له ماوه‌ی 37 رۆژدا
ئازا حەسيب قەرەداخی
له 18ی ئایاری رابردوودا سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ناویاندا نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی له‌گه‌ڵ به‌رِێزیدا بوون بۆ ئه‌مریكا كۆبۆوه. ورد و درشتی گه‌شته‌كه‌یانی بۆ باس كردن و هه‌رچیش له پشتیوانی ئه‌وروپایی و ناوچه‌یی و عه‌ره‌بی وه‌ده‌ستیان هێنابوو بۆیانی ئاشكرا كرد. گرنگترین بابه‌ت كه بووه چه‌قی باسه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو.
هه‌رێمی كوردستان دوو ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات. یه‌كێكیان بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی دوا هه‌نگاوی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق بۆ چه‌سپاندنی سنووری كوردستان. دووه‌میان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
بۆ ئه‌م كاره چاره‌نووسسازه ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێكهێنرا و ئه‌ندامه‌كانی و ئه‌ركه‌كانی دیاریكران و برِیاردرا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌م ژووره ده‌ست به‌كار بێ.
برِیار بوو ژووره‌كه بۆ دابینكردنی هه‌موو پێویسته‌كان و له‌سه‌ر هه‌موو ته‌وه‌ره‌كان كار بكات. هاوكاری په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات بۆ ئاماده‌كردنی پێویستییه یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و دوو ریفراندۆمه.
ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كار بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و عه‌ره‌بی بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه‌ی هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیدا بێته دی. به‌شێك له‌م پشتیوانییه هه‌ر له‌و گه‌شته‌ی سه‌رۆك بارزانی و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و هه‌ندێ له ولآتانی عه‌ره‌بی ئاماده‌كرابوون، به‌لآم بێگومان زیاتركردنی دۆستان و كه‌متر كردنه‌وه‌ی نه‌یاران زۆر زه‌رووره. به‌تایبه‌تیش كه ئه‌م پرسه چاره‌نووسسازه په‌یوه‌ندیداره به گشت ناوچه‌كه‌وه و نه‌خشه‌كه‌ی سایكس پێكۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و واقیعی جیۆپۆلیتیكی ده‌گۆرِێ.
ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات چونكه په‌یوه‌ندی دروستی نێوان ئه‌م دوو دراوسێیه یه‌كێكی تره له ستوونه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كاره چاره‌نووسسازه. ده‌ره‌نجام كوردستان ده‌یه‌وێ به ئاشتی و دۆستانه و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دراوسێ عێراقه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و لێكترازانی ناحه‌زانه روونه‌دات. هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تێك به زۆره‌ملێ و له‌سه‌ر حیسابی وجودی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كوردستان دروستكراوه و سه‌د ساڵه باجی گه‌وره‌ی ئه‌وه ده‌درێ، به‌لآم كوردستان زه‌مینه‌ی له‌باری ئاشته‌وایی ده‌وێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاینده له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو دراوسێیه به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێ.
له‌سه‌رینی ئاماده‌كاریی ناوخۆییه‌وه، چاره‌سه‌ركردن و سازانی هه‌موو پرسه سیاسی و ئابووری و ئیدارییه‌كان ئه‌ركێكی دیكه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو كه تێیدا، سستمی سیاسی، یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، دیاریكردن و جێگیركردنی سنووری كوردستان بابه‌ته بناغه‌ییه‌كان بوون.
ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كرد بۆ دابینكردنی شاییسته داراییه‌كانی هه‌رێم و باشتركردنی باری ژیانی خه‌ڵك و دابینكردنی پێویستییه ئابوورییه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی و قۆناغی یه‌كه‌می ئینتیقالی كه ده‌شێ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زیاتر له‌مه‌ی ئێستای بێته رێ. هه‌روه‌ها ژووره‌كه هاوكاری لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، رِێكبكه‌ون. به‌مه‌یش زه‌مینه‌ی له‌بار و گشتگیر و به به‌شداری هه‌مووان دروست ده‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته سیاسیانه‌ی ئێستا له ئارادان، بێ ئه‌وه‌ی ناچار بن په‌نا ببه‌ن بۆ سازانشكێنییه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یران كه چه‌ندین لێكه‌وته‌ی له خۆی خراپتری لێكه‌وتۆته‌وه و خه‌ریكه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا به قوربانیدان و به‌ختكردنی گیانی هه‌زاران هه‌زار رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له له شۆرِشه‌كان و له ئه‌نفال و به‌هۆی كیمیابارانكردن و راگواستن و به سه‌بایه بردنی كچانمان به‌دی هێنراون له‌ناویان ببات.
له‌و ژووره‌دا كار بۆ بالآترین ئامانج ده‌كرا و پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌پێناوی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆییدا، په‌نجاو چوار ساڵه قوربانی گه‌وره ده‌دات، ئێستایش له‌و پێناوه‌دا درێغی له قوربانی دیكه ناكات و سه‌رۆكایه‌تیش له‌لای پارتی و سه‌رۆك بارزانی ئامرِاز و كه‌ره‌سته‌ی سیاسی و یاسایی و دیبلۆماسییه بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
له‌و حه‌فته‌یه‌دا كه برِیار بوو ئه‌م ژووره ده‌ست به‌كار بێ، خۆدزینه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ستی پێ كرد. بۆچی؟! وه‌لآمی ئه‌م پرسیاره لای ئه‌وان بوو. پارتی دیموكراتی كوردستانیش ته‌نیا مه‌زه‌نده‌ی بۆ وه‌لآمه‌كان ده‌كرد، به‌لآم له هیچیانی نه‌بیستبوو كه بۆچی پشتیان كرده پێكهێنان و ده‌ستبه‌كاربوونی ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی. پاشی 37 رۆژ كه له 23ی حوزه‌یراندا سازانشكێنییه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مانیان كرد ئینجا پارتی وه‌لآمه راسته‌كه‌ی ده‌ستكه‌وت. سازانشكێنییه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یران پێمان ده‌ڵێ ئه‌وان پشتیان كرده ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی چونكه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان وه‌كوو هه‌موو پرسه‌كانی دیكه به پێوانه‌ی ده‌ستكه‌وتی حزبیی پێوا بوو ده‌ره‌نجامیش نه‌یانویست به‌رووبوومی سه‌ربه‌خۆیی بچێته سه‌به‌ته‌كه‌ی بارزانی و پارتییه‌وه!!
خه‌ڵكی كوردستان هه‌قی خۆیانه بزانن كه گێچه‌ڵه‌كانی پرسی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌لآته‌كانی سه‌رۆك و جۆری سستمی سیاسی هیچیان بابه‌تگه‌لی یاسایی نه‌بوون. به‌ڵكو به ئیمتیازه‌وه سیاسی بوون و هه‌ڵگری یه‌ك دنیا رق و كینه و ئیره‌یی بوو. تا ئه‌و راده‌یه‌ش تۆخیان كردنه‌وه كه ئاماده‌بوون سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشی بۆ بكه‌نه قوربانی و له‌ناوی ببه‌ن. هۆكار و بیانوو له‌ناو هه‌موو ئه‌و گێچه‌لآنه‌دا ته‌نیا ئه‌وه بوو كه نابێت سه‌ربه‌خۆ بین بۆئه‌وه‌ی پارتی و بارزانی سوودی لێوه‌رنه‌گرن.
عه‌رِابه‌كانی ئه‌م كاره زۆر باش ده‌زانن كه په‌كخستنی ژووری عه‌مه‌لیاتی هێنانه‌دی سه‌ربه‌خۆیی بابه‌تێك نییه پارتی و گه‌لی كوردستان له‌بیریان بچێته‌وه. زۆریش دڵیان به ده‌ره‌نجامه‌كانی ئیشه‌كه‌یان خۆش نه‌كه‌ن چونكه كاریگه‌ریی هه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی كردوویانه له‌سه‌ر ئه‌سڵی پرسه‌كه كه ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆییه كاتییه و ئه‌و ژووره زیندوو ده‌كرێته‌وه و دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له سه‌رله‌نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌یشی به ئاره‌زووی خۆی یان له‌سه‌ر ته‌ڵه‌بی ئه‌م و ئه‌و لێی چۆته ده‌ره‌وه با پشكی نه‌بێ له و ئاینده‌یه‌دا و ئه‌وسا وه‌لآمی هه‌ڵسورِاوان و باڵه‌كانیان و موریدانییان بده‌نه‌وه.
AM:09:39:10/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 2402
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی