‌قوباد تاڵەبانی، لاست چالێنجە
AM:12:07:06/06/2019
هاوبیر عومەر

قوباد، یەکێتیەکان پێی دەڵێن مامی بچووک و یادگارە شیرینەکەی مام.

پارتیەکان و گۆڕانەکان، پێی دەڵێن جانتا هەڵگر.

هەندێکی تر، لەبەردەرکی سەرا سێدارەی بۆ هەڵدەدەن.
بەشێکی تر، مام قەپات...

لە ڕاستیدا لەناو هەموو ئەو ناشرینیەی کە ڕووخساری سیاسەت و حکومداری هەرێمی کوردستانی داپۆشیوە، هەر باشە شتی تریشی ناخەنە پاڵ! بەڵام قوباد کێیە و چی لە هەگبەیە؟ ئایا شایەنی هەموو ئەو شکاندنەیە ؟! قوباد ڕەخنەی لێ دەگیرێ یا ڕقیان لێیەتی؟
پێش هەموو شت تاڵەبانی بچووک، گەنجێکە جگە لە میراتی سیاسی قاڵبووی ئەزمونێکی جیاوازە و هەڵگری مێتۆدی سیاسەتی نەرمە، کاک قوباد وەک گەنجێک، سەرکەوتووبوە لەوەی پێش ئەوەی کاربەدەست بێ هاوڕێیەکی خەمخۆربێ، ئاخر تاوانی ئەو گەنجە نییە وەک ئیسفنج هەمیشە ناڕەزایی و تووڕەیی لەناخیا کۆبکاتەوە کە ئەم بێ تاوانە تیایدا، هەروەها وەک دیوارێکی پۆڵا ببێتە پایەی ڕاستکردنەوەی حکومەتێ هەرچی ڕاست بێ نەیکردووە !

قوباد ، هەموو شتێکی جوانیە... جیاوازییەکەی تەنانەت لە ناو یەکێتیشدا ئەوەیە، ناتوانێ ئامانجەکەی وون بکا.

ئەو باوەڕی بەو ووتە بەناوبانگە هەیە کە دەڵێ: بۆ گەیشتن بە ئامانج، تەنها ڕێگای گەیشتن بگۆڕە نەک خودی ئامانج، بۆیە تاکە هیوایەک بۆ جوانی مابێ .... جوان بینی قوبادە .

من مەبەستم ئەوە نییە ڕەخنەی لێ نەگرین، بگرە دەمەوێ قەت نەهێڵین بێ ڕەخنە بێ، بەڵام داواکارم بیپارێزین نەیڕوخێنین نەیشکێنین، بەدەر لە حزبی بوون هاوکاری بین ئەوەی بۆی هاتۆتە مەیدان مەیسەری بکا، کەی توانی ئەم قۆناخەی خەونی پێوە دەبینێ بە سەرکەوتوویی تێیپەڕێنێ ... لێی ئاسانتر نییە دەست بەردا.

دڵنیابن قوباد زمڕوتێکە لە گۆلاوێکی مردووی مەنگدا، ئەو هاوڕێیەتی دەوێ .... وەرن بابیکەینە هاوڕێ و وەک هاوڕێیەکیش ڕێنوێنی و پشتگیری بکەین، هەرێمەکەمان و هەمووشمان لەبەردەم چالێنجێکی گەورەداین ، قوبادیش تاکە چالێنجە.

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.