بۆ مامۆستا سەلاحەدین سەردانی بارزانی دەکات!
د.هۆگر غه‌ریب خۆشناو
یەکگرتوو وەک حزبیکی خاوەن ستایلی تایبەت بەخۆی لە سیاسەت و مومارەسە و ئەدا کە رەنگە لە خه‌ڵكی تر نەچێت، جارێکی تر شرۆڤه‌ی کارەکانی خۆی دەکاتەوە و بەهەموو لایەک دەلێت مانای ئۆپۆزسیۆن بوون به مانای سرینەوەو هەوڵی ئینقیلاب نایه‌ت بەرامبەر هێزو دەسەڵات هەر وەک چۆن لە سەرەتاوە گوتوومانه چاكسازی و به‌ره‌و ئیصلاح ده‌رمانی ده‌رده‌كانه و دروشمی (إِنْ أُڕیدُ إِلَّا الْإِصْڵاحَ مَا اسْتَطعْتُ) هه‌ر ته‌نها دروشم نیه ئه‌وه‌ته له ئه‌رزی واقیع باگراوی بووه له‌گه‌ڵمان.
بۆ سه‌ردانی بارزانی له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن بوون
ره‌نگه سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نابی ئه‌میندار بۆ لای جه‌نابی بارزانی له ئێستای كاری یه‌كگرتوودا بوبێته پرسیارێكی جه‌وهه‌ری لای خه‌ڵك و هێزه سیاسی یه‌كان ، به‌ڵام ئه‌وه رێگا ته‌واوه‌كه‌یه كاتێك یه‌كگرتوو به ئاشكرا و بێ دوودڵی و چاوه‌رێی مه‌رحه‌بایی كردن و شاگه‌شكه‌بوونی به‌شداری كردن له حكومه‌ت رایده‌گه‌ینێت كه ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و سیستمه سه‌قه‌ته‌ین كه كه له‌دوای راپه‌رینه‌وه و دوای به‌رێكردنی هه‌شت كابینه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك نه‌توانرا چاكی بكه‌ن و هێشی گه‌نده‌ڵی له جه‌سته‌ی حكومه‌ت و دامه‌زراوه شه‌رعی یه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ربكه‌ن. یه‌كگرتوو دژایه‌تی و شه‌ری له‌گه‌ل پارتی و یه‌كێتی نی یه تا په‌یوه‌ندی یه‌كانی له‌گه‌ڵیان قوفل بدات. هه‌روه‌ك چۆن سه‌ركرده‌كانی گۆران و یه‌كێـتی و كۆمه‌ڵ ده‌بینیـت و سه‌ردانیان ده‌كات ناكرێـ ت موقاته‌عه‌ی پارتی و بارزانی بكات.
سه‌رباری هه‌موو تێبینی یه‌كان له‌سه‌ر پارتی و چۆنیه‌تی حوكمرانیكردنی له‌ماوه‌ی رابردوودا، به‌ڵام بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك ناكرێت ناشرین بكرێت و ماڵ جیایی له‌گه‌ل بكریت، كاتێك كوردستان و ئه‌زموونه‌كه خه‌ریك بوو له‌بار ببرێت له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد كه دوو كه‌سایه‌تی وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی به‌ده‌ستی كۆمه‌ڵێك نه‌زان و رق ئه‌ستووری مێژوو ناشرین كران و سوكایه‌تیان پێكرا.
فه‌رهه‌نگی یه‌كگرتوو بۆ(جوێندان وبروخێ و ئۆپۆزسیۆن)
سیاسه‌ت و گووتاری یه‌كگرتوو له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن بوونیدا سیاسه‌تێكی نه‌رم به گوتارێكی ره‌خنه‌یی كه دواجار له پێناو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا ئه‌نجامی ده‌دات و كلتوری جوێندان و دروشمی بروخێ له فه‌رهه‌نگی یه‌كگرتوودا شوێنی نابێته‌وه. یه‌كگرتوو پێی وایه ئه‌و مامه‌له‌یه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌و دوو هێزه كردوویانه خه‌ڵكیان به‌ره‌و نا ئومێدی بردووه و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك كاڵ بۆته‌وه، به‌ڵكو كۆچی به ڵێشاوی گه‌نجان و مردن له ده‌ریا و رێگا لایان باشتره له‌وه‌ی له دیار نا ئومێدیدا له كوردستان بژین.
بۆیه چاویلكه‌ی هه‌ر چیت بینی ره‌شه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن هێز گه‌ڵێك له كوردستان موماره‌سه‌ی كرا هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه باكی به خه‌ڵكه‌وه نه‌بووه.
لێكچووه‌كانی مامۆستا سه‌لاحه‌ددین و جه‌نابی بارزانی
یه‌كگرتوو به تێروانینێكی ئیسلامی یانه ده‌روانێته مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی یه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆیه ئاسایی یه كه له‌گه‌ڵ تێروانینه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی پارتی یه‌كبگرێته‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن له پرسی ریفراندۆم ئه‌مینداری گشتی له پاڵ جه‌نابی بارزانی و كاك كۆسره‌ت ره‌سوول وه‌ك ئه‌ندازیاری ئه‌م پرسه ده‌ركه‌وتن.
خه‌ڵكی یه‌كگرتووش ته‌یار دراوه كه له پرسه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان له هه‌ر گۆشه نیگایه‌كه‌وه بێت سه‌ربه‌رزانه و وه‌ك پێشمه‌رگه بوه‌ستنه‌وه به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی كورد.
ئاخر ناكرێت له كوڵانی ناوچه‌كه و ئه‌و ترافیكه سیاسی و دیبلۆماسی یه‌ی كه ئێستا له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه كه ئه‌مریكا و ئێران و به‌رتانیا و فه‌رنسا و چه‌ندانی تر سه‌ردانی جه‌نابی بارزانی ده‌كه‌ن، یه‌كگرتوو رۆڵی نه‌بێت و به هۆی موعاره‌زه‌بوونی یه‌وه خۆی گۆشه‌گیر بكات.
هه‌روه‌ك چۆن له دوای ساڵی 2003 ه‌وه له ته‌ك بارزانی و تاله‌بانی مامۆستا سه‌لاحه‌ددین وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حوكم له به‌غدا له‌شه‌ری به ده‌ستووریكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوو.
بۆیه له ئێستادا یه‌كگرتوو وه‌ك خه‌ڵكانی تر مامه‌ڵه ناكات له‌به‌ر شه‌ری نه‌فسی یان حساب بۆنه‌كردن و یان كێشه‌ی ناوخۆیی له گۆشه‌گیری یه‌وه گوتار‌و هه‌ڵوێستی سیاسی خۆی ئاراسته بكات.
له‌ماوه‌ی رابردوو له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2013 و له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی بنكه فراوان یه‌كگرتوو باجی زۆری دا له پێناو تێك نه‌چوونی ئه‌زموونه‌كه و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای شه‌ری ناوخۆ و دابه‌ش بوونه‌وه‌ی كوردستان بۆ دوو ئیداره‌یی و ئه‌و ئیرهابه فیكری یه‌ی كه بێ ویژدانانه به‌رامبه‌ری كرا و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به‌رده‌وام ئاراسته‌ی ده‌كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له پاڵ پارتی یه، ئه‌وه بوو له دواین هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان ده‌نگه‌كانی دابه‌زی و كورسی یه‌كانی كه‌م كرد. به‌ڵام یه‌كگرتوو هه‌ر مایه‌وه‌و بێ دوو دڵی و چاوه‌روانی مه‌رحه‌بایی پارتی و شاگه‌شكه بوون به‌به‌شداری حكومه‌ت ووتی بۆ چوار ساڵی ئاینده ئێمه موعاره‌زه‌ین.
*به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ولێری دامه‌زراوه‌ی میدیای و هونه‌ری یه‌كگرتوو
PM:01:22:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی