"دەمامك مەكڕن"

‌زاناعبدالرحمان


سەربازێكی بریندار  پێش گیاندەرچوونی دەڵێت ”یەكێك لە دیوە جوانەكانی جەنگ ئەوەیە منالەكان مەرگی دایك و باوكیان نابینن پێش ئەوان  دونیا بەجێدەهێڵن ”.

  من لە دوو رۆژە بیر لەپرۆسەی باوكایەتی و دایكایەتی ئەكەمەوە ئەو وابەستە بوون و گرێدراوییە چیە،كە هەمیشە باوك و دایكەكان دوعائەكەن مەرگی مناڵەكانیان نەبینن و مناڵەكانیش دوعا ئەكەن مەرگی دایك و باوكیان نەبینن.

بۆیە لەو خاڵەدا مرۆڤ ئەیەوێت مەرگی پێش مەرگی ئەوانی تر بكەوێت.

ئەمرۆ كە هەموومان لەبەردەم جەنگی ڤایرۆسێكین كە هەرەشە لە مرۆڤایەتی ئەكات،بەڵام لەبەردەم تاقیكردنەوەی رەوشت و ئاكار و خۆراگری و هاوكاری یەكتریشین.

ئەتوانین چی بۆ یەكتری بكەین ؟ چۆن لە پێناو یەكتری قوربانی ئەدەین ؟  كوردبوون و موسلمان بوون و مرۆڤ بوونمان چیمان پێ ئەكات بۆ یەكتری وائەكات لە پێناو یەكتری بمرین ؟ یان بەدیار مەرگی یەكەوە خەریكی بازرگانی و خۆپەرستی ئەبین ؟
بەداخەوە هەندێك بازرگان بە مەرامی دەست كەوتنی پارەی زیاتر خەریكی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناراستن 
بۆ ئەوەی بازاری فرۆشتنی دەمامك گەرم بكەن ئەمانە هەر ئەوانەن كە لە نەوەدەكان پەتاتەی كوڵاویان بۆ ئەخستینە تەنەكەی رۆنەوە  بە حساب رۆن پێیان ئەفرۆشتین.

بەڵام ئێوەش هەر ئەو گەلەن لەترسی رشتنی كیمیایی رژێمی پێشوو دەمامكتان دروست ئەكرد،بۆ ئەوەی خۆتان و مناڵەكانتان بپارێزین،بۆیە ئەمرۆش ئەوە بكەن خۆتان لە ماڵەوە دەمامك دروست بكەن بە پەرۆیی خامی پاك ئەوەی بازاڕ و بارزگانە كوردەكان هێناویانە دڵنیابن ئەوەندە كوالێتی خراپە و لە چینەوە هاتووە،دوور نییە هەر ئەو دەمامكە تووشی ڤایرۆسەكەتان بكات، بۆیە تكایە مەیكڕن ئەوە هی تۆز و خۆڵە نەك رێگركردن لە ڤایرۆس.

خوشك وبراكانم
مردن شتێكی حەتمییە هەردێت جا زوو یان درەنگ باوەڕتان بەخودا هەبێت و لە ماڵی خۆتانەوە رووبەرووبنەوە..
مەترسن ، ئامادەبن ، هاوكاری یەكتربكەن . ئەوەی خودا ویستی لەسەر نەبێت نابێت
خودا ئاگایی لە هەموومان بێت

زانا عەبدولڕەحمان


PM:05:47:22/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 4604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی