وەهمی سۆشیاڵ میدیا...!

‌توانا نەقشبەندی


بەدەر لەوەی ئیفێکتی تەکنەلۆجیا چ دەورێکی هەیە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی مرۆڤایەتیدا، ماوەیەکە دیاردەیەکی سەیر بە دی دەکەم بە تایبەتی لە ناوەندی هونەری و ئەدەبی و ڕۆشنبیری کوردیدا.

ئەوەی ئێسا دەبینرێت لەو نێوەندەدا، هەڵسەنگاندنی بابەتێکی ئەدەبی یان گۆرانییەک یان ئەلبومێکی مۆسیقا یان شعرێکی تازە بە چەند ڵایک یان ڤیوەرێک یان چەند کەس فۆڵۆی ئینستاگرەمەکەی کراووە؟

تا ئێرە کارێکی نۆڕماڵە، ئەوەی سەیرو بەدی دەکەیت، هەندێک بەناو هونەرمەندو ئەدیب، خۆیان سپۆسنسەر دەکەن بە پارە، ئەوجا ئەو ڵایک و فۆڵۆو وەهمیانەی کە خۆیان ئەزانن بە پارە کڕاوە دەیکەن بە هەوآڵ. میدیاش ئەمەیان بۆ دەکات بە هەواڵ؟

تا کار گەیشتۆتە ئەوەی کە پرسیارێک دروست بێت بە ڕاست ئەمە حاڵی کۆمەڵگای کوردیییە، ئەمە ناسنامەی ئەدەب و هونەری کوردییە؟

ئەمانە نوخبەی ڕۆشنبیر و ئەدیب و هونەرمەنددی کوردن؟

هەر بۆ نموونە هونەرمەند هەیە ٣٠٠ سیدی لە ئەلبومەکەی نەفرۆشراوە کە چی فۆڵۆوەرسەکانی لەە ئینستاگرام زیاد لە ١٥٠ هەزار کەسە، ئەدیب هەیە ٦٥ کتێبی نەفرۆشراوە فۆلۆوەرسەکانی زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسە.

کۆمیدیاکە لەوەدایە ئامانە دەبێت، فانی کاکی هونەرمند بن ،کە سەیری کۆمێنتەکان دەکەیت لە سەدا ٩٠ی ڕای نێگەتف یان لەسەر خودی هونەرمەند یان کاکی ئەدیب نوسراووە.

هیوادارم ئەم وەهم و سۆشیاڵ میدیایە نە میدیاکان و نە کۆمەڵگاش توشی وەهم نەکات، ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە مەزاج و ڕۆشنبیری میللەتەوە نیە تەنیا وەهمێکی کاتییەو هیچی دی ..!.


PM:01:27:19/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 4856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی