ئاسایشی نێتوێركی، داهێنانێكی دیكه‌ی ئێران
سەنگەر رسول
جه‌واد زه‌ریفی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌نوسینێكی فاینانشیاڵ تایمزی به‌ریتانی-دا باس له‌سیسته‌می نوێی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه و به‌هێزكردنی كاراكته‌ره‌كانییه‌تی له‌ڕێگه‌ی پێشنیازكردنی دیبلۆماسییه‌تێكی نوێ و جیاواز له‌و سیستمه‌ی رۆژئاواییه‌كان كارییان پێكردووه ده‌كات، ئه‌ویش به‌هێزكردنی هه‌رێمایه‌تی و به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایشێكی نێتوێركییه!.
له‌و سیستمه نوێیه‌ی ئاسایشی نێتوێركی، كه به‌داهێنانی ئێرانی له قه‌ڵه‌مداوه، زه‌ریفی باس له‌وه‌ده‌كات سیستمی پێشووی ئه‌منی په‌شتبه‌ستوو به‌هاوپه‌یمانی و بلۆكی دیاریكراو نه‌ك شكستی هێناوه، به‌ڵكو بووه هۆی به‌فیڕۆدان و به‌تاڵكردنی خه‌زنه و داهاتی گه‌لێك نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه.
بۆ ناساندنی سیاسه‌ت و دیبلۆماسییه‌تی نوێی ئێرانی، زه‌ریفی باس له‌پێشنیازی به‌ستنی فۆرمی دیالۆگی كه‌نداوی فارسی ده‌كات و هیواخوازه دراوسێكان قبوڵی بكه‌ن و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ش دراوسێكان هانبده‌ن بۆ به‌شداریكردنی دراوسێكان له‌وفۆرمه!.
پێشنیازه‌كانی زه‌ریفی بۆ بنیاتنانی ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوینی سه‌قامگیر له‌رێگه‌ی به‌شداریپێكردنی هێزه هه‌رێمییه بچووك-قه‌باره‌كان و له‌سه‌ر بنه‌ماو چارته‌كانی یوئێن و دیالۆگی بنیاتنه‌رانه، ئاوازێكی بێخه‌وش به‌گوێی نه‌یارانی ئێران و دنیای ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوای ئاسیا ده‌ژه‌نێت، به‌ڵام كێشه‌كی بچووكی هه‌یه؛ چۆن ئه‌و متمانه‌یه له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه به‌و پرۆژه‌یه‌وه دروست ده‌بێت؟
فراوانخوازییه‌كانی ئێران، هه‌بوونی ئیسرائیل وه‌كو ئاراسته‌یه‌كی جیاوازی ناوچه‌كه، ململانێكانی نێوان شیعه‌و سوننه، كوتله‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و توركیای ئه‌ردۆگان، هه‌موو ئه‌مانه جێكردنه‌وه و ته‌عریفكردنه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ی دیبلۆماسیه‌تی نوێی ئێرانی له‌ژێر ناوی ئاسایشی نێتوێركی نه‌ك نزیكه له‌مه‌حاڵ، به‌ڵكو هیچ میكانیزمێك نییه ئه‌و مه‌فهومه له‌واقیعی رۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشنیازكراوه جێبه‌جێبكرێت.
ئه‌وه‌ی كه له‌و جیهانبینییه‌ی ئێران تێبینی ده‌كرێت، ئه‌و چه‌مكه‌ی ئاسایشی نێتوێركی ده‌كرێت له‌سه‌ر نیوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌سه‌ر كاره‌كته‌ره لاواز و قه‌باره بچووك له‌چاو نه‌ته‌وه گه‌وره‌كانی دیكه جێبه‌جێبكرێت.
بۆ نموونه؛ پرۆسه‌ی ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر، كه ده‌كرێت ناوی بنرێت به‌پرۆڤه‌یه‌ك بۆ هێنانه‌بوونی چه‌مكی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت ببێته بنه‌مای دیبلۆماسیه‌تی داهاتوو.
هه‌روها ئه‌وه‌ی ئێستا كه له‌عەفرین رووده‌دات، زۆر به‌زه‌قی "ئاسایشی نێتوێركی" داهێنانه‌كه‌ی ئێران خۆی نمایش ده‌كات، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی پێدانی عەفرین به توركیا و گێڕانه‌وه‌ی ئیدلیب بۆ سوریای ئه‌سه‌د، بێگومان ئه‌م سیاسه‌ت و تێروانینه به‌رهه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه‌ی نێوان تورك و رووس و پاریسی پێوه دیاره.
زه‌ریفی باس له‌مافی كه‌مینه‌كان ده‌كات و له‌هه‌مانشوێنیشدا باس له‌سه‌روه‌ربوون و یه‌كپارچه‌یی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه باس له‌رێزگرتن له دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه دوور له‌بژارده‌ی سه‌ربازی، له‌هه‌مانكاتیشدا باسی ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ناوخۆی وڵاتان ده‌كاته‌وه.
پێشنیاز‌و بژارده‌كانی زه‌ریفی له‌ئاست ویست و داواكاری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانن، به‌ڵام چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی له‌ئه‌رزی واقیعدا به‌پێچه‌وانه‌ی باق و بریقی نه‌خشه‌رێگه‌كه‌ی زه‌ریفی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی هێزه باڵا ده‌ست و نه‌ته‌وه گه‌وره‌كان كۆتایی پێدێت و له‌دواجاردا هه‌ر خزمه‌ت به‌ئیمپراتۆره‌كان ده‌كات. له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و چه‌مكه نوێیه‌ی ئاسایشی نێتوێركی ئێرانی ده‌بێت كورد خۆى بۆ قۆناغێكی نوێی دیبلۆماسیه‌ت له‌ناوچه‌كه ئاماده بكات.
به‌پێی ئه‌و چه‌مكه نوێیه‌ی زه‌ریفی و سیاسه‌تی داهاتووی ئێرانی بێت، ئه‌وا كورد له‌باشوور و رۆژئاڤا چیتر ناتوانێت له‌یه‌ككاتدا سێ جوڵه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ به‌غدا یان دیمه‌ش، تاران و ئه‌نقه‌ره بكات، چونكه به‌پێی "سیاسه‌تی ئاسایشی نێتوێركی" له‌هه‌ر شوێنك جوڵه‌یه‌ك بكه‌ین، به‌هه‌مان ئه‌ندازه له‌لای پیچه‌وانه‌ش نێتوه‌ركه‌كه ده‌له‌رێته‌وه.
*شاره‌زا له‌په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتییه‌كان و ئابووری سیاسی
PM:01:43:23/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1781
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی