دیبلۆماسیه‌ت تێگه‌یشتنه یان خۆ نواندن!
سەنگەر رسول
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و پرۆتۆكۆڵی ئاڵۆز له‌خۆ ده‌گرێت، كه یاریكردن له‌نێوان ئه‌و هێڵه جاڵجاڵۆكه‌ییانه‌دا به‌تایبه‌تی پاراستنی باڵانس له‌نێوان دیوه ئابووری و سه‌ربازی و ناوچه‌ییه‌كه‌یدا ئه‌ركه قورسه‌كه‌یه، هه‌ر هه‌ڵه و خه‌مساردییه‌ك له‌و یاریه‌شدا باجی خۆی هه‌ی به‌پێی قه‌باره‌ی هه‌ڵه‌كه.
بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا ڕوونه ئه‌وه‌یه دیبلۆماسییه‌ت به‌ر له‌وه‌ی خۆ نواندن بێت، تێگه‌یشتنه له‌سیاسه‌تی ویستراوی خۆت و سیاسه‌تی ویستراوی به‌رامبه‌رت. له‌نێوان سیاسه‌تی خۆت و سیاسه‌تی به‌رامبه‌رتدا ئه‌وه‌ی كورت ده‌كرێته‌وه و بژارده ده‌كرێت، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی كۆتایی جوڵه دیبلۆماسییه‌كه‌یه نه‌ك سه‌دا سه‌دی سیاسه‌تی ویستراوی خۆت بسه‌پێنی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته، ناكرێت سیاسه‌تی ویستراوی به‌رامبه‌ریشت سه‌دا سه‌د بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش رووبدات له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌وا ده‌یسه‌لمێنێت كه خۆت پاشكۆی ته‌واوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌رامبه‌ره‌كەیە‌تی.
ئه‌گه‌ر ئه‌وله‌وییه‌تی دیبلۆماسییه‌ت تێگه‌یشتن بێت، هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌وا خۆ نواندنیش له‌دیبلۆماسییه‌تدا بێ بایه‌خ نییه، چونكه تێگه‌یشتن له‌جیاكارییه‌كانی هێڵه ئاڵۆزه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پێویستی به چه‌ند ئامرازێكی خۆنواندنه بۆ به‌ره‌و پێشخستنی تێگه‌یشتنه‌كانت و سیاسه‌تی ویستراوت و ئه‌م ئه‌مرازانه‌ش ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرن: زمانزانی و رۆچوونه كه‌لتووری ده‌وڵه‌تی وه‌رگر و دروستكردنی كات و شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كان بۆ دیالۆگی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ كاراكته‌رانی باڵا و بڕیار به‌ده‌ست.
ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌و شیكارییانه: نموونه‌ی په‌یوه‌ندی ساردی نێوان بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆكی ئیسرائیل و باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی مه‌له‌فی ئه‌تۆمی ئێرانی.
ئیسرائیلییه‌كان زۆر هه‌وڵییاندا سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیداره‌كه‌ی قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دیكه دیزاینی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران بكرێته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه له‌دوای بێهیوابوون له سه‌رۆك ئۆباما و ئیداره‌كه‌ی روویان له‌كۆنگرێس نا، هه‌رچه‌نده پێشووتریش له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانه‌كان له‌سه‌ر هێڵ بوون به‌شێوه‌ی لۆبیكردن، به‌ڵام ئه‌وان وه‌كو جوله‌كه‌كان باش له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه تێگه‌یشتبوون كه باوه‌ڕهێنان به سه‌رۆك ئۆباما بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران زۆر خێراتر و كاریگه‌رتره وه‌ك له‌وه‌ی كۆنگرێس قه‌ناعه‌ت پێبهێنن. كاتێكیش له‌سه‌رۆك و ئیداره‌كه‌ی بێهیوا بوون، ئیسرائیلییه‌كان نه‌وه‌ستان له‌خۆ نواندن بۆ درووستكردنی كاریگه‌ری خۆیان و تاوای لێهات سه‌رۆكی ئیسرائیل بانگهێشتی كۆنگرێس كرا‌و وته‌یه‌كیشی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌م نموونه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دیبلۆماسییه‌تی ئیسرائیلی بۆ دیزاینكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ٥ كۆ ١، گرنگی پرۆسه‌كانی تێگه‌یشتن به‌ر له‌خۆ نواندنی ته‌واوی تێدا ڕوونكراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت روونی بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه، كاتێك هه‌ر وه‌فدێكی كوردی به‌هه‌ر ئامانجێك كه ده‌چێته ده‌ره‌وه ده‌بێت یه‌كه‌مین شتێك بیزانن ئه‌وه‌یه، تێگه‌یشتنه له‌قه‌باره‌ی حه‌قیقی كوردی له‌ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر له‌ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌ده‌زگا و ده‌وڵه‌تی میوان، كه ئایا ئه‌وانه له‌سه‌ر سه‌كۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌رووی پراكتیكییه‌وه تا چه‌نده ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكاری هه‌یه و له‌رووی سیاسی و تێوریشه‌وه چه‌نده‌یه؟
ئایا ئه‌و ده‌زگایه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ده‌زگای یاسادانانه یاخود ده‌زگای داڕشتنی سیاسه‌ت و جێبه‌جێكردنه؟ مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه ده‌زگایه‌ك هیچ شه‌رعییه‌تی نه‌بێت و ئه‌وه‌ی دیكه هه‌موو شتێك بێت، نه‌خێر مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یامه‌ی كه ده‌ته‌وێت بیگه‌ینیت ده‌بێت بیزانیت چۆن بۆ یاسادانان دایده‌ڕێژیت و چۆنیش له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی جێبه‌جێكه‌ر ده‌یخه‌یه روو. ئه‌وه به‌شی تێگه‌یشتنه‌كه‌یه له‌ئه‌ركه دیبلۆماسییه‌كه‌ت.
دیوی دووه‌می خۆنواندنه‌كه‌یه، ئه‌و وه‌فده‌ی كه سه‌فه‌ر ده‌كات به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت دووسێ كه‌سی پرۆفێشناڵ پڕ چه‌ك به زیاتر له‌دوو زمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه وه‌فده دابن و ڕه‌شنووسی په‌یام و تێروانینه‌كه‌یان به‌چه‌ندین فلته‌ردا تێپه‌ر بووبێت و هیچ عه‌یبه‌شی تێدا نییه ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆی چوون كۆرسێكی كورتی موجامه‌له‌كردن و چۆنیه‌تی سه‌رنج راكێشانیش له‌كاتی قسه‌كردنیش بۆیان كرابێته‌وه.
ئه‌و نه‌بوونی ئاماده‌كردنه له‌وه‌فده كوردییه‌كاندا، به‌زه‌قی له‌نامه‌كه‌ی چوار په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌نگیداوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه وه‌زیر و گه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر
و زه‌قتریشیان كردووه و به‌خت یاوه‌ری بووه میدیا و سۆشیاڵ میدیا پێیان نه‌زانیوه، هیچ سوچێك له‌و په‌رله‌مانتارانه نابینم، به‌ڵكو من ره‌خنه له‌حزبه‌كانیان ده‌گرم كه چه‌ندین ده‌یه له‌ناو سیاسه‌تدان و موماره‌سه‌ی بچووكی دیبلۆماسییه‌تیش بێت كردوویان، ئه‌رێ خێره له‌رووی دیبلۆماسییه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان پر چه‌ك به‌زانیاری و ڕێككاره یاسایی و پرۆتۆكۆلییه‌كان نه‌كرد؟ بۆیه ده‌بێت ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت دیموكراسییه‌ت و رۆڵی یاسا له‌كوردستان فراوان و به‌رجه‌سته بكه‌ن ده‌بێت له‌جیهانی مۆدێرنی سیاسه‌ت و ئابووری و دیبلۆماسییه‌تیشدا باشتر و باشتر ئاماده بكه‌ن. ئه‌مه دیفاع نییه له‌و په‌رله‌مانتارانه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بێته‌وه كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌ناوی ٥٨ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان داواكارییان خستۆته‌روو، كه‌واته ئه‌مانه بۆ كێشه‌ی شه‌خسی و سه‌فه‌ری تایبه‌تی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك نه‌چوون، بۆیه رووی یه‌كه‌می ره‌خنه و گله‌ییه‌كان ئاراسته‌ی حزبه‌كانه كه هیچ نه‌خشه رێگایه‌كییان بۆ دانه‌ڕشتوون و ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و وه‌فده نه‌كردووه.
PM:03:43:30/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2634
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی