شەرەف

‌سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم


(( شەرەفى مرۆڤ ، پیاو بێت یان ژن ، لە راستییدایە ، راستى لە بیركردنەوە و هەستكردن و كردەوە ، مرۆڤی بە شەرەف ژیانێكى دووفاق ناژى ، یەكیان بە ئاشكرا وئەوەى تر  نهێنى )) ئەمە ، وتەى نووسەر و بیرمەندى میسر ( نوال سەعداوى )یە .

ئەم وتەیە ، لەم كاتەدا رۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەى گەورە و بچوك  - یان  سەرقاڵكردووە بە دووفاقیى لێدوان و هەڵوێستەكانیان.

ئەگەر كەسێك ، پۆستێكى (حكومى ، سیاسى ، بازرگانى ...) بە دڵ نییە ، پێویستە ئەو وتەیەى سەرەوە لەبەرچاوبگرێت ، لێدوان لە دژى دۆخێك نەدا و هەمان دۆخیشى لا پەسەند بێت ، نیگەرانى خۆى لە پێگەیەك دەرنەبڕێت و كار لە هەمان پێگەدا بكات.

ئەو واتایەى شەرەف ، وێنەكانى زۆر ڕوون وئاشكران ، لاى ئەندامانى حزب و كاربەدەست و پلەدارەكانى كۆمەڵگە پێشكەوتووەكان .. لەبەر ئەوەیە دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكانیان ، دەستبەجێ و بێ دوودڵى ، پێشكەش ئەكەن ، لەساتى هەستكردنیان بە دروستبوونى دووفاقى لە بیر و هەست و كردەوەیان .

بەداخەوە زۆر جار لای ئێمە ، ئەو تێگەیشتنە پێچەوانەیە ، كاتێك كەسێك هەست بە سەرەتاى دووفاقى ئەكات ، لە برى دەستلەكاركێشانەوە ، سازشكردن دەست پێ ئەكات  ...

  

  
 


PM:08:46:28/12/2019

ئه‌م بابه‌ته 6088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی