یەکێتی چی تر بکا؟
بەهێز حوسێن
یەکێتی لەشەڕی پارتی ببوێرن ، یەکێتی ئەوەتەی هەیە شەڕی پارتی ئەکات و هەمووشتان لە پشتەوە خەنجەر دەوەشێنن ،لای زۆرێک لەو حیزبانە یەکێتی هەر جاشی 66 و هەر دیموکراتیی کوژی سەردەمی جودو و جەوقەد و هەم پیاوی قاسمی سولەیمانی و خیانەتی 16 ئۆکتۆبەرە .
بەرامبەر بە تاکڕەوی و بنەماڵەیی لە ساڵی 1963 وە یەکێتی شەڕی بنەماڵەی بارزانی و حیزبی پارتی ئەکات ، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو تا شەڕی ناوخۆی نەوەدەکان یەکێتی شەڕی پارتی دەکات و تاسەر کەستان لەگەڵ یەکێتی نەمانەوە و بەتەنیا لە نیوەی ڕێ بەجێتان هێشت ، دیسانەوە دەتانەوێت شەڕی پارتی بکاتەوە ؟ بۆ ؟
یەکێتی ئەم هەموو شەڕانەی کرد و حیزبەکان هانیان دەدا و دەیانووت پارتی بە یەکێتی نەبێت ڕاناگیرێت ، کەچی ئەوەتا شیوعی و سۆشیالیست و بزووتنەوە و یەکگرتوو و گۆڕان چونەتە ژێر باڵی پارتی و هێشتاش هەر دنەی یەکێتی دەدەن شەڕی پارتی بکات!.
یەکێتی لەبەر ئەوانی تر نەدەچووە ناو حکومەت ، کەچی کاتێکی زانی هەموویان لەناو حکومەتن و دەیانووت : چیتر لەسەر یەکێتی ناوەستین!ٚ
ململانێ لەگەڵ پارتی تەنها شەڕ نییە لە نێوان یەکێتی و پارتی ، ئەوەی یەکێتی لەشەڕ دژی پارتی سەرفی کرد و لە دەستیدا سەدان قات بەرامبەر ئەوەیە کە دەستی کەوتووە .
یەکێتی شەڕی بە دنەی ئەملاولا زۆرکرد ، بۆ ئازادی ئەوانی تر زۆر شتی لەدەستدا ، بەڵام سەرەنجامی هەموو ئەم هەڵوتانە ، بەڵام یەکێتی هەر خەنجەری لەپشتەوە لێدرا .
فەرموون ئەوە ئەزموون و مێژووە پێمان دەڵێن یەکێتیان کردە دوژمن لە پارتی و خۆشیان کردۆتە دۆستی بارزانی ، خێرە یەکێتی هەر هەڵەی مێژوو دووبارە بکاتەوە ؟
یەکێتی قەدەری وایە کە دەبێت دژی تاکڕەوی و خۆسەپاندن و پشتیوانی ئازادییەکان و دیموکراتییەت بێت ، بەڵام باشترە بەخۆی و لە پێناوی خەڵک سیاسەت بکات و گوێ نەدات بە حیزبەکانی دنەکار و سۆشیالمیدیای بێ هەڵوێست ، کە یەکێتی هەر بۆیان دەکات و ئەوانیش لە کۆتایدا دەڵێن دۆکەی ترش و نانەکەی سوێربوو .
AM:10:56:19/09/2020
ئهم بابهته 3008
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی