"داحش" الدولة الأسلامية للحشد الشعبي
ئازا حەسيب قەرەداخی
داعش له هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌زیوه، پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌كه‌ی تێك‌شكاند و ئیدی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی جارانیشی بۆ سه‌ر كوردستان نه‌ماوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش نابێ به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و شكستی داعش بوغرا ببین، چونكه ئه‌م مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كوردستان هه‌ر ده‌مێنێ تا داعش مابێ. شه‌ڕی تیرۆریش هه‌ر ده‌مێنێ تا داعش مابێ.
جگه له داعش مه‌ترسییه‌كی دیكه كه‌وتۆته جووڵه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له شكڵ و روخسار و به‌رگ و پۆشاك و ئاڵادا جیاوازه، به‌ڵام سه‌رچاوه بونیادییه‌كه‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌كه‌ی داعشه. سه‌رچاوه‌یه‌ك كه له به‌عس و پێش به‌عسیشدا هه‌ر هه‌بوو. هه‌تا قه‌ومه‌چێتیی عه‌ره‌بی و شۆفێنییه‌ت بمێنێ، هه‌تا نه‌عره‌ته‌ی مه‌زهه‌بی و مه‌رگدۆستی بمێنێ هه‌ر ده‌مێنێ و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ده‌بێ بۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی بونیاتنان و گه‌شه‌كردن و ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و پێشكه‌وتن. ئه‌م مه‌ترسییه ناوی حه‌شدی شه‌عبییه.
حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسییه، چونكه میلیشیایه‌كی مه‌زهه‌بیی توندڕه‌وه و ده‌ویسترێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌موو كه‌یسه‌كان و به‌تایبه‌تیش پرسی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور به‌كاربهێنرێ.
ئه‌م هێزه هه‌رچه‌نده میلیشیایه و چه‌ندین یه‌كینه‌ی سه‌ر به مه‌رجه‌ع و مولالی جیاجیای تێدایه، كه‌چی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه به بودجه‌ی زۆر و چه‌كی پێشكه‌وتوو ته‌یار ده‌كرێ و ده‌جوولێنرێ و كراوه به به‌شێك له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق!! به‌واتایه‌كی دیكه هێزێكه حكوومه‌تی عێراق ته‌به‌ننای كردووه و به‌خێوی ده‌كات و ده‌یجووڵێنێ. له‌وه‌یش زیاتر چه‌ندجار هه‌وڵدراوه له شێوازی ئه‌و له كوردستانیش دروست بكرێ. دواجار بۆ فیتنه‌یی و لێكترازانی ناو ماڵی كوردستان توانیان یه‌كینه‌یه‌ك به ناوێكی دیكه‌وه به‌ڵام له هه‌مان هێز دروست بكرێ و له هه‌مان سه‌رچاوه‌یشه‌وه تمویل بكرێ و نه‌خشه‌ی كاری بۆ دابنرێ.
كه‌واته مه‌ترسییه‌كه هێنراوه‌ته ناو ماڵی كوردستان.
ئه‌مانه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌شێ له‌گه‌ڵ روودانی هه‌ر پێكدادانێك له نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌م میلیشیایه‌دا، له سه‌رئاستی ده‌ره‌وه به كێشه‌یه‌كی ناوخۆی عێراقی دابنرێت و نه‌یانه‌وێ ده‌خاله‌تی تێدا بكه‌ن. ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بۆ پشتیوانی ئێمه كه‌س نه‌یه‌ته ده‌نگ، به‌ڵام بۆ پشتیوانی حه‌شدی شه‌عبی هێزگه‌لێكی نیزامی و میلیشیایی له ناوچه‌كه‌دا بجووڵێنرێ.
نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌ترسیی حه‌شدی شه‌عبی له‌وه‌دایه كه ئه‌م هێزانه له‌و ناوچانه جێگیركراون كه ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌رن و پێویسته به پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌واتایه‌كی دیكه ئه‌م هێزه له رووكه‌شدا بۆ شه‌ڕی داعش دروستكراوه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیی كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دروستكراوه و به‌كاریشده‌هێنرێ. له‌م جوغزه‌دا د‌رك نه‌كردنی هه‌ندێ حزبی كوردستانی به‌م مه‌ترسییه و ده‌ست له‌پشتدانی حه‌شدی شه‌عبی و رێگه خۆشكردن بۆ هاتن و جێگیربوونیان مه‌ترسییه‌كی مه‌ترسیداره. یان ده‌شێ دركی پێ بكه‌ن به‌ڵام وه‌هایان لێكدابێته‌وه كه ده‌توانن وه‌كوو ئامڕازێكی فشار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی سیاسی ناوخۆ به‌كاری بهێنن، نیشانه‌ی كوێریی سیاسییه.
ئه‌م بابه‌ته بۆ هۆشدارییه كه جگه له داعش ("داحش" الدوله اڵ‌سلامیه للحشد الشعبی)ـیش هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات.
AM:11:55:17/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 2205
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی