له به‌رده‌م قایمقامیه‌تی هه‌ولێر
سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم
رۆژی دووشه‌ممه 23ی 3 ی 2020، سه‌دان هاوڵاتی هه‌ولێر، زۆر به شێوه‌یه‌كی شارستانی ڕیزیان به‌ستبوو ، بۆ وه‌رگرتنی پسوڵه‌ی ڕێگه‌پێدانی هاتوچۆ، ئه‌وانه، و هه‌زارانی تر له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، رۆژانه بژێوی ژیانیان په‌یدا ئه‌كه‌ن، یه‌كه‌م جاریانه بۆ په‌یداكردنی قووتیان ئیشیان به حكومه‌ت بێت، زۆربه‌یان به خۆیانه‌وه نه‌بینیوه (خێر) و ( یارمه‌تی) و (باربۆ) ده‌رخواردی منداڵه‌كانیان بده‌ن، فێرنه‌بوون هیچ شتێك له كه‌س وه‌ربگرن، ئه‌م هه‌زارانه، ئه‌مرۆ دوچاری ترسێكی نوێ بوون، له پاڵ قه‌یرانه زۆر و زه‌وه‌نده كانی تری ژیانیان، ئه‌ویش ترسه له به‌هه‌ده‌ر چوونی كه‌رامه‌تیان (به ناچاری) به‌رامبه‌ر به برسێتی.
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ێنێت، خێرخوازانی كوردستان درێغییان له یارمه‌تیدانی كه‌س كردبێت، ئه‌وه‌نده‌ی توانیبێتیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا بوترێت ئه‌وه‌یه كه ده‌بوو (خێرخوازانی كۆمه‌ك به‌خش) كه هه‌میشه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حوكمڕانی هه‌رێمدا هه‌یه، بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی (ده‌زگایه‌كی كۆمه‌ك به‌خشی نیشتمانی) تا به یه‌كسانی و بێ جیاوازی و به‌بێ منه‌ت، یارمه‌تی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ببه‌خشن، تا پێویستی و برسێتی هاوڵاتیان نه‌كرێت به به‌رنامه‌ی پێشبڕكێی نێوان گه‌وره كۆمپانیا و ڕێكخراوه حزبیه‌كان.
ڕاگرتن وپاراستنی كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان له پاڵ یارمه‌تیدانیان ئه‌ركی حكومه‌ته، به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌هه‌ده‌ردانی كه‌رامه‌تیان دوا وێنه‌ی ناشیرینی نابه‌رپرسیاریه‌تییه.
له كۆتاییدا داواكارم له به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له زووترین كاتدا، فه‌رمان به دامه‌زراندنی (ده‌زگای كۆمه‌ككردن) بدات.
PM:07:51:24/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3980
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی