ترس لەبەرامبەر چی

‌زاناعبدالرحمان

رۆژانە هەزاران كچ و كور لە باخ و باڕ و ماڵ سەریان بە  ویسكی و ڤۆدگا گەرم دەكەن، ئەوانەی كە مەشروب بە حەرام ئەزانن هیچ ناڵێن نایكەنە هۆسە لەسەریان، تەنانەت پیرە نوێژكەرەكانی ئەم ووڵاتە رۆژانە لە گۆێژە و سیتەك شوشەی بەتاڵی بیرە و ئارەقی ئەوان كۆدەكەنەوە بێ ئەوەی هاوار بكەن لە دەستیان.
 
رۆژ بە ڕۆژ مودێلەكانی كوردستان جلەكانیان كورت و تەنكتر دەبێت بە ئاشكرا باسی سێكس دەكەن سوكایەتی بە هەموو كۆمەڵگا دەكەن هەرگیز گوێتان لەسەرپۆش بەسەرێك بووە قسەیان پێ بڵێت، تەنانەت رۆشبیرەكانی ئێمە ئەوە بە بەشێك لە پێشكەوتن و كرانەوەی كۆمەڵگا دەزانن و شانازیان پێوە دەكەن و ئۆتۆمبێل و دیاری گرانبەهایان بۆ دەكڕن، بەڵام كاتێك دوو گەنج لەچك دەكەن دەیكەنە هەڵا و هۆسە ئەوە بە نیشانەی دواكەوتوویی دەزانن و دەڵێن مۆدێلی ئیخوانە!!!!!

ئەی دانسی شەوانی باڕ و جل رووتی ئەوانی تر هی دایك و داپیرەی ئێمە؟، راستی كوردستان هەندێكجار رێك وەك میانمارە، بەڵام خوا رەحمی كردووە هەندێك دەسەڵاتیان نییە، دەنا بەو عەقڵە كورتەی خۆیان زۆربەی موسڵمان ئەم وڵاتەیان ئاوارە دەكرد، ئەزیزم تۆ چۆن ئازادی شەوانە قاپێك عاڕەق دەخۆیت چۆن ئازادی جلی مودە و رووت لەبەر دەكەیت، ئەوانیش ئازاد باڵاپۆش بن.
 
لێگەڕێن هەر كەس و ئەو رێگە هەڵبژێرێت كە خۆی دەوێت، تۆ حكومەت قوت و نانی خواردویت بێدەنگ دانیشتویت، دەتەوێت  رق و توڕەیی خۆت بەو كۆمەڵە كچە سەنگینە برێژیت كە هیچ تاوانێكیان نییە تەنها دەیانەوێت وەك دایكی من و تۆ بژین و پابەندی عەقیدەی خۆیان بن.
 
بەڕاستی باڵاپۆشەكان ئەوانەن كە وایانكردووە مرۆڤ تۆزێك دڵی بەم كۆمەڵگا داڕووخاوەی كوردستان خۆش بێت، چونكە هەر كۆمەڵێك خەسڵەتە سەرەكیەكانی ونكرد، ئیتر هیچ شتێك بەهای نامێنێت، تەنانەت گیانی مرۆڤیش دەبێتە شتێكی ئەوەندە بێ بەها كە ئەتوانن لە سەر  قسەیەك لێت بسەنەوە، وەك ئەوەی رۆژانە روودەدات.


PM:03:10:13/02/2021

ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی