بۆچی كازمی گەورە بووە

‌د.سەنگەر سەید قادر

 - ئەوەی كازمی گەورە كردووە گەندەڵی 29 ساڵ ق خراپی حكومڕانی و تاڵانكردن كردنی سامانی وڵات و خەڵكە

 - ئەوەی كازمی كردووە بە جیگای ئومێدی خەڵك ئیوەن كە زیاتر لە 29 ساڵە خەڵكتان بێ ئومێد كردووە

- ئەوەی كازمی گەورە كردووە ئێوەن كە دوای 29 ساڵ حكومڕانی ئێستا مووچەی مانگێكتان پێنادرێت بە بی كازمی

- ئەوەی كازمی گەورەكردووە ئێوەن كە لەسەدا50% داهاتی نەوت دیار نییە و دەچێتە باخەڵی ئێوە هاوڵاتی  شكۆی شكێندراوە و بێدەنگە بەڵام ناتوانن كوێری بكەن و ڕاستیەكان نەبینێ

- ئەوەیكازمی گەورە كردووە كۆشك و تەلاری ئێوە و منداڵەكانتانە كە لە دزینی سامانی خەڵك بنیاتناوە و خەڵكیش برسی و ڕەش و ڕووت و بێ مووچەیە

- دەبێت ئێوە پرسیار لە خۆتان بكەن و شەرم بكەن كە 29 ساڵە نەتان توانیوە بچنە ناو دڵی خەڵكی كازمی بە كەمتر لە سێ مانگ چووەتە ناو دڵی خەڵك

- كازمی دەیەوێت عێراقێكی نوێ بنیاتبنێت ( سەردەكەوێت یان نا ئەوە  ئەگەرێكی كراوەیە) بەڵام ئێوە دەبوو 29 ساڵ پیش ئێستا ئەم هەنگاوانەی كازمیتان بنایە بۆ دروستكردنی كوردستانێكی بەهێز

- لە لوبنان سیاسیەكان دۆخێكی هاوشێوەی ئێوەیان خوڵقاندووە بۆیە خەڵك واژۆ بۆ گێڕانەوەی داگیركاری فەرەناسا كۆدەكەنەوە

- ئەوە ئێوەن 29 ساڵە بازرگانی بە خوێنی شەهید و خاك و نتشتیمان و ئاهی داكی جەرگ سوتاوەوە دەكەن، ئەوە ئێوەن كوردستانتان خستوەتە مەترسییە و سبەی كە ڕووداوێك ڕوویدا هەڵدێن بۆ كۆشك و تەلارەكانی ئەوروپا و ئەوەی دەبێت بەرگری بكات و باجەكەی دەدات ئیمەی خەڵكی ڕەش و ڕووتین

نمونەیەكی بچوك: كازمی لەماوەی 3 مانگدا زیاتر لە 300 بەرپرسی گەندەڵی دوور خستووەتەوە و مووچەی دوانەخستووە و شكۆی بۆ دەیان هاوڵاتی گێڕاوەتەوە داهاتی خاڵە سنورییەكان سەدا50% زیادی كردووە و داهاتی مانگانەی عێراق لە 1.4 ملیارەوە گەشتووەتە 4 ملیار دۆلار

- ئێوە چەند بەرپرسی گەندەڵتان  لەكار دوورخستووەتەوە و لەم قەیرانی كرۆنادا چیتان كردووە ؟ كوا مووچە؟ ئەگەر كازمی شۆیە و هەڵمەتی هەڵبژاردنە ئێوەش ئەوە بكەن با خەڵك لێتان ڕازی بێت

- لە كۆتایدا گرنگ نیە تۆ باوەڕ بەم ڕاستیانە بكەیت یان نا چونكە وەك نیتچە دەڵێت( هەندیك حەز بە بیستنی ڕاستی ناكەن و نایەنەوێت بە ئاگا بێت چونكە ترسیان لە تێكشكاندنی ئەو وەهمەیە كە چەندین ساڵە لەسەری پەروەردەكراون).

#ئێوە بە شكاندنی شكۆی خەڵك خۆشتان شكۆتان نەماوە


AM:10:16:09/08/2020

ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی