مەچن بۆ سەرگۆڕی مام

‌زاناعبدالرحمان


لەوانەیە لەم باردۆخە باشترین وەسف  بۆ یەكێتی ئەوەبێت كە حیزبی كوڕوزانەوە و خولانەوەیە لە ناو یادەوەری  سەردەمی زێرینی خۆی كە سەرۆك مام جەلال  رابەرایەتی تێدا كردوە . هەركاتێك كە ئەكەونە ناو هەر گرفتێكی ناوخۆی و دەركی هاوار بۆ مام جەلال ئەبەن  و باسی حیكمەتی ئەو ئەكەن بۆ چارەسەر و تێپەراندن تەنگانەكان ،بەڵام كەس ئەو پرسیارە ناكات   ئێوە   لەگەڵ ( مام )چیتان كردوە بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە  چی فێربوون لێ  ئەی بۆ كار بە حیكمەت و پرنسیپەكانی ناكەن.

 بەتەمان تاكەی بە فرمێسكی تیمساحی و ووشەی عاتفی هەڵمانخەڵەتێن،  ئێوە كە خوێندكاری "قۆپی چی قوتابخانەی مامن و هیچ فێرنەبوون بۆ خۆتان كردۆتە میراتگری  هەر خەریكی شین رۆڕۆن ” من بەم تەمەنە كەمەی خۆم شەرم ئەكەم بچمە سەرگۆری مام چونكە ئەزانم لە جێبەجێكردنی پرەنسیپەكانی  كەمتەرخەم بووم ،ئێوە چۆن رووتان دێت بە هەموو هەڵە و كەم كورتی  راو رووتەی رۆژانە ئەیكەن ئەچنە سەرگۆڕەكەی و قسەی زل ئەكەن بە خەڵك ئەڵێن لەسەر رێبازی مام بەردەوامین 
ئەرێ پێم ناڵێن: رێبازی مام بەچی تێگەیشتوون؟

ئێوە كە ئیرادەی هەموو كادری یەكێتی تان تەسلیمی پارتی كردوە  لە پێناو و پارە و پۆستی بێدەسەڵات،   ئێوە كە  لەترسی ئەوەی دڵی پارتی عاجز نەبێت چاوتان لە قودسەكەی (مام جەلال )پۆشیوە بەدێڕێك باسی دانانی پارێزگاری كەركوك ناكەن .
ئێوە كە هیچ رێزێكتان لەناو حیزبەكەی نەهێشتوە هەزار تۆمەت و قسە بە ئاشكرا بە یەكتری ئەڵێن.   ئێوە تەنها خەیاڵتان لای ڤێلا و شوقە  و مۆڵە بە خەوی شەویش لە بیری خانووە قورەكان نین و بیر لەوێ‌ هەر ناكەنەوە.
چۆن لە رووتان دێت بچنە سەرگڵكۆی مام ؟
ئێوە كە  هەر لە خەمی دۆزینەوەی پۆست و بازرگانین بۆ كچ و كوڕەكانتان  پاسەوانیش بە كوڕی خەڵكی تر رەوا نابینن و كۆمپانیاتان بۆ داناوە 
چۆن لە رووتاندێت بچنە سەرگۆڕی مام ؟

رێككەوتن یان تەسلیم بوونی یەكجاری....

هەركاتێك گرژی دروست ئەبێت و رەخنە لە جۆری رێككەوتن ئەگرین 
یەكسەر باسی ئەو سەردانەی (مام جەلال )ئەكەن بۆ لای  بارزانی لەسەری رەش دوایی شەڕی ناخۆ وەكو حیكەمەت بۆ تەبایی باسی لێوەدەكەن.
بەڵام كەس باسی لێكەوتەكانی ناكات ،باسی ئەو دابەشكاریە و هاوسەنگی ناكات كە مام كردبووی لە نیوان پارە وپۆستەكانی یەكێتی و پارتی .
لە كوێی مام جەلال ووتویەتی بەس بۆ ئەوەی دڵی پارتی زیز نەبێت هەمووشتێك قبوڵ بكەن بۆ رێككەوتن ؟
ئێمە هەموومان لەگەل رێككەوتنین بەڵام دژی تەسلیم بوون و خۆبەدەستەوەدانین.
دژی ئەوەین داوی ئەوهەموو قوربانیەیی یەكێتی بۆ كوردستان دای. چاوەڕێی پارتی بن و پۆست و دەسەڵاتمان پێبدات و هەموو پۆستێك لیستێك ناو بنێرن بۆ سەری رەش تا بەدڵی خۆیان كەسێك هەڵبژێن ئەمە لە كوێی رێبازی مام جێگەی بۆتەوە؟

لاهور تاڵەبانی  وەك بەربەست

بەرپرسێكی باڵای پارتی بە پێكەنینەوە پێووتم  ئەگەر لاهور نە ئەبوو  ئێستا سلێمانیش هی ئێمەبوو  بە  تەجروبەی ئەو چەند ساڵەی لە هەولێربووم ئەو قسەیە تەواو راستە هەركاتێك ئەكەوتینە ژێر فشارو هەرەشەیی پارتی   تەنها لاهور تاڵەبانی فریامان ئەكەوت هێزی لە سلێمانیەوە ئەنارد بۆ پاراستنمان تەنانەت بۆ پاراستنی پەلەرمانتارەكانی گۆران و لایەنەكانی تریش هەر لاهور تاڵەبانی پارێزەربوو، بەڵام بەرپرسەكانی یەكێتی لە هەولێر موبایلەكانیان لەسەر دائەخستین ئێمە بە تەنها لە ژێر هەڕەشەی پارتی جێئەهێشت.

راگەیاندكارێكی پارتی پێووتم : لاهور تاڵەبانی ماڵی پارتی وێران كردوە هەموو مانگێك سێ بۆ چوار ملیون دۆلار  لە خەڵك و سۆسیال میدیا سەرف ئەكەن بۆ شكاندنی و تۆمەت دروستكردن بۆ لاهور كەچی ئەو هەر گەورە ئەبێت و هەژموونی زیاتر دەبێت .
بۆیە تاكە كەس كە رێگرە لەبەردەم هەژموونی پارتی، تەنها شێخ لاهورە كە بۆتە مۆتەكە بۆیان و سلێمانی تەسلیم ناكات و لەسەر پرنسیپەكەی مام جەلالە  لەگەڵ رێككەوتنە و دژی تەسلیم بوونە.
ئەو ئێستا تاقانەكەی رێگەی مامە و  ئەوانەی كە ئەیانەوێت رێ یان لێ وون نەكرێت  بەجێپێ لاهور بڕۆن ئەوە رێگە راستەكەی رێبازی مامە.

سلاو لە روحی مام جەلال رابەری بزووتنەوەی  كوردایەتی 
 ئەوانەی ئەیانەوێت لەسەر رێبازەكەی مام بن پێوست ناكات بچنە سەرگۆرەكەی بەڵكو پێوستە لەسەر رێگەكە راستە كەبن


PM:02:05:03/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 3708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی