‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان
PM:06:13:20/12/2018
ئارام هادی

وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ باشوری كوردستانه‌وه‌ شیكاریه‌كان زۆرن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا هێشتا كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان قسه‌ی خۆیان نه‌كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خاكه‌كه‌یان، گومانی تیانیه‌ (ڕوسیا. توركیا. ئیران. سوریا. سعودیه‌. به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ خودی ئه‌مریكاشه‌وه‌)، بۆیان گرنگه‌ بزانن هه‌ڵوێستی فه‌رمی ڕۆژئاوای كوردستان چیه‌؟ به‌نیازی چین؟ ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ داهاتوودا كامانه‌ن؟، به‌گشتی كارته‌كانی ده‌ستیان تائێستا دیارنین، (جگه‌ له‌وه‌ی تاوتوێی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن زیاتر له‌ (3000) سێ هه‌زار دیلی داعشیان لایه‌ كه‌ هاوڵاتی وڵاتانی ئه‌وروپان بیان گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وڵاتانی خۆیان)كه‌ئه‌مه‌ش خاڵێكی به‌هێزه‌ به‌ده‌ست كوردانی ڕۆژئاواوه‌، بڕیاره‌كه‌ی ترامپ ناوخۆی ئه‌مریكا و جیهانی توشی شۆككرد، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ كوردانی ڕۆژئاوا چاوه‌ڕوانكراوبو، چونكه‌ شه‌ڕڤانان به‌پشت به‌ستن به‌خۆیان و گه‌لی خۆیان له‌سه‌ر پێ وه‌ستاون، سه‌رباری گرنگی پشتیوانی زلهێزێكی جیهانی، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ پشتیان به‌ وڵاتێكی ده‌ره‌كی نه‌به‌ستوه‌ تا له‌وه‌ها بڕیارێكدا توشی شۆكیان بكات.

كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕۆژئاوای كوردستان قسه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت هاوكات ڕووداوگه‌لێكی زۆریش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی بۆ ئێستا گرنگه‌ باسی لێوه‌ بكرێت. 

1. په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاكانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌وان شه‌ڕ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆناو قوڵایی خاكی توركیا و ئه‌گه‌ری زۆریشه‌ ده‌ست به‌جوڵاندنی شه‌قامی باكوربكه‌ن، له‌هه‌مان هه‌فته‌دا ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ ڕۆژئاوادا، له‌كاتێكدا وه‌ره‌قه‌ی دابه‌شكاری توركیا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی زلهێزه‌ جیهانیه‌كانه‌. 

2. مه‌ترسی هێرشی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ته‌نها بۆسه‌ر كوردان نیه‌ هاوكات مه‌ترسیشه‌ بۆ سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌كی (ڕوسیا. ئیران. به‌شار ئه‌سه‌د. سعودیه‌. بریتانیا. فه‌ره‌نسا. ئیسرائیل. به‌خودی ئه‌مریكاشه‌وه‌)ئایا ئه‌م وڵاتانه‌ ڕێگه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ئه‌ردۆغان له‌ فراوانكردنی هه‌ژمونی توركیا به‌رده‌وام بێت؟. 

3. له‌هه‌مووی خراپتر ئه‌وه‌یه‌ شیمانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ڕۆژئاوای كوردستان ڕاكێشنه‌ نێو شه‌ڕێكی ناوخۆیی كورد به‌ كورد له‌نێوان هه‌ردوو هێزی (پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژ و شه‌ڕڤانان)كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان توركیا و پارتی پشتگیریان لێده‌كه‌ن. 

4. به‌شێك له‌ سیناتۆره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێن په‌یه‌ده‌ بۆ سودی خۆی چوار ساڵه‌ ئه‌مریكا به‌كاردێنێت به‌ڵام ترامپ به‌بێ به‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی بڕیاری كشانه‌وه‌یدا، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ ترامپیان به‌ نه‌زان له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌. 

5. ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێزێكی ناده‌وڵه‌تی وه‌ك په‌یه‌ده‌ تاسه‌ر مامه‌ڵه‌ناكات و ده‌وڵه‌تێكی فه‌رمی وه‌ك توركیا له‌خۆی ناڕه‌نجێنێت، ئه‌مه‌ش قسه‌ی به‌شێكه‌ له‌ خه‌ڵك.

ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ چاوه‌ڕێی شه‌ڕێك ده‌كرێت، له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ جارێ كه‌س نازانێت كه‌ی و چۆن ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌ڕڤانان و گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانیتری ڕۆژئاوای كوردستان ته‌سلیم نابن و تا دوائه‌ندازه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری زۆریشه‌ پریشكی ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌نها ڕۆژئاوای كوردستان نه‌بێت و په‌ل بهاوێت بۆناو باكوری كوردستان و خاكی توركیا، له‌ ئه‌گه‌رێكی واشدا كه‌ ئێستاش وه‌ره‌قه‌ی دابه‌شكاری توركیا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی (ڕوسیا. ئه‌مریكا)یه‌ هیچ هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی نیه‌ له‌سه‌ر توركیا بێته‌ ده‌نگ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ سوریا ڕویدا چونكه‌ (ئه‌مریكا. ڕوسیا. ئیران. سعودیه‌. ئه‌وروپیپه‌كان)توركیا به‌ مه‌ترسی ده‌زانن، دوای ته‌واو بونی شه‌ڕه‌كه‌ش ڕۆڵ و قورسایی ئه‌مریكا. ڕوسیا له‌لایه‌ك و ئیران. سعودیه‌. ئه‌وروپیه‌كان له‌لایه‌كیتر به‌جۆرێكیتر دابه‌ش ده‌كرێته‌وه‌. 
خاڵی جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد چۆن هه‌نگاو بنێت؟، ئه‌مرۆش له‌ هه‌مووكاتێك زیاتر كورد پێویستی به‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ ده‌ربازبون له‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌.



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی


زۆرترین خوێندراو
وتارەکانی تری نوسەر

Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.