بێرنی ساندێرز هه‌مان كێشه‌ی كوردی هه‌یه!
سەنگەر رسول
چه‌ند ساڵیكی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر، ده‌زگای نێتوێركی دادپه‌روه‌ری باج(Tax
Justice Network)، له‌هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه
پاره‌دار و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان له‌وپه‌ری رۆژهه‌ڵاته‌وه تا ئه‌وپه‌ری دووری رۆژئاوای
زه‌وی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ٢١ تریلیۆن بۆ ٣٢ تریلیۆن (٢١هه‌زار ملیار بۆ ٣٢ هه‌زار
ملیار)دۆلارییان حه‌شارداوه له ژێرزه‌مین و به‌هه‌شتی بێ باجه‌كان.
هه‌مان ده‌زگا ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌و خۆدزینه‌وه له‌باجدان نه‌هێڵین، ئه‌وا
ده‌توانین به‌هۆی ئه‌و پاره‌یه‌وه ملیۆنان هه‌لی كار، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نایه‌كسانی
داهات نه‌هێڵین و، هێزێكی گه‌وره ده‌به‌خشێت به‌سێكته‌ری كشتوكاڵی و هه‌روه‌ك گه‌یشتنمان
به‌خه‌ونی رزگاربوون له‌ووزه‌ی نه‌وتی بۆ ووزه‌ی خاوێنی خۆژێنه‌وه خێراتر ده‌كات.
سیناتۆری ئه‌مریكی بێرنی ساندێرز (كاندیدی پێشووی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی پارته‌كه) له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت: ئێستا كه پێمان ناوه‌ته
ناو ساڵی ٢٠١٨-ه‌وه، مرۆڤایه‌تی دوای سه‌دان ساڵ جه‌نگ، له‌شۆڕشكردن، له‌گرێدانی لوتكه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌وا ده‌سته‌بژێرێكی زۆركه‌م كۆنترۆڵی داهاتی سه‌رجه‌م گۆی زه‌وی
كردووه.
بێرنی ساندێرز كه له‌رێگه‌ی زه گاردیانی به‌ریتانییه‌وه په‌یامی
نادادپه‌روه‌ری
داهات باس ده‌كات، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو؛ له‌ئێستادا
ته‌نها شەش كه‌س داهات و ده‌وڵه‌مه‌ندییان له‌نیوه‌ی هه‌ژارانی جیهان (٣.٧
ملیاركه‌س)
زیاتره! له‌وه‌ش زیاتر ١% ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره‌یان له ٩٩% هه‌موو
خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی زیاتر هه‌یه و له كاتێكیشدا ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه
كه له‌ژیانێكی ئه‌وپه‌ری خۆشگوزه‌رانی و ره‌فاهییه‌ت ده‌ژیین، ئه‌وا
له‌حه‌وت كه‌سی
گۆی زه‌وی، یه‌كێكیان له‌ركابه‌رییه‌كی قورسی ژیانكردنه به داهاتی ١.٢٥
(١٢٥ سه‌نت-
١٥٠٠ دیناری عیراقی)دۆلاری رۆژانه. له‌وه‌ش خراپتر، نزیكه‌ی ٢٩هه‌زار
منداڵ به‌هۆی
هه‌ژارییه‌وه ده‌مرن.
له كاتێكدا رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و نایه‌كسانی داهات بۆته تاعوونی
جیهانی،
له‌هه‌مانكاتدا ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه له‌یه‌ككاتدا (وه‌كو میری برونی-
ده‌كه‌وێته باشووری
رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا) ٥٠٠ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های رۆس رایس(Rolls-Royce) هه‌یه‌و
كۆشكێكی ١٧٨٨ ژووری بنیاتناوه كه به ٣٥٠ ملیۆن دۆلار خه‌ملێندراوه،
له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ساره نزیكه‌ی ٣٠ ملیۆن منداڵ به‌هه‌ژاری و به‌بێ ئاوی
پاك و شوێنێكی
گه‌رمی حه‌وانه‌وه‌و به‌بێ هه‌بوونی ژه‌مه خواردنێك باش ده‌ژین! .
له‌ئه‌مریكاش جیف بیزۆس دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مازۆن كه خاوه‌نی ١٠٠ ملیار دۆلاره،
به‌ته‌نها ٤٢ ملیۆن دۆلاری له‌دروستكردنی كاتژمێرێك دروستكردووه له ناوشاخێكدا كه
ته‌مه‌نی زیاتر بۆ ١٠هه‌زار ساڵ كاربكات، له‌هه‌مان شوێندا كاره‌كه‌رانی كۆمپانیاكه‌ی
خاوه‌نی ئه‌مازۆن به‌ده‌ستنه‌بوونی دڵنیایی ته‌ندروستی و كه‌م داهاتییه‌وه ده‌ناڵێنن.
نموونه‌كانی نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سرنجه
ئه‌وه‌یه كه بێرنی ساندێرزی سیناتۆری ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌نجه‌ی خستۆته
سه‌ر برینه‌كانی نایه‌كسانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. ئه‌و رێژه‌یه‌ش له نادادپه‌روه‌ری
له‌وڵات بۆ وڵاتێكی دیكه له‌جوگرافیای قاره‌یه‌ك بۆ ئه‌ویتر رێژه‌ی نایه‌كسانییه‌كانی
داهات به‌رزو نزم ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و نموونانه‌ی كه بۆ جیهان باسكراون ٧٠ له‌سه‌دی
زیاتری بۆ كوردستان وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌بن!.
بۆیه هه‌ر پارتێك و سیاسییه‌ك ئه‌گه‌ر نییه‌تی خزمه‌تكردنی راسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌ی
هه‌بێت و بیه‌وێت به‌ساده‌یی له‌كێشه ئابوورییه‌كان و نه‌خۆشییه گه‌نده‌ڵییه‌كان
تێبگات ئه‌وا به‌خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانی ساندێرز له‌ئامانجی خۆی نزیكده‌بێته‌وه
و به‌ساده‌یی له‌كێشه و گرفته‌كانی كوردی خۆمان تێده‌گات!.
AM:09:59:17/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1930
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی