هەرێمی کالیدۆنیای نوێ
چۆمان تەقێدین
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی (4ی تشرینی دووەمی 2018) بە بەشداری (174) هەزار دەنگدەری خەڵکی کالیدۆنیای نوێ ڕیفراندۆم (گشتپرسی)ی لەهەرێمی کالیدۆنیای نوێ ئەکرێت بۆ جیابوونەوە یان مانەوە لەگەڵ فەرەنسادا.
حکومەتی ناوەندی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کەئەنجامی ڕیفراندۆم (گشتپرسی)ی هەرێمەکە هەرچێک بێت ئەوان ڕێزی ئەگرن وەبەڵام لەبارەی ڕیفراندۆم(گشتپرسی)ی هەرێمی کەتالۆنیای ئیسپانیا دژی سەربەخۆیی هەرێمەکە ڕاوەستا.ئەوەیش هەندێک زانیاری دەربارەی هەرێمی کالیدۆنیای نوێ.
هه‌رێمی کالیدۆنیای نوێ:
ناوی فه‌رمی:هه‌رێمی کالیدۆنیای نوێ له‌کیشوه‌ری ئۆقیانووسیا،که‌یەکێکە لەهه‌رێمه‌کانی پشتی ده‌ریای وڵاتی فه‌ره‌نسا.
پایته‌خت:نۆومیا.
ژماره‌ی دانیشتوان:300.000 که‌س.
رووبه‌ر:19.060 کیلۆمه‌ترچوارگۆشه.
دابه‌شی کارگێری:له‌سێ ناوچه پێکهاتووه،که‌دابه‌ش کراوه‌به‌سه‌رسی وچوارشاره‌وانی.
شاره‌گرنگه‌کانی:کۆنی،لیفوۆ.
نه‌ته‌وه:کاناک (میلانیز)40.3%، نه‌ته‌وه‌ئه‌وروپییه‌کان (که‌فه‌ره‌نسییه‌کانزۆرینه‌ن)29.2%، واللیسیوفوتونی8.7%، تاهیتی2%، ئه‌ندونووسی2%، نی-ڤانواتو1%، ڤیتنامی1%، نه‌ته‌وه‌کانی تر15.8%.
سنووری جوگرافی هه‌رێمی کالیدۆنیای نوێ:ئه‌م هه‌رێمه له‌سێ دوورگه پێکهاتووه،یه‌کێکه له‌هه‌رێمه‌کانی پشتی ده‌ریای وڵاتی فه‌ره‌نسا،که‌له‌هه‌رچوارلاوه‌وه به‌زه‌ریای هێمن(ئارام)ده‌وره‌دراوه.
کێشه‌له‌گه‌ڵ وڵاتی فه‌ره‌نسا
هه‌رێمی کالیدۆنیای نوێ له‌کیشوه‌ری ئۆقیانووسیا،هه‌رله‌کۆنه‌وه نه‌ته‌وه‌کانی کیشوه‌ره‌که‌ی لێژیاوه. له‌ڕێکه‌وتی (4_سێبته‌مبه‌ر/9_1774) له‌لایه‌ن دۆزه‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی جه‌میس کۆک دۆزرایه‌وه،ناوی کالیدۆنیای نوێ لێ‌نرا به‌ناوی دوورگه‌یه‌کی باکووری هه‌رێمی سوتکله‌نده‌ی به‌ریتانیا و خرایه‌سه‌رئیمپراتۆریای به‌ریتانیا، ئه‌وروپییه‌کان که‌وتنه‌گه‌شت کردن بۆ هه‌رێمه‌که، له‌ساڵی(1788ز) دۆزه‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی (جان فرانسۆا دی گالۆ کۆنت لابیرۆز) نزیک بووه له‌که‌ناری خۆرئاوای دوورگه‌ی کالیدۆنیای نوێ.
دواترله‌ڕێکه‌وتی (24_سێبته‌مبه‌ر/9_1853) ئه‌میڕاڵی گه‌شتیگه‌لی ده‌ریایی فه‌ره‌نسی ئه‌میڕاڵ ئوگوست فیبریه ده‌سپۆینتیس له‌سه‌ر فه‌رمانی ئیمپراتۆری فه‌ره‌نسی ئیمپراتۆر ناپلیۆنی سێیه‌م (1848-1870ز) دوورگه‌کانی هه‌رێمی کالیدۆنیای نوێی داگیرکردو کردیه به‌شێک له‌فه‌ره‌نسا وه‌دواتر شاری بۆر دۆفه‌رانس (نومیا)ی ئێسته‌ی له‌ڕێکه‌وتی (25_یونیو/6_1854) دورست کرد و کردیه‌پایته‌ختی هه‌رێمه‌که، وه‌دواتر بووه شوێنی دوورخستنه‌وه‌ی تاوانباران.
له‌ساڵی (1946ز) بووه یه‌کێک له‌هه‌رێمه‌کانی پشتی ده‌ریای وڵاتی فه‌ره‌نسا که‌خاوه‌نی په‌رڵه‌مان وئاڵای تایبه‌تی خۆیه‌تی، له‌ساڵی (1953ز) ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی پێدرا، له‌ساڵی (1988ز) هه‌رێمه‌که وه‌کوهه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆیی ناده‌وڵه‌تی دانی پێ نرا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.
هه‌ر له‌وساڵدا هه‌ریمه تووشی جه‌نگی ناوخۆیی بووه له‌نێوان هێزه‌کانی فه‌ره‌نساوبزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کالیدۆنیای نوێ، له ڕێکه‌وتی (26_یونیو/6_1988) ڕێکه‌وتننامه‌ی ماتینیون له‌نێوان فه‌ره‌نساوبزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کالیدۆنیای نوێ بۆهێمن بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشتی هه‌رێمه‌که. له ڕێکه‌وتی (5_مایو/5_1998) ڕێکه‌وتننامه‌ی نومیاواژۆ کرا که له‌سه‌رئه‌وه ڕێکه‌وتن له‌دوای بیست ڕیفراندۆم بکرێت بۆدیاری کردنی جاره‌نووسی هه‌رێمه‌که.
چه‌ند پارتێکی سیاسی له کالیدۆنیای نوێ سه‌ریان هه‌ڵدا که‌هه‌ندێکیان داوای سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌که‌یان ئه‌که‌ن وه‌کو پارتی کۆبوونه‌وه له‌پێناو کۆماری کالیدۆنیای نوێ. پارتێکی ترسه‌ری هه‌ڵدا به‌ناوی پارتی دوژمنایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی له‌فه‌ره‌نسا وه‌دوو پارته کاریگه‌رییان نه‌ما له‌هه‌رێمه‌که ئه‌وه‌یش به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پارتێکی سیاسی نوێ به‌ناوی پارتی داهاتووی کالیدۆنیای نوێ.
فه‌ره‌نسا دانوساندنی کرد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کاناک که‌نوێنه‌ری به‌ره‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی کاناکی و سۆشیالیزمی هه‌رێمی کالیدۆنیای نوێ، وابڕیاره لەڕێکەوتی (4_11_2018) ڕیفراندۆم(گشتپرسی) له هه‌رێمه‌که بکرێت که ئایاهه‌رێمه‌که وه‌کوهه‌رێمێکی فه‌ره‌نسی بمێنێته‌وه یان ببێته‌خاوه‌نی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆوله‌فه‌ره‌نسا جیابێته‌وه.
PM:07:10:04/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1863
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی