ترسنۆکه‌کان هاوڕه‌گ و هاوکردارن
ئازا حەسيب قەرەداخی
ترسنۆکه‌کان هاوڕه‌گ و هاوکردارن
ئازاکان هاوڕه‌گ و هاوئاینده‌ن
داعش وه‌کوو هه‌موو رێکخراوه‌کانی هاوچه‌شنی، ترسنۆکترین به‌شه‌ره‌کانی تێدا کۆبۆته‌وه. ئه‌و سام و ترسه‌ی هه‌یانه له ئه‌نجامی ئازایه‌تی و دلێرییه‌وه نییه؛ له شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دروستیان نه‌کردووه، به‌ڵکو له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر کچان و ژنانی به کۆیله‌گرتوو، له سه‌ربڕین و سووتاندنی دیلی بێ ده‌سه‌ڵات و ده‌ستوپێ شه‌ته‌کدراو و قه‌تڵوعامکردنی خه‌ڵکی سڤیلی بێ چه‌ک و بێ چاره دروستیان کردووه.
داعش وه‌کوو پاڵه‌وانانی وه‌حشییه‌ت، وه‌کوو حزبی به‌عس که به ئه‌نفالکردنی گوندنشینان، وه‌کوو ئه‌نسارولئیسلام و جوندولئیسلام و قاعیده و بۆکۆ حه‌رام و هاوچه‌شنه‌کانیان به کرده‌وه‌ی ترسنۆکانه و خۆ زاڵ کردن به سه‌ر که‌سانی بێ چاره‌دا ئستوره بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن و خۆف ده‌خه‌نه دڵی عه‌وامه‌وه.
ته‌نیا چه‌ند رۆژێک پاشی پێشڕه‌وییه کتوپڕه‌کانی پاریان ئیتر رۆژانه پێشمه‌رگه پاشه‌کشه به دواعشه‌کان ده‌کات و له جه‌له‌ولاوه بۆ شنگال و تا کۆبانێ تێکیانده‌شکێنێ. چه‌ند رۆژێ له‌مه‌وبه‌ریش له رۆژئاوای که‌رکووک گورزێکی جه‌رگ بڕیان لێدان. به ده‌یانیان لێ کوشتن. چه‌ندین گوند و ناوچه‌ی ستراتیژییان لێ سه‌ندنه‌وه. ئه‌و ترسنۆکانه چیان کرد؟!
به هه‌ڵه‌داوان له مه‌یدانی شه‌ڕ هه‌ڵهاتن و بۆمبی چێنراو و تی ئێن تی و لاشه‌ی کوژراوه بۆمبڕێژه‌کانیان جێهێشت. به په‌له و هه‌ڵه‌داوان هه‌ڵهاتن بۆ ئه‌وه‌ی پێ ڕا بگه‌ن سه‌ری پێشمه‌رگه دیل و قۆڵبه‌ستراوه بێ چاره‌کان ببڕن و وێنه قێزه‌ونه‌کانی ئه‌و وه‌حشییه‌ته بگرن و بڵاوی بکه‌نه‌وه. ئه‌وان له مه‌یدانی شه‌ڕ له‌به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه خۆڕاناگرن و هه‌ڵدێن. که‌چی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دیلدا خۆ ده‌که‌نه پاڵه‌وان و چه‌قۆ به گه‌ردنیاندا دێنن.
چه‌ند نابووت و ترسنۆکن. چه‌ند وه‌حشی و جاهیلن. چه‌ند له به‌عس ده‌چن. چه‌ند له‌وانه ده‌چن که له شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی تێزابیان ده‌کرد به قاچی کچاندا و هوهایان له ئافره‌تان ده‌کرد. چه‌ند له‌وانه ده‌که‌ن که هه‌موو ئازایه‌تییه‌که‌یان له هه‌ڵته‌کاندن و خاپوورکردنی مه‌زاری پیاوچاکان و شێخانی ته‌ریقه‌ت و گۆڕی ناوداران له ته‌وێڵه و بیاره نیشانده‌دا. چه‌ند له‌وانه ده‌چن که ته‌رمی شه‌هیده‌کانی گوندی خێڵی حه‌مه‌یان شێواند و له‌توپه‌ت کرد. خودایه وه‌حشییه‌کان زۆر له‌یه‌ک ده‌چن. خودایه ترسنۆکه‌کان کوڕی یه‌ک باوکی نه‌خۆش و ده‌رچووی هه‌مان قوتابخانه‌ی ژه‌هربه‌خش و تاریکویست و پڕگرێوگۆڵه‌ی ده‌روونی و مێژوویین.
خودایه ئه‌وان چه‌ند ترسنۆکن، ئازادیخوازان سه‌د ئه‌وه‌نده ئازان. ئه‌وان چه‌ند نامه‌رد، پێشمه‌رگه سه‌د ئه‌وه‌نده مه‌رد و دلێره. ئه‌وان چه‌ند نه‌خۆش و گومڕا و مه‌رگدۆستن، ئێمه هه‌زاران ئه‌وه‌نده ژیاندۆست و مرۆڤدۆستین. ئه‌وان و هاوچه‌شنه‌کانیان جا له هه‌ر به‌رگ و پۆشاکێکدابن، چه‌ند سه‌رشۆڕ و ئاینده ونن، پێشمه‌رگه‌کانمان هه‌زار ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌رز و شکۆمه‌ندن.ئه‌وان هاوڕه‌گ و هاوسه‌رچاوه‌ن، ئێمه هه‌زار ئه‌وه‌نده هاوڕه‌گ و هاوچاره‌نووسین. ئه‌وان چه‌ند نزیکن له لێواری غلۆربوونه‌وه، ئێمه و هه‌موو ئازادیخوازان، هه‌موو مرۆڤایه‌تی سه‌دئه‌وه‌نده به‌ره‌و لووتکه‌ی گه‌شانه‌وه هه‌ڵده‌کشێین.
AM:09:22:04/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 2438
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی