکاندو لەبری ئەوان هێزی ملیشاو لەیاسا دەرچووی حیزی دروست کرد
کێ ئابوری وڵاتی تەباند و پارەکانی ئەم وڵاتەی لەبانکەکانی دەرەوە قایم کرد

مەگەر هەموو ئەمانە حیزبە سیاسیە حکوم ڕانەکان و هاوکارەکانیان نەبوون

بۆ یە کاتیک بیرکرایەوە باجاراێک ئاڕاستەیەکی دیکە تاقی بکەینەوە لە کاری سیاسی هەرچەندە لەهیچ شوێنێکی دونیا وا نەکراوە بەڵام با لە عێراق تاقی بکەینەوە ،بەڵک و چارەسەر بێت ئەویش حکومەتێک کە حیزبەکان دروستی نەکەن بەڵام بەهەموویان چاودێری بکەن .

ئێوە ئەگەر وەزارەت و سەفارەت و دەزگاکان بەچاوی بەرژەوەندی خۆتان سەیرناکەن خۆ دەتوانن پەرلەمان ئەوەندە بەهێزکەن ،هیچ وەزیریک یان سەفیرێک زاتی ئەوە نەکات بەقەد تاڵە مویەک کەلەپەرلەمان خۆتان یاساکانی بۆ دادەنێن بتوانێت لابدات.

ئێوە ئەگەر دەتانەوێت بڵێن ئێمە کێشەی ماددەی (۱٤٠) و پشکی بوجەی هەرێم و بەشداری سیاسی و تەوازنی مەکوناتیمان هەیە ، ئەوا ئەوەتان تاقی کردەوە چما وەزیرەکانتان لە سەفی پێشەوەی حیزبەکانتان و بنەماڵەکانتان نەبوو ، ئەی بۆ نەتان توانی ئەو گرفتانە چارەسەر بکەن .

نەخێر ئێوە دەتانەوێت بازرگانی سیاسی بن بەناوی نەتەوەو بەناوی ئاینەوە بەناوی مەزهەب و عەشرەت و خێڵەوە،

ئێوە دەتانەوێت بڵێن:

کەس لەکوردستان نیە خاوەن ئەزموون و شارەزایی بێت جگە لە ئەندامانی حیزبەکانی ئێوە
کەس لەکوردستان نییە بتوانێت نوێنەری ئەو خەڵکە بێت جگە لە ئەندامانی حیزبەکانی ئێوە

شەرمەزاریە ئەگەر هێزە کوردیەکان بڵێن لە هەرێم کەسێکمان دەست ناکەوێت مەرجەکانی شارەزایی و دەست پاکی تێدا بێت بەڵام لەدەرەوەی هێزە سیاسیەکانمانە ،
شەرمەزاریە بۆ حیزبەکان کەدڵسۆزی و دەست پاکی وشارەزایی قۆرخ بکەن بۆ حیزبەکانی خۆیان

بۆیە دەبێت ئەوە ڕونبێت لای هەموو هێزە سیاسیەکان کە :

بە دەیان خەڵکی دڵسۆز بەنیشتمان دڵسۆز بە خەڵک ،شارەزا لە بوارە جۆراو جۆرەکان ،دەست پاک و ئەمین ،خاوەن عەقلی سەردەمیانە ،بەرگری کارێکی ڕاستەقینە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بونیان هەیە ،
بۆیە بەناوی هەندی گرفتەوە ختوکەی سۆزی هاوڵاتیان کورد مەدەن و دوچاری کێشەی گەورەتر مەکەن .

باوەزیرەکان تەنها نیشتمان پەروەربن یان ئینسان دۆست بن ،لێگەرێن یەکجار ئەوانە نوێنەری خەلک بن لە پۆستە جێبەجێکارەکاندا و هەموو فراکسیۆنە پارلەمانیەکاتن بکەن بە سەدچاو لەسەریان بۆ ئەوەی نەتوانن بەناوی خەڵکەوە بیزنس بکەن ،

لەئیستادا لە شەقامی عێراقدا نامەیەکی ناشیرین گەشتوە کە کورد پێداگری دەکات لەوەی وەزیرەکان دەبێت تەنها سەر بەپارتە سیاسیەکانیان بن ، خەڵکی کوردستان جگە لە پارتە سیاسیەکان ، دڵسۆزیک شک نابەن ، نیشتمان پەروەرێک شک نابەن .


AM:10:24:24/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 3208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی