بۆ ئەوانەی باوەڕ بەفرۆشتنی گون ناکەن!!!

‌ئیبراهیم عەباس


هەواڵی فرۆشتنی گونی چەند کەسێک لە هەولێر دوو تا سێ مانگە زاروزار وەکو دەنگۆیەک هەیە، هەفتەی رابردوو کوردستان تیڤی کە میدیای پارتی دیموکراتی کوردستانە، دیمانەی لەگەڵ دوو کەس لە شاری هەولێر کردبوو کە هەریەکەیان تاکە گونێکی خۆیان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر بەنرخێکی باش فرۆشتووە، واتە هەواڵەکە کەوەکو دەنگۆیەک لەسەر زاری خەڵک بوو، راستبوو، بەڵام زێدەڕۆیی لە نرخی فرۆشتنی هەبوو، ئێستاش هەمان زێدەڕۆیی لە نرخدا هەیە بۆیە باوەڕ کردنی ئاسان نییە.

ئەزانم فرۆشتنی هەر ئەندامێکی جەستە تاوانە وهیچ وڵاتێک نییە بەیاسا رێگا بدات کەسێک لەبەرامبەر پارە ئەندامەکانی جەستەی بفرۆشێت، بەڵام بەخشین لە زۆربەی وڵاتانی دونیا هەیەو تەنانەت خۆرئاوا یاسایەی تایبەتیان هەیە بۆ ئەو کەسانەی ئامادەن دوای مردن ئەندامانی جەستەیان ببەخشن، خۆشبەختانە ئێستا لە کوردستانیش کەسانێک ئامادەن دوای مردن جەستەیان ببەخشن و دامودەزگاکانی حکومەتیش رێگر، نین.

ئەوەی لێرەدا تازەیە تەنها مەسەلەی فرۆشتنی گونە، گەرنا زۆرینەی ئەندامانی جەستەمان ئەشێت کەسانی تر سودی لێوەربگرن، گەر بەزیندوویی یان بەمردووی پێیان ببەخشین، ئەی کەوایە بۆچی فرۆشتنی تاکە گونێک جێگای باوەڕ نەبێت؟!.

ئەوەندەی من بزانم فرۆشتنی گون بۆ ئەو کەسانەیە کە مناڵیان نابێت نەک بۆ پرسی چێژی سێکسی، هەرچەندە ئەشێت ئەوەش هەبێت بەڵام من زانیاریم لەسەری نەبێت.
کەواتە مادەم مەسەلەکە بۆ خستنەوەی مناڵە، بێگومان فرۆشتنی گون پارە زۆر ئەکات، تا دە دەفتەر دۆلارو زۆریش زیاتر، ئاخر من دەیان کەس ئەناسم بۆ بونی مناڵێک زۆر زۆر زیاتر لەم پارەیان خەرج کردووە، ئەوە لە کاتێکدا کە زۆربەی جار کێشەکە لای ژنەکەبێت، بەڵام گەر پیاوەکە نەتوانێت مناڵ بخاتەوە، بێگومان بەکرینی تاکە گونێک ئەشێت مەسروفێکی زۆری بۆ بگەڕێتەوە، هەرچەندە کارەکە نایاسایی و تەنانەت حەرام و دژی بنەماکانی ئاینی ئیسلامیش بێت.

ئیبراهیم عەباس

تێبینی: بەدواداچوونم لەسەر هەواڵەکەی کوردستان تیڤی کرد، ناوی ئەو نەخۆشخانەم دەستکەوت کە نەشتەرگەری کرینی گونیان ئەنجام داوە، دڵنیاشم گەر ئەو نەخۆشخانەش سانسۆری حکومەتی بخرێتە سەر، هەر لەهولێر و سەرئەنجام لە سلێمانیش کرین و فرۆشتنی گون بەردەوام ئەبێت.


PM:10:39:17/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 24840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی