پەرلەمان و لیژنەکانی مولکی هیچ حیزبێک نین..

‌سیروان بابان

من وەک ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان،
چ بەتەنهاو بەهاوبەشی لەگەل گشت ئەندامانی ئەو لیژنەیە کارمان کردووە بۆ ئەوەی بەدەم کێشەی هاوولاتیانمانەوە بچین و هاوکاریان بین.

ئەو کێشانەی کەلەئەنجامی ئەو بارە نالەبارەی دوای ریفراندۆم و شانزەی ئۆکتۆبەر هاتونەتە ئاراوە.
هاولاتیانی کورد لەو ناوچانە توشی چەندین ناڕەحەتی بونەتەوەو ژیان و گوزەرانیان کەوتوەتە ژێر هەڕەشەی تەعریبکردنەوە.

لەم دواییشدا کار گەیشتە ئەوەی کە نەتوانن دەغل و دانیان کەمولکی باوو باپیرانیانە دروێنە بکەن.
ئەو هەولانەی کەوەک لیژنەو هەروەها وەک پەرلەمانتار داومانە، ناچێتە بالانسی هیچ لایەنێکەوە.

بەداخەوە دوێنێ شەو بەناوی لیژنەکەمانەوە لالەیەن سەرۆکی لیژنەوە بەبێ رەزامەندی زۆرینەی ئەندامانی لیژنەکەمان بەیاننامەیەکی حیزبی ئامێزیان بلاوکردەوە لەناویدا سوپاسی سەرۆکی پارتێکی دیاریکراو دەکەن.

من هەر ئەوکات و ئێستاش لێرەوە ئەو بەیاننامەیە رەتدەکەمەوە و کاری من لەولیژنەیە پەیوەست دەکەم بەبێلایەنی و پاوان نەکردنی حیزب و کەسایەتیەکانەوە.

هەر بۆ زانین، لەهەفتەی رابردوودا چەندین جار بەتاکە بال سەردانی مەیدانیی کەرکووک و چەند ناوچەیەکم کردووە و بەهیچ شێوەیەک باسیشم لێوە نەکردووە چونکە ئەوە بەشێکە لەئەرکی پەرلەمانتاریم.

ئێمە لەو لەلیژنەیەدا رێککەوتبووین بە ڕۆحی نیشتمانی کار بکەین نەک بۆ پیاهەلدانی سەرکردەکان کەزۆربەیان هۆکاری ئەو بارە نالەبارەی ئێستای شاری کەرکووک و ناوچە دابراوەکانن.
.....
سیروان بابان / ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان،
.......


AM:10:04:25/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 1804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی