هێنانی حەشدی شەعبی و داعش بۆ کەرکوک

‌عمید سەرحەد قادر

هێنانی هێزی حەشدی شەعبی و هێنانی بەرپرسی داعش بۆ سنوری کەرکوک..

شاری کەرکوک هەمیشە چەقی ململانێی نێوان هەموو حزبەکانی عێراق بووە، گروپە تیرۆرستیەکانیش هەموو کات ئامانجیان ئەو شارەبووە زۆر بابەت هەن بۆ وتن و نوسین کە ئاماژەی پێ بدەم بەڵام لەئێستادا ئەوەی مەبەستمەو دەمەوێ بیڵێم هەندی بابەت و زانیاری گرنگ و وورد لەسەر ڕەوشی کەرکوک بخەمەڕوو سەبارەت بەهێنانی هيزێکی حەشدی شەعبی و هێنانی بەرپرسی داعش بۆسنوری کەرکوک.

لەپێش 16 ئۆکتۆبەرو لەسەردەمی شەڕی داعش فیرقەی عەباسی قیتالی کەهێزی چەکداری سەربەحەشدی شەعبین لەدوای گرتنی گوندی بەشیر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ماوەیەکی کەم دواتر هێزێکیان هاتنە سنوری گوندەکانی بەشیر و لەوێ جێگریکران بەحساب بۆ بەرگریکردن لەناحیەی تازه خورماتوو، ئەوان هێزێکی مەشەق پێکرابوون چەکی قورسیان هەبوو لەڕووی ئالیات و چەق و تەمەنیشەوە پڕچ چەک بوون.

لەڕێکەوتی 10ی 4ی 2016 سەید عال العوادی ئامر فەوج بوو خەڵکی دیوانیە بوو لەگەڵ 12 کەسی دیکە کوژران لەگوندی البو مفرج لەنزیک بەشیر بەحساب خۆیان بەرنامەیەکیان دانابوو پەلاماری بەشیربدەن، دو لەکوژراوەکانیش بەناوی یاسین و عادل پۆلیسی قەزاوناحیەکان بوون و لەوێ شەهید بوون زۆریان تەرمەکانیان بەجێ ماو کەوتە دەست داعش لەهەفتەی ڕابردوش بەهۆی تەقینەوەی عبوەیەکەوە سێ کەسی دیکەیان لێ کوژرا لەوسنورە.
لەئێستادا هەمان ئهو فیرقهیە هێزێکی دیکەیان بەچەکی قورس و ئالیاتێکی زۆرەوە هێناوە بۆ ئەو جێگایەی کەهێزەکانی دیکەیاین لێیە کەئەمەیش جێگای گومانێکی زۆرە.

بەپێی زانیاریەکانم چەکدارانی داعشیش چەند بەرپرسێکی تریان هێناوە بۆ سنوری دووبز و مەلا عەبدوڵا و داقوق و جگە لەوەیش چەند کەسێکی خەبیریان داناوە بۆ دانانی عبوە بۆ تەقاندنەوە لەوانە: حاجي احسان عمر ئه ميري عه سكري، ابراهیم خەلیل الجبوری ناسراوە بە ابو الزبیر بەربرپرسی قاتعی مەلا عەبدوڵاو حەویجەو سەرگەڕان، حامد عەواد ناسراوە بە ابو ئەحمەد بەرپرسی شەڕکردن یان داگیرکردن لەسنوری قاتعی دبزو یایچی و ڕیاز، سالم سابر ڕەشید الحمدانی ناسراوە بە ابو مناف شیشانی بەرپرسی عبوات و تەقینەوەکان، ابوعمار التونسی ناسراوە بە موسی محمد بەرپرسی زانیاری و  معاذ إبراهيم أكرم ناسراوە بەفرزاد عەلی نەجات ئیرانی بەرپرسی اختيالات.
 
لەوە دەچێت له رۆژانی داهاتودا به هێنانی ئه و هێزانه وه زعی ئه و سنوره نائارامبێت.


PM:11:59:19/09/2020

ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی