ئەفسەرە کەرکوکیەکان لەجێی پاداشت سزا دەدرێن..

‌عمید سەرحەد قادر

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردو بینیمان لەهەندێ پۆست گۆڕانکاری ئەنجام دراپله ي هه نديكي تر به رزكرايه وه  لەسلکی پۆلیس لەسنوری پارێزگای هەولێرو دهۆک گۆڕانکاری کارێکی باشەو ئەو کەسانەیش دیاری کراون بۆ ئەو پۆستانە پیرۆزیان بێ و سەرکەوتوبن.

قسەی من زیاتر لەسەر ئەوەی جیاوازێکە لێرەدایە لەدوای ۱٦ ئکتۆبەری ساڵی ۲۰۱۷وە زیاتر لە ۲۰ ئەفسەری پۆلیس شاری کەرکوکیان بەجێهێشت هاتنە شاری هەولێر ۳ ساڵە حەقی خۆیانە پلەیان بەرزبکرێتەوە لەدوو کابینەی حکومەتی هەرێمدا بەداخەوە هیچ نەکرا ئەوە حەقی خۆیان بوو بکرێت خێریان پێ نەدەکرا کەچی بۆیان نەکردن لەم گۆڕانکاریانەی کەزۆربەی بەڕێوبەری بەشەکان و مەرکەزەکانی گرتەوە هیچ کام لەو ئەو ئەفسەرە کەرکوکیانەی نەگرتەوە کەلەسەر بیروباوەڕی سیاسی کەرکوکیان بەجێهێشت ۱٤ ساڵ لەکەرکوک لەناو ئاگردابوون و زۆر هیلاک و ماندوبوون زۆربەیان برینداریش بوون ڕوبەڕوی مەرگ بوونەوە  هەندێ لەو ئەفسەرانە پێشمەرگەی کۆن بوون و گەشبین بوون بەپارتی له رۆژه سه خته كاندا بەڵام خەڵکی تر نەگەشبین بون به پارتي به ڵکو ره ش بين بوون  بەکورد تەنانەت دژی کوردیش بوون 

له ماوه  ۳ ساڵە کەرکوکیان بەجێهێشتووە سزا دەدرێن بەوەی بەبێ پۆست بن و بەبێ بەرزکردنەوەی پلەبن ئەم کارو ڕوداوانە دەبێتە وانەیەک بۆ خەڵکی تر لەبەر ئەوەی خودی ئەو حزبە خۆی پێ ی وابوو کەکەرکوک داگیرکراوە خودی ئەو ئەفسەرە کەرکوکیانەیش لەسەر ئەساسی قسەی حزبەکەیان نەگەڕانەوە بۆ کەرکوک ئەگەرنا هەریەکە لەو ئەفسەرانە چەندین جار ڕێگەیان بۆ خۆشکرا بۆ گەڕانەوەیان بۆ شاری کەرکوک و پێدانی پۆست و بەرزکردنەوەی پلەکەیشیان بۆ دەسەبەردەکرا.


PM:11:06:19/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 4028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی