جارێکی تر لەسەر شاسوار عبدالواحد

‌کاوە بێسارانی

کەس لە کوردستانا" تاوانبار" نەبوو ئەم نەبێت؟
پرسیارێکە و پێویستی بە وەڵامێکی دادوەریانە هەیە...

لەماوەی 28 ساڵی ڕابووردودا دەیان هەزار مەلەفی دزی و گەندەڵی، بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی، خیانەتی نەتەوایەتی، خیانەتی خاک، دەست تێکەڵکردنی بازرگانی  لەگەڵ داعشدا هەیە بەلام تا ئیستا کەس جۆی تێنەگایندوە، کەچی بۆ شاسوار عبدالواحد  خیرا هاتنە پێشەوە.
 ئەمەش چەند نمونەیەکی زۆر کەمی ئەو مەلەفانەیە کە هیچ کەسێک نەچوە بەدوایا :

1. زیاتر لە یەک ملیار لە بوجەی میللەت چوو بۆ دانا غاز

2. ماوەی چوار ساڵ بە سەدان هەزار خێزانی هەژار برسی کرا بەهۆی بڕینی مووچە.

3.تەنها دوێنێ مەلەفێکی تازەی گەندەڵی ئاشتی هەورامی و عێراق ئۆیل بڵاوکرایەوە کە بە سەدام ملێون دزی و گەندەلی تیایە.

4.تەسلیم کردنی شنگال و هەزارەها کیژی یەزیدی بۆ داعش.

5. تەسلیم کردنی کەرکوک و هەموو ناوچە دابڕاوەکانی تر کە ئیستا دەیان تاوانی تیا دەکرێت..

6.ێەو باسی ئەو ملیارەها دۆلاری دەستکەوتی بیرە نەوتەکانی کوردستان ناکەین کە چەندەها ساڵە کەس نازانێ دەچێتە گیرفانی کێوە..

7. باسی چەک فرۆشتنی پێشمەرگە ناکەین

8. باسی ئەو هەزارەها کوردە هەژارەی کە کرانە قوربانی شەڕی دزی و چاوچنۆکی حزبەکان ناکەین.

9. باسی هێنانی پاسدارن و سوپای ئەتاتورک ناکەین بۆ داگیرکردن وبومبارکردنی ڕۆژانەی دێکانی کوردستان...

بۆ لەماوەی 28 ساڵی ڕابووردودا نەمان دی هەستی دادوەری گشتی بجوڵێت وە یەکێک یان دوان لەم مەلەفانە و سەدان مەلەفی تری پڕ مەترسی لە گەندەڵی و دزی و خیانەت.. هتد. بکرێتەوە و بگەڕێن بەدوای مافی گشتیدا؟
بەڵام بە خێرایی مەلەفی شاسوار عبدالواحد کرایەوە وە خرایە دەست ئاسایش نەک پۆلیس..
گەر مەبەستێکی سیاسی یان دەستێکی موخابراتی لە هەموو کەیسەکەی شاسوار نەبێت، بۆچی وا بە توندی مەلەفەکەی گیراوە؟

شاسوار عبدالواحد وەک سەرۆکی بزووتنەوەیەکی سیاسی بۆی هەیە داوای بەشداری چاودێرانی سیاسی و یاسایی جیهانی بکات بۆ بەشداریکردن لە لێکۆلینەوەیەکی وورد لە هەموو مەلەفەکەی و ووردەواڵەکانی...
هەروەها گرنگە مافی دەستوری و یاسایی شاسوار عبدالواحد بپارێزرێت بە ئامادەبوونی پارێزەرو تیمی یاسایی خۆی لە هەموو لێکۆلینەوەیەک و دانیشتنێک کە لەگەڵیا دەکرێت کاتێک کە دەسستبەسەرە.

وە دەبێت هەموو دەست و مەبەستێکی سیاسی بۆ شکاندن و زڕاندن و "ریسواکردنی" بزووتنەوە سیاسیەکەی لە کەیسەکەی دوور بخرێتەوە.

سەروەری یاسا نابێت تەنها لەسەر شاسوار عبدالواحد بەکار بهێنرێت بەڵکو لەسەر هەموولایەک وە بەبێ جیاوازی دەبێت بەکار بێت ...

پرسیارەکە ئەوەیە، گەر ئەو تۆمەتی کامیرا و گرتنی فیدیوێیەش ڕاست بێت کە دبێت بە شێوەیەکی دادوەریانە بۆی بچن، ئایا کەسی تر یان هیچ حزبێکی دەسەڵات ئەو شێوەیەی بەکار نەهێناوە بۆ شکاندن و ترساندن و ڕیسوا کردن تەسلیم کردنی خەڵکی تر؟

لە کوردستان جاری وا هەیە لە سیبەری خۆت یان لە  تلفونەکانت دەترسی نەوەک بەلێ نەوەک کەوتبێتە تەڵەکەیانەوە بەبێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت...
شاسوار عبدالواحد شایانی ئەوەیە کە کەیسەکەی بە گویرەی یاسا بێت نەک سیاسەت بێت..


PM:09:52:20/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 2968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی