پۆستی پارێزگای كەركوك..

‌عمید سەرحەد قادر

لەپۆستی پێشومدا باسی هاتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقم كرد بۆ شاری كەركوك كە یەكەم سەردانی بوو بۆ كەركوك دوای سەردانەكەیش باس لەوەدەكرێت كە ڕاكان جبوری وەك پارێرگاری فەرمی لەپۆستەكەی بمێنێتەوە، دروست و نادروستی یٔەم هەواڵە هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت لەبەریٔەوەی ناوبراو لەدوای ۱٦ یٔكتۆبەرەوە بەفەرمی دەسەڵاتی پارێزگار جێبەجێ دەكات، دوای یٔەو سەردانەی كازمی، یەكەم كاری ڕاكان جبوری دەركرنی فەرمانێكی نهێنی بوو بۆ هێزە عێراقیەكان سەبارەت بەتەعریبكردن و نیشتەجێكردنی عارەبی هاوردە لەسەر زەوی و خانوی كورد.

سەبارەت بەپۆستی پارێزگاری كەركوك زۆر كۆبونەوە كرا لەنێوان پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی دیكە ماوەیەكیش ناوی پارێزگار لەگیرفاندابوو جگە لەوانەیش زۆرێك لە یٔەندامانی یٔەنجومەنی خەڵكی كەركوك هەڵیبژاردون و موچەو نەسریەو یٔۆتۆمبیل و پێداویستیەكانیان مانگانە لەكەركوكەوە بۆ سەرف دەكرا، بەڵام نەگەرانه وه كركوك له دوای ١٦ ئۆكتۆبەر هەوڵیش دەدرا كە ئەندامانی یٔەنجومەنی عەرەب و توركمان ڕازی بكرێن نەچنە كۆبونەوەكانی یٔەنجومەن بۆ یٔەوەی پارێزگار دانەنرێت سودیان لەو ناكۆكیەی كورد وەرگرت لە دوای ١٦ ئۆكتۆبه ر ئەوەی جێی باس و ئەسەفێكی زۆرە ئەوەیە پارێزگارە عەرەبە بەدەیان پۆستی یٔەمنی و یٔیداری لەدەست كورد وەرگرتۆتەوە دران بە نەتەوەكانی تر ئیدی هەرچیەك بوترێ و بنوسرێ لەسەر تەبایی كورد هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت، ڕاكان جبوری بەفەرمی بێ یان وەكالەت، ئەو پارێزگارەوە حەقی خۆیەتی هەرچییەك بكات لەو شارەو دەسەڵاتی خۆی بەكاربێنێ لەیٔێستا بەدواوە دەبینی و دەبیستین پاڵەوانەكان لەڕاگەیاندنەكانەوە جۆن قسەی زل لەسەر كارەكانی ڕاكان دەكرێت هەندێ خەڵكی نامۆو نابەرپرس و نەشارەزا خوا بۆیانی دا لەڕاگەیاندنەكانەوە قسە لەسەر یٔەو بابەتە بكەن.

پێش هەموو لایەك كورد پیرۆزبای لەمستەفا كازمی كرد 1اوەڕێ یٔەوە لە كازمی دەكرا كەیەكێك لەكارەكانی لادانی ڕاكان جبوری بێت و وەك پارێزگاكانی تر كەركوكیش یٔاسایی بكرێتەوە، بەڵام یٔەوە نەبوو بەداخەوە تاڕادەیەك بەپێچەوانەوەبوو بەهۆی بێ بەرنامەو پەرتەوازەی كوردەوە كابینە لەدوای كابینە مەوقیفی كورد لاوزاتر دەبێ لەبەرامبەر بەغدا هەموو یٔەم كارانەی كورد وات لێدەكات بڵێ دەستی بەغدایش خۆش بێ كە خاڵی لاوازی هەرێمی دەس كەوتوە٠ بەكەیفی خۆی چون بیەوێ دەیسوڕێنێ كوردیش هیچی بێناكرێت جگە لەقسەكردن بەیەك.


PM:06:06:15/06/2020

ئه‌م بابه‌ته 54992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی