مۆدێلی نیوه‌یی!
سەنگەر رسول
بگه‌رێوه بۆ رووداوه‌كانی 24 ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ، ده‌بینیت به نزیكه‌یی له‌هه‌موو شتێك‌دا نیوه‌بووین. كاتێك له‌شاخ بووین و راپه‌رین كرا‌و بووینه حوكمران، سه‌ركرده‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان پربوون له‌دروشم و چیرۆكی شۆرشگێری و به‌تاڵ له‌هونه‌ری به‌رێوه‌بردنی مرۆڤ و به‌رێوه‌بردنی سه‌روه‌ت و سامان و به‌رێوه‌بردنی داموده‌ڤاكانی میری. كاتێك ده‌نگدان كرا‌و په‌رله‌مان پێكهات، وامانزانی فوول دیموكراسین، كه‌چی به‌هه‌بوون و زیادبوونی هێژی چه‌كداری پارته‌كان و لاواز هێشتنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌زڤای دادوه‌ری نیوه‌ی ئه‌و دیموكراسییه‌مان به‌تاڵ هێشته‌وه. له‌رووی ئابووریشه‌وه، لادێكانمان وه‌رگرتنه‌وه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری، كه‌چی له‌ولاشه‌وه پاشماوه‌ی ژێرخانی ئابووری به‌جێماو له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وسای عیراقه‌وه، له‌جیاتی به‌كارهێنانه‌وه‌یان، هه‌رزانفرۆشی وڵاتانی دراوسێ كران، كه‌واته له هێزی ئابووریی به‌رده‌سته‌كه‌ی ئه‌وكاتیش كردمانه نیوه.
ئیدی له‌و ساوه، نیوه له‌هه‌رشتێك بووه كه‌لتوور و مۆدێل، تا وای لێهات له‌ده‌رئه‌نجامی شه‌ری ناوخۆشه‌وه خاك و حكومه‌ت و ئاسایش و دادگای ته‌ممیزو سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كانیش بوونه نیوه به‌نیوه. زۆربه‌ی كێشه‌و ته‌نگه‌ژه‌و وه‌پاشكه‌وتنی هه‌رێمیش له‌رووی دیموكراسی و ده‌وڵه‌تداریشه‌وه له‌وكاته‌وه تا ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و بناغه‌یه مۆدێل نیوه‌ییه.
هه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ی مۆدێل نیوه‌یه‌ش له‌جێبه‌جێكردندا وایكردووه خه‌ڵك نه‌هه‌ست به داغی دیكتاتۆریه‌ت بكه‌ن نه به شنه‌بای فول دیموكراسی، هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌و ته‌زویریش هه‌یه، ده‌یان كه‌ناڵی راگه‌یاندن هه‌ن و به‌راشكاوی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌یخه‌نه سه‌رشاشه‌و رووپه‌ره‌كان له‌به‌رامبه‌ریشدا لیستێك ناوی رۆژنامه‌نووسی تیرۆركراویش هه‌ن. له‌رووی ئابووریشه‌وه، هه‌موو هه‌وڵ وته‌قه‌لامان و خۆ بێبه‌شكردنمان له‌بودجه‌ی ناوه‌ندی بۆ وه‌ده‌ستخستنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ بوو، كه‌چی له‌دوای 10 ساڵ هاتنی بودجه‌ی زه‌به‌لاح له‌به‌غداوه بێ پاشكه‌وتی نیشتیمانی و به‌قه‌رزدارییشه‌وه ده‌ستمان پێكرد، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی پلانی ته‌واوكاری بوو.
باسكردنی ئه‌و رووداوانه بۆ ئه‌وه‌یه كه بێیت و بۆ جارێكیش بووه دانی پێدابنێیت كه كاری نیوه‌چڵ، ناتگه‌یه‌نێته مه‌به‌ست، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه‌و یه‌كێكی دی بۆ دواوه له‌شوێنی خۆت راتده‌گرێ و تا وه‌خه‌به‌ردێی هه‌زاران فه‌رسه‌خ له‌و مۆدێله دواكه‌وتووی كه خه‌ونت پێوه‌ده‌دی. ئه‌م مۆدێلی نیوه‌ییه‌ی سیاسیه‌كانی هه‌رێم په‌یره‌وی لێده‌كه‌ن ووزه‌ی چه‌ندین نه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌رداو چاره‌نووسی كیانه‌كه‌شی راپێچی گه‌لێك تونێڵی نادیار كردووه. دیسان جێی خۆیه‌تی بپرسین كه ئایا له گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كورد به‌كام ئاراسته هه‌نگاو ده‌نێت؟ به‌ره‌و ناو خێوه‌تی تاریكی پۆزی مۆدێرنی ئاوێته‌بوو به‌عینادی خێڵه‌كی، یان به‌ره‌ر ژووری گفتوگۆ‌و لێكدانه‌وه‌ی شارستانیانه‌ی زانستی سیاسی؟
PM:02:03:26/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی