وەڵامێك بۆ وەڵامنامە سەرپێیەكەی (ووشیار عبداللە)

‌عەتا شێخ حەسەن


گەورە گرفتی وولاتی ئیمە ئەوەیە كەهەندیك لەو موهەریجانەی لەزەلكاودا دەم لەسیاسەت وەردەدەن، نەك هەر وەلام و نوسینی سەرپێیان هەیە بەڵكو عەقلی سیاسیشیان سەرپێییە، ئاخر بریاری سەرپێی‌ ناتوانیت ئامانج بەدی بهینیت، بەلكو عاقلمەندانی سیاسی، بەپێوەری قوڵبونەوەو كێشان بڕیار دەدەن نەك سەرپێی.

(ووشیار عبدللە) لەو رۆژە‌وەی چۆتە بەغدا، ئیتر سوار ئیرادەی دەنگدەرانی بوەو، شاخ لەو ‌شاخانەیش گیر دەكات كەهەمیشە دۆستی كوردستانن، ئاخر پەتای دژایەتی پارتی سیاسیە لۆكاڵییەكانی بەجۆرێك كردوە بەخادیم و كۆیلەی نەیار، كەكوچك ئاسا لەئاگر گەرمتر پەلاماری میرخاسان و ئازارەكانی نیشتمانیان داوە، بی ئاگا لەوەی میژووی پڕ سەروەری پارتی سەلماندویەتی هەر كەس و لایەنیك دژایەتی بكات، بی شێوو سەری ناوەتەوەو، هەناسەی ساردی نائومیدی هەڵكێساوە.

لەنوسینەكەیدا (ووشیار عبدللە) هیندە میسالی بیر دەكاتەوە، باسی مس تواندنەوە دەكات، ئاخر ئەم دیدەی (ووشیار) تەونی رقی خۆی لەسەر دەچنێت، زۆر دەمێكە لەناو كۆمەڵگەی كوردیدا باوی نەماوە، كەچی (ووشیار) تائیستا سەرباری سەركزی بەردەم سفرەی رازاوەی دوژمن و كۆیلە بوونی بەردەم گیرفانی پڕ، كۆیلەی دیدە میسالیەكانەو، لەو سۆنگەیەشەوە لەتەمەنی بەغدا نشینیدا، (ئەهریمەن) ئاسا، لەپەلاماری نیشتمان پەروەران درێغی نەكردوە.

بەڵی كاك ووشیار لەوەلامی (وەلامنامە) چوار خاڵیەكەتدا، تەنها دووخاڵی مێژوو وەبیری جەنابت دەهێنمەوە:

١/ ‌دوای بینای بەغدا، ئەوە ئەبوجەعفەری مەنسوور بوو كە سەری بڕاوی ئەبوموسلیمی خوراسانی بەمەدخەلی بەغدادا لەسەر كوردبوونی بەگوێچكە هەڵواسی، بۆیە خەونەكانت لەسەر بەغدا بونیاد مەنێ، شیعرەكەی ئەبو دەلامەت لەیاد بێت.
((افی دولە المنصور حاولت غدرە .... الا ان اهل الغدر اباوك الكرد))

٢/ حسن خەیری، لەپارلەمانی توركیا‌وە بەجلی كوردیەوە دژی ‌بەرژەوەندی نەتەوەیی راوەستا، بەلام ئەو كاتەی دوژمن بریاری خنكانیدا، وەسیەتی كرد كەلەسەر رێگەدا بینیژن، هەتا هەر كوردێك بەلای گۆرەكەیدا تێپەڕی (تف) بارانی بكات.


PM:09:42:04/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 15400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی