رێككه‌وتنێكی جه‌نتڵمانانه‌ی ئابووری چۆن ده‌كرێت؟
سەنگەر رسول
عیراق له قۆناغی خۆ ته‌عریفكردنه‌وه و خۆ دروستكردنه‌وه‌دایه و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێم له‌قۆناغی خۆ دۆزینه‌وه. پانزه ساڵ دوای رووخاندنی سه‌ددام، دیموكراسییه‌ته مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی شیعه جگه له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵێك په‌رچه‌كرداری توندڕه‌وی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی هیچی دیكه‌ی له‌هه‌گبه‌دا نه‌بوو، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌رفه‌تی زێرینی بنیاتنانی ئابوورییه‌كی پته‌وی له‌ده‌ستدا كه له ماوه‌ی فه‌وزاویبوونی ئه‌و ساڵانه‌ی عیراق وه‌كو دیارییه‌كی خودایی پێیبه‌خشرابوو. ئێستاكه هه‌ردوو حكومه‌تی ناوەند و هه‌رێم په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن، به‌ڵام چۆن ده‌كرێت ئه‌و دوو حكومه‌ت پێكه‌وه كاربكه‌نه‌وه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته زێرینه‌كان؟
قه‌رزه‌كانی سه‌ر عیراق (ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌وه) ئه‌مساڵ ١٢٥ ملیار دۆلار تێده‌په‌رێنێت، له كاتێكدا قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم به‌نزیكه‌ی ٤٠ ملیار دۆلار خه‌مڵێندراوه. له ٢٠١٨‌دا هه‌ولێر شه‌له‌لی كه‌مداهاتی و قووڵ رۆچۆته نێو گه‌نده‌ڵی و خه‌رجی حكومه‌ته قه‌ڵه‌وه‌كه‌ی و به‌غداش ژێرخانی ئابووری نزیكه‌ی چوار پارێزگای نزیك له‌سفر بۆته‌وه به‌هۆی داگیركارییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و خه‌رجییه‌كانی میلیتاریش بۆ ٢٠ ملیار دۆلار به‌رزبۆته‌وه كه ده‌كاته پێنج یه‌كی داهاتی گشتی عیراق و بودجه‌كه‌شی خاڵییه له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی ستراتیژی گه‌وره ئه‌مه جگه له‌كورتهێنانی ١١ ملیار دۆلار.
وه‌زیری پێشووی عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ڵێت؛ بودجه‌كانی عیراق له ٢٠٠٣ تا ئێستا زیاتر له ٨٥٠ ملیار دۆلار بوو، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی وایكرد هیچ سوودێكی لێ نه‌بینین. له‌و رێژه‌یه‌ش زیاتر له ١٠٠ ملیار دۆلاری بۆ هه‌رێم هاتووه و به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌هه‌مانشێوه‌ی عیراق، هه‌رێمیش نه‌یتوانی سوودی گه‌وره‌و ستراتیژی لێ ببینێت.
به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی گه‌وره و بچووك یه‌ك نه‌خۆشی گه‌وره‌ی هاوبه‌شییان هه‌یه؛ ئه‌ویش نه‌خۆشی گه‌نده‌ڵی و نه‌خۆشی خراپ به‌كارهێنانی داهاته؟ كه‌واته هۆكارێكی به‌هێزه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر به‌غدا كاربكه‌ن هه‌م بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌خۆشییه زه‌قانه و هه‌میش بۆ سه‌ر له‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابوورییه‌كی به‌هێزه، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی یه‌ك ستراتیژه‌ته‌وه ده‌كرێت ئه‌ویش رێككه‌وتنێكی جه‌نتڵمانانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا.
ده‌كرێت هه‌رێم بكرێته سه‌رچاوه‌ی ماكینه‌ی ئابووری به‌دیلی نه‌وت بۆ عیراق، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ردوولا بیركردنه‌وه‌ی خۆیان تێپه‌رێنن له‌سه‌ر ئه‌ساسی دنیابینی سیاسی و ده‌كرێت به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م- ده‌كرێت له جیاتی كاركردن به دیاریكردنی رێژه‌ی ١٧% ئه‌وا داهاته‌كان دابه‌ش بكرێن به‌پێی داهاتی هه‌رێم كه له‌سه‌رچاوه‌كانی ناوخۆ‌و سنووره‌كان و بیره نه‌وته‌كانی ده‌ستی ده‌كه‌وێت وه‌كو بودجه‌ی به‌كارخستن و پێدانی مووچه به‌كاربێت و به‌شدارییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ پرۆژه‌كانی بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ڵسووراندنی سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و په‌روه‌رده و پۆڵیس.
دووه‌م؛ رێژه‌ی پێویستی ناوخۆیی هه‌رێم دیاری بكرێت، بۆ نموونه هه‌رێم پێویستی به ٦ ملیار دۆلاری ساڵانه هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و كرێكان بۆ ٥ساڵ، ده‌كرێت دوای به‌ده‌ستهێنانی داهات له سه‌رووی ئه‌و رێژه‌یه، ئینجا داهات بچێته‌وه ناوه‌ند.
سێیه‌م: ده‌كرێت چه‌ند لێكتێگه‌یشتنێكی ئابووری له‌نێوان هه‌ردوو ژووری بازرگانی به‌غدا و هه‌ولێرو وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی هه‌ردوولا بۆ بنیاتنانی چه‌ند كارگه‌یه‌ك له‌هه‌رێم و پشك و قازانجه‌كان بۆ هه‌ردوولا دیاری بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له‌كاتی بنیاتنانه‌وه‌ی پارێزگاكان هه‌م به‌نرخێكی كه‌متر مادده و پێداویستییه‌كانی ده‌سده‌كه‌وێت و هه‌میش قازانج ده‌كات له‌و كارگه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی له‌هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌دات.
چواره‌م: به‌كارهێنانی هه‌رێم بۆ بنیادنانی پرۆژه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی نه‌وت، له‌رێگه‌ی بنیاتنانی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌با و به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و له‌هه‌مووشی گرنگتر رێكخستنه‌وه و بنیاتنانی سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر، له‌رێگه‌ی خستنه‌رووی ئه‌م ده‌رخستانه‌وه ده‌كرێت سەرەنجی عیراق رابكێشرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی.
پێنجه‌م: دروستكردنی هێڵێكی گه‌رمی هه‌ماهه‌نگی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌رێوه‌بردن و گه‌شه‌پێدانی تواناكان و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
شه‌شه‌م: له‌رێگه‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی فیدراڵی ئابوورییه‌وه، ده‌كرێت هه‌م له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی داهات و هه‌میش له‌چۆنیه‌تی دارشتنی سیاسه‌تێكی ئابووری جێگیر بۆ فیدراڵ و هه‌رێم دابرێژرێت.
حه‌وته‌م: راسپاردن و به‌هێزكردنی ده‌زگای دادوه‌ری له‌رێگه‌ی ئینته‌رپوله‌وه بۆ راوه‌دوونانی گه‌نده‌ڵكاران و پشكینینی هه‌ژماری بانكی هه‌ر كه‌سێكی گومان لێكراو له‌ده‌ره‌وه.
*شاره‌زا له‌ئابووری سیاسی و په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتییه‌كان.
PM:05:32:06/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1949
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی