زۆن زۆنەكی

‌بەهێز حوسێن

ئەگەر پارتی و گۆڕان یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار بكەنەوە و نێچیرڤان بارزانی بكەنە سەرۆكی هەرێم بە تەواوی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی پێشووی هەرێم ئەوا فاتیحە لەسەر سیستمی پەرلەمانی بۆ هەرێم دەخوێنرێت ، هەڵە گەورەكە ئەوەدەبێت كە یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ و نەوەی نوێ بەو سەرۆكە رازی نابن و بەسەرۆكی سەرانسەری هەرێم دانانرێت و هەر دەبێت سەرۆكی پارتی و گۆڕأنەكان بێت .

كە نێیچیرڤانیش دەبێتە سەرۆكی هەرێم هەر كەسێك رابسپێرێـت بۆ پێكهێنانی حكومەت و ئەویش لای خۆیەوە حكومەتێك پێكبهێنێـ كەواتە ئەو سەرۆكی حكومەت و كابینەیەش تەنها هی پارتی و گۆڕأن ئەبن و چوار حیزبەكەی تر دانی پێدانانێن چونكە دەڵێن ( ما بونی علی الباطل فهو باطل).

ئەمە مەترسییە گەورەكەیە چونكە ئەوكاتە هەرێم سەرۆك و حكومەتی دانپێدانەنەراو و نا تەوافوقی ئەبێت و ئەمەش بە یەكێتی قەبوڵ ناكرێت و زۆن زۆنەكی دێتە ئاراوە و نێچیرڤان و مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی زۆنی خۆیان دەكەن .

گۆِڕان لە داوەكەدایە؟

بزووتنەوەی گۆڕأن ( هەموویان نا ) بۆ پۆست و پلەو پارە كەوتوونەتە داوی پارتی، مێژوو و دروشم و شەقامیشیان لەدەستداوە و بەرەو دۆڕأنی دەبەن .

كەس ناچێتە عەقڵیەوە پارتی تا سەر پشتیوانی گۆڕأن بكات و وەك مەقاش لەم قۆناغەدا بەكاریان دەهێنێت ، بەڵام خۆیان لێ بایی بووە و وا هەستەكەن ئەوان بە نوێنەرایەتی زۆنی سلێمانی لەگەڵ پارتیدا رێككەوتوون .

گۆڕأن لەم زۆنەدا تەنها 6 كورسی پەرلەمانی بردۆتەوە و بێگومانیش بە تەنها 6 كورسییەوە ناتوانێـ نوێنەرایەتی ئەم دەڤەرە بكات ، بۆیە دەبێت چاوەڕێ‌ بكات كە زۆر بە ئاشكرا خەڵكی دەڤەرەكە بەگژیدا بچنەوە و ئەم خەونەی لێتێكبدەن كە ئەوان خاوەنی شەقامی زۆنی سلێمانین .

كۆتایی گەمەكە

ئاشكرایە پارتی كە هەموو هەوڵێكی دا نفوزێك لە دەڤەری سەوز پەیدا بكات و نەیتوانی ، ئیتر بێهیوایە لەوەی خەمی لێبخوات، ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ پێكهێنا و پارەی دنیای هەڵڕشت و دوو كەناڵی زەبەلاحی ئاراستەكراوی بۆ دامەزراندوو و بارزانییەكی نارد تا سیقە بدات بەڵام هەموو ئەمانە بێسوود بوو چیتر نایەوێـ خۆی بەم دەڤەرەوە سەرقاڵ بكات و ئەوەی كەهەیەتی لە ئێستادا ( حوكمی هەولێر و دهۆك ) بیپارێزێت باشترە بۆی.

بەڵام شەڕێ‌ كۆتایی یەكێتی و پارتی لەسەر هەولێر دەبێـت كە یەكێتی جەماوەرێكی بەرچاوی لەوێدا هەیە و ناهێڵێت وەك موستەعمەرەیەك پارتی بەتەنها كۆنتڕۆڵی بكات و ململانێی كۆتایی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر هەولێر دەبێت .


PM:08:04:01/04/2019

ئه‌م بابه‌ته 12484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی