تاقیگه‌ی سلێمانی
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
له دوای نه‌مانی مام جه‌لال وكاك نه‌وشیروان، پارێزگای سلێمانی له زه‌مینه‌یه‌كی سیاسییه‌وه، بوه به تاقیگه‌یه‌كی حزبی و ئیداری وبازرگانی بێ پێوه‌ر، بۆ ژماره‌یه‌ك سوودمه‌ند.
له‌م تاقیگه‌یه‌دا ، سوودمه‌نده‌كان له هیچ به‌رپرس نین ، ده‌رگاكانی ئه‌م پارێزگایه به رویاندا واڵایه ، تا بۆیانبكرێت سلێمانی به‌كار ئه‌هێنن ، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.
سوودمه‌نده‌كان، له سه‌رده‌می بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه زۆر به زه‌قی كه‌وتنه ڕوو، ئه‌بینین له ڕووی حزبایه‌تییه‌وه، هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر حیزبێكی سلێمانی نشین بیت، ئه‌توانیت به ناوی سلێمانییه‌وه، بچیت به گژ داروبه‌رد دا، به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بڵێت (.. تۆ كێشه‌ی حزبی یان ده‌روونی و شه‌خسیت هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به گژیاندا ئه‌چیت، بۆ بابه‌تی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه-ت له سلێمانی كردووه به به‌هانه ؟!!) پێچه‌وانه‌كه‌یش ڕاسته، سه‌باره‌ت به ئه‌وكه‌سانه‌ی حیزبنشینی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی-ن.
سلێمانی تاقیگه‌یه، بۆ پزیشكێكی حزب، له 2ی 6ی 2020دا، له پێناوی حزبه‌كه‌یدا، دژی قه‌ده‌غه‌ی هاتوجۆ، به پێچه‌وانه‌ی ویژدانی خۆی له كه‌ناڵی جزبه‌كه‌یه‌وه، باوه‌ڕی خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی به‌و ده‌رده كوشنده‌یه لاواز ئه‌كات، ته‌نها له پێناوی دژایه‌تیكردنی حزبێكی تری حوكمڕان له پارێزگایه‌كی تر.
سلێمانی تاقیگه‌یه ، بۆ په‌رله‌مانتارێكی حزب ، له 2ی 6 ی 2020 دا خۆی ئه‌خزێنێته ناو ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی بێ ده‌رامه‌ت و به ناوی پارێزگای سلێمانی بانگه‌شه بۆ دژایه‌تی كردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی خۆپارێزی، ئه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ((وه‌ك خۆی فه‌رموی: تا ئێستا له سلێمانی ڕۆژانه هه‌زار كه‌س نه‌مردووه... ونا بێت سه‌رچاوه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه له پارێزگایه‌كی تری هه‌رێمه‌وه ده‌ربچێت !! )) به‌ڵام له 15ی 6دا ، هه‌مان په‌رله‌مانتار ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌مان پارێزگا به دژایه‌تیكردنی باری ته‌ندروستی سلێمانی تۆمه‌تبارئه‌كات و خۆی وه‌ك خه‌مخۆرێك ئه‌ناسێنێت.
سلێمانی تاقیگه‌یه، بۆ به‌رپرسێكی كارگێڕیی، له 2ی 6ی 2020 دا، له ژێر دروشمی برسێتیدا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام له 15 ی 6 دا، فه‌رمانگه‌یه‌كی ئه‌و یه‌كه كارگێڕییه، ده‌رگاكانی دائه‌خات به هۆی ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه.
سلێمانی تاقیگه‌یه، بۆ كۆمه‌ڵێك بازرگانی مه‌رگ، كه گوشاریانكرد بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه، تا زۆرترین سوود له سنووری جوگرافی سلێمانی وه‌ربگرن.
به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی سوودمه‌ند، زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانییه، به تایبه‌تی ئه‌و به‌رپرس و كارمه‌ندانه‌ی شانیان داوه‌ته به‌ر ئه‌و مه‌ترسییه، شه‌و و ڕۆژ به‌رگری له سلێمانی ئه‌كه‌ن، سلێمانی به تاقیگه‌ی نازانن، ئه‌وانه، به‌رپرس وكارمه‌ندانی ته‌ندروستی وئاسایش و پۆلیسی پارێزگاكه‌ن.
چیتر ناكرێت سلێمانی تاقیگه بێت بۆ ژماره‌یه‌ك سوودمه‌ندی حزبی و بازرگانی، هاوكات زه‌مینه‌ی مه‌رگ بۆ دانیشتوان و خه‌مخۆرانی.
PM:01:54:16/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی