ترەمپ چۆن و كەی دوردەخرێتەوە ..؟

‌سەنگەر سەیدقادر

دۆناڵد ترەمپ ئەمشەو ڕایگەیاند كە تەواوی پەیوەندیە تەلە فونیەكەی ٧/٢٥ لە گەڵ سەرۆكی ئۆكرانیادا بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە تیڤیەوە بڵاو دەكاتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە هیچ هەڵەیەكی نەكردوە ناتوانن دوری بخەنەوە

- سەرەتای كێشەكەی ترەمپ:

ڕۆژی  ٧/٢٥ ترەمپ لە ڕیگای تەلەفونی كۆشكی سپیەوە تەلەفون زیلنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا دەكات و پێی ڕادەگەیەنێت ئەگەر دۆسیەی  گەندەڵی جۆبایدنی كاندیدی سەرۆكایەتی دیموكراتەكان هەڵبداتەوە و زانیاریای پێبدات ئەوا فەرمان دەكات بە پەنتاگۆن لەڕووی سەربازیەوە هاوكاری ئۆكرانیا بكەن

ئەو دۆسیەی ترەمپ داوای لە سەرۆكی ئۆكرانیا كردبوو زیندووی بكاتەوە مێژووەكەی بۆ ساڵی (٢٠١٦-٢٠١٧) دەگەڕێتەوە كە هۆنتەر بایدنی كوڕی جۆبایدن كە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی كۆمپانیای گشتی غازی ئۆكرانیایە تۆمەتبار كرابوو بە فێڵكردن و گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە ساڵی ٢٠١٧ داواكاری گشتی ئۆكرانیا دۆایەكوی بایدنی داخست.

بەڵام ترەمپ لە پەیوەندیە تەلەفونیەكەیدا داوای زیندووكردنەوەی ئەو دۆسیەی لەسەرۆكی ئۆكرانیا كردبوو بەنهێنی، دوای چەند هەفتەیەك لەلایەن ئادەم  شێفی سەرۆكی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە  ناوەڕۆكی پەیوەندیە تەلەفونیەكە ئاشكرا كراو و ترەمپیان بە پیشێلكاری گەورەی دەستوری و خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتبار كرد 

دوا بەدوای زنجیرەیەك كۆبونەوە و لێكۆڵینەوە دواتر دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بە زۆرینەی دەنگ یاسای لێپێچینەوە و دادگای كردن و دواتر لەكار دورخستنەوەی ترەمپی پەسەند كرد ئەگەر تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ بێتەوە

بڕیاریشە ڕۆژی ٧ ئەمانگە جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا لەئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبێت بۆ شایەتی دان لەسەر ترەمپ كە شایەتی  دانەكەی بۆڵتن یەكلایكەرەوە دەبێت و كاریگەری لەسەر كۆنگرێسمانە كۆماریەكان دەبێت چونكە بۆڵتن خۆی یەكێكە لەسەركردە بەهێز و خاوەن نفوزەكانی كۆماریەكان

دوای شایەتی دانەكەی بۆڵتن لە ڕۆژی ١٠ ئەمانگەدا  بەفەرمی ئەنجومەنی نوێنەران لیژینەی هەواڵگری كۆنگرێس ( ئەنجومەنی نوێنەران) ڕادەسپێردرێ بۆ دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان و سەلماندنی بەڵگەكانی تێوەگلانی ترەمپ.

شێوازیی دادگاییكردنی سەرۆكی ئەمەریكا:

١- سەرەتا دوای دەرچوونی یاساكە لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەسپێردرێ  بۆ لێكۆڵینەوە و دواتر ڕاپۆرتی خۆی ئامادەكات و دواتر ئەنجومەنی نوێنەران بەزۆرینەی دەنگ (٥٠+١) تۆمەت ئاراستەی ترەمپ دەكەن

٢- دوای تۆمەتباركردنی فەرمی ترەمپ بە خیانەت و پێشێلكاری دەستور و ئاسانكاری و هێنانی دەستی دەرەكی بۆ دوستێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمەریكادا، دۆسیەكە ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران دەكرێت بۆ ئەوەی دادگایكردنی كۆتای ترەمپ دەستپێبكات 

ئەوكات لە ئەنجومەنی پیران ئەگەر دوولەسەر سێی ئەنجومەنەكە(٦٦+١) دەنگیان بە دوورخستنەوەی ترەمپدا دواتر ترەمپ دووردەخرێتەوە و مایك پێنسی جێگری جێگای ترەمپ دەگرێتەوە تا هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودان

 - ترەمپ چۆن لەداوی پێشوتر ڕزگاری بوو؟

پێشتر ترەمپ ئەزموونی هاوشێوەی هەبووە و لەكاتی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ساڵی ٢٠١٦ ئیمەیڵی تایبەتی هیلاری كلینتن هاككراو  سەدان ئیمەیڵی هیلاری بڵاوكرانەوە كە بەشێوەكی نایاسای ئیمەیلی تایبەتی خۆی بۆ كاروباری حكومی بەكار هێنابوو بەوەش هیلاری لە هەڵبژاردندا دۆڕا

دوای زیاتر لەساڵێك ڕووسیا بەوەتۆمەتبار كرا كەلەسەرداوای ترەمپ ئیمەیڵەكەی هاكردوە و دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكادا كردوە لە بەرژەوەندی ترەمپ و كۆنگرێس بۆ ئەومەبەستە لیژینەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەتی بەسەرۆكایەتی  ڕۆبەرت مۆلەر پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە

دوای زیاتر لە ساڵێك لێكۆڵینەوە لە مۆلەر ڕاپۆرتی كۆتای پێشكەشی وەزارەتی دادكرد، بەڵام ترەمپ بەبەكارهێنانی دەسەڵاتی سەرۆكایەتی ڕێگربوو لەوەی تەواوی ڕاپۆرڕەكەی مۆلەر پێشكەشی كۆنگرێس بكرێت بەوەش ئەو هەوڵەی لەكار دورخستنەوەی ڕاگرت.


AM:09:31:02/11/2019

ئه‌م بابه‌ته 2764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی