دەڵێن با بایکۆتی کەل و پەلی تورکی بکەن؟

‌هیڤیدار ئەحمەد


باشە با دەست پێ بکەن
چی دیکە جلی تورکی لەبەر مەکەن! دەبێ بە رووتی بچنە دەرەوە...
با خواردنی تورکی نەخۆین! ئەی دەبێ چ بخوین؟...
لەسەر قەنەفەی تورکی دانەنیشن! دەبێ هەموومان لەسەر ئەرز دابنیشن..
لەسەر کۆمبار و مەحفۆری تورکی دانەنیشن! ئەی دەبێ لەسەر حیسیر ئەگەر هەبێ دابنیشن...
لەسەر مێز و کورسی و تورکی دامەنیشن!
ناوماڵی تورکی فرێبدەن!
دەرگا و پەنجەری تورکی فرێبدەن!
سپلێتی تورکی نەبەستن! لە گەرما دەمرین..
سەفەری تورکیا نەکەن! دەبێ هەر لە شمالی تاران بین...
ئەی شرینی تورکی! چکڵێت و حەلەوییات و بەقلاوەی تورکی، فستەقی تورکی!
تەنانەت حەمام و تەوالێتی تورکی لابدەین! لە کوێ سەری خۆمان دەشووین؟..
ئەی ئەگەر ئاوێنەی تورکی فرێبدەین! لەکوێ بزانین کەشخەین؟...
ئەدی پەردەی ماڵ! ئەگەر تورکی نەبێ نێوماڵی توو هەموو ئاشکرایە کاکەی..
و ............ هتد.
نەوتی خۆمان لەرێگەی تورکیا نافرۆشین؟ ئەی چ رێگایەکی دیکەمان هەیە؟

کاکە دەبێ هەندێ بە مەنتق بیربکەینەوە.. چارەنووسی وڵاتێک ناخەینە دەستی هەندێ بڕیاری عاتیفانە و دواتر کە دەرگا لە ئێمە داخرا، ئینجا هەموومان هاوار بکەین، ئەمە چ حکومەتێکە هیچی پێناکرێ و ئەم حکومەتە تەنیا بو لەنێوچوون باشە!
کوردایەتی بە کڕین یان بایکۆتکردنی کەل و پەلی تورکی نییە، بەڵکو کوردایەتی ئەوە خیانەت نەکەی، خیانەت!
هەندێک بە عەقل بیربکەینەوە...عەتفەکە هیچ قازانج بە کەس ناگەینیت..

هیڤیدار ئەحمەد


AM:11:46:21/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 8268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی