كەركوك و گەڕانەوەی پێشمەرگەو ژوری ئۆپراسوێن

‌عمید سەرحەد قادر


بەجەند مانگێک لەدوای روداوەکانی 16ی ئکتۆبەر ناوە ناوە گوێمان لە لێدوان دەبوو کە پێشمەرگه دەگەرێتەوە بۆ پارێزگای کەرکوک تاکار گەیشتە ئەوی ئەوەی هەندێ جار باس لەوەیش دەکرا کە پێشمەرگە بەم نزیکانە دەچێتە فڵان جێگاو فڵان ناوچە بەڵام بەداخەوە هیچ لەم هەوڵانە دروست نەبوو.

کێشەی سەرەکی ئەم ووڵاتەی ئێمە ئەوەیە کە ئەو هەموو هاژو هوژو لێدوانە نادروستانە دەرێت لەراگەیاندنەکانەوە کەسێک نیە بڵێ بەسە.

ئێستا لەکەرکوک ژوری ئۆپراسوێن هاوبەش دروست کرا، بەپێ ئەو زانیاریانەی لەبەردەسی مندایە لیوا سعد حربی فەرماندەی ژوری ئۆپراسوێنەکەیەو سێ ئەندامیش ژورەکە هەن کە هەریەکە لیوا رکن شاکر کوین فەرماندەی فرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی و لیوا رکن کەریم عبدتمیمی ئامر لیوای 61ی هێزی تایبەتی سەرۆک وەزیران و ابو ثائر البشیری نیل عیسی عسكر ئامر لیوای  16ی حەشدی شەعبی پێک هاتووە.

لەهەموو پارێزکاکانی عێراق کە ژوری هاوبەش دروستکراوە فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئەو پارێزگای جێگری یەکەمە لەکەرکوک فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوک نەک جێگر نیە بەئەندامیش دانەنراوە حسابی ئەوەیان کردووە کە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کوردە بۆیە دایان نەناوە.

ئێستا حەشدی شەعبی لەو ژوری ئۆپراسوێنەی کەرکوک بوو بەئەندام بەڵام پێشمەرگە ئەندامی نیەو هەردەنگیش نیە‌ ببێت بەئەندام پرسیاری جدی ئەوەیە کوا نەتیجەو بەرهەمی کۆبونەوەکان و لێدوانەکان.

بە گەڕانەوەی لیوایە یا دوو لیوای پێشمەرگە بۆ کەرکوک هیج لەرەوشەکە دەگۆڕێ لەوەڵامدا نەخێرهیج ناگۆڕێ ئێستا مەلەفی ئەمنی و سەربازی و ئیداری لەدەست کورد نەما دەبێت کورد جاوەڕێ ی هەلێکی تر وەک ساڵی 1994 یا 2003 یا 2014 بکات.

ساڵی 2016 بوو دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک بەتەلەفۆن من و لیوا جەماڵ بەرێوبەری پۆلیسی گشتی کەرکوکی ئاگادار کردەوە بجین بۆ بینای پارێزگای کەرکوک کە چووین ووتی ئێستا برادەرانی حەشدی شەعبی و نوێنەرەکانیان دێن لەدوز داقوق و تازەوە ئێوەش لەکۆبونەوەکە بەشداربن کەهاتن زیاتر له‌ 25 کەس بوون داواکاریەکانیان ئەوەبوو لە جەی سی سی کەرکوک و بازگەکان نوێنەریان هەبێ و ژورێکی ئۆپراسوێنی هاوبەش دروست بکرێت و ئەوانیش بەشدار بن و لەناو شاریش بەئازادانە بگەرێن و خاڵێکی تر کەزۆر جەخت و پێداگیریان لێدەکردەوە کەلە لێدانی ئەوخەندەقەی لەدەوروبەری کەرکوک و بەدرێژای 1100 کێلۆ مەتر لێدەدرا ئەوان زۆر نارازی بوون و دوای ئاسایکردنەوەی باردۆخی شارۆجکەی دووز خورماتویان دەکر کە ماوەیەک بوو ئالۆزی و شەڕ کەوتبووە نیوان پێک هاتەی کوردو حەشدی شەعبی و لەونێوەندەیش دکتۆێکی کورد و فەماندەیەکی پیشمەرگەو جەندین هاوڵاتیەکی تر کوردیان شەهید کردبوو.

داوایان کرد لەکۆبونەوەی لێژنەی ئەمنی کە دکتۆر نەجمەدین سەرۆک لێژنەبوو دەبێ نوێنەرمان هەبێ ووتیان 11 کورد لە لێژنەی ئەمنی کەرکوک بەشدارە 2 عەرەب و 2 تورکمانی تێدا هەیە و فرقەی 12لەئێستادا نەماوە لەجێ ی ئەوان دەبێ ئێمە بەژداربین بەڵام ئێمە لەسەر هیچ کام لەو خاڵانە رازی نەبووین.

ئەو 11کوردە کە ئەندام لێژنەی ئەمنی کەرکوک بووین 9یان لەبرادەرانی یەکێتی بوون تەنها من و لێوا هەڵو نەجات پارتی بووین.

لەدوای ئەوەی کەکۆبونەوەکەمان لەگەڵ نوێنەرەکانی حەشدی شەعبی تەواو بوو هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەوێ ئامادەبوو بۆکەناڵەکانی ڕاگەیاندن وا لێدوان درا کە کۆ بونەوەیەکی زۆر ئیجابی و باش و سەرکەوت بو و لەماوەیەکی نزیکدا هەموومان پێکەوە کار دەکەین دژی داعش و پاراستنی ناوەو دەرەوەی شاری کەرکوک .

 نوێنەرەکانی حەشدی شەعبی هەموو خەونیان جێبەجێکردنی ئەوخاڵانەبوو، بەڵام تاوەکو 16ی ئۆکتۆبەر یەک خاڵیان جێبەجێ نەکرا۰ تەمەنا دەکەم کۆبونەوە ئیجاییەکانی نێوان هەردو شاندی دانوستکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراقیش وانەبێت۰


PM:02:16:22/02/2019

ئه‌م بابه‌ته 8200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی