كه له نزیكه‌وه ده‌تناسی و گوێت بۆ پرسیار
و گرنگیپێدانه‌كانی ده‌گرت، ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ دروست ده‌بوو كه تۆ له‌به‌رده‌م
لێكۆڵیارێكی نه‌ك سیاسیه‌ك..ئه‌و پرسیار و شتانه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا، خولیاكانی
لێكۆڵیارێكی پیشان ده‌دای كه له بواری كۆمه‌ڵناسیدا كار ده‌كات..جارێك پێی گوتم
گه‌ر سیاسه‌ت نه‌بوایه حه‌زم ده‌كرد مامۆستای زانكۆ بم له به‌شی كۆمه‌ڵناسی..چه‌ند
خوێندكارێكم له‌به‌رده‌ست بوایه و پێكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌مان له كۆمه‌ڵگای كوردی
بكردایه. ماوه‌یه‌كی زۆری بۆ خوێندنه‌وه‌ی فه‌ره‌هه‌نگی زمان ته‌رخان ده‌كرد..هه‌موو
ئه‌و ووشانه‌ش كه سه‌رنجی راده‌كێشان هێلی به‌ژێردا ده‌هێنان و به‌ردوام پرسیاری
له ره‌گی ووشهكه ده‌كرد..هه‌ر كه‌سێكی ببینیایه كه ووشهكه هی ناوچه‌ی ئه‌وانه،
ماناكه‌ی لێ ده‌پرسی و له‌باره‌ی به‌كارهێنانیه‌وه رونكردنه‌وه‌ی ده‌ویست..هه‌ندێكجار
هه‌ستم ده‌كرد به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه خۆی رۆژێك فه‌رهه‌نگی زمان بنوسێت.
ماوه‌ك ئه‌و پرسایارهی ده‌كرد بۆ شار دره‌نگ
دروستبووه له كوردستان...به‌و روونكردنه‌وه ئاساییانه تێر نه‌دبوو وه‌ك نه‌بووی
جێگیری و شهر و كوشتار...ده‌ی پرسی زۆرێك له كۆمه‌ڵگاكانی دنیا هه‌مان دۆخی شهر
و كوشتاریان دییوه به‌س هه‌ر شاریان هه‌بووه..كتێبی یه‌كێك له نوسه‌ره عهرهبكانی
ده‌ست كه‌وت به‌ناوی (تاریخ المدن) (مێژووی شاره‌كان) كه نووسینی ده‌گه‌رایه‌وه
بۆ ٥٠٠ سال لهمهوپێش..له‌و كتێبه‌دا باسێكی زۆری له‌سه‌ر شاره‌زوور خوێندبۆوه و
بۆی ده‌ركه‌وت پێده‌چێت ئه‌وكاته شارێكی زۆر گه‌وره له شاره‌زووردا هه‌بووبێت...له‌یه‌كێك
له به‌رگه‌كانی به‌ده‌م رێگاوه گولچنین باسی ئه‌م كتێبه‌ی كرد. دوای ئه‌مه
بروای به‌وه هه‌بوو گه‌ر پشكنینی زانستی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بكرێت ئه‌شێت زۆر
پاشماوه له ژێر زه‌مینی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بدۆزرێته‌وه...ماوه‌یه‌ك زۆر بیری له
گۆرانی فۆلكلۆری كوردی ئه‌كرده‌وه..زۆر ئه‌وه سه‌رنجی راكێشابوو كه له گۆرانی
فۆلكلۆری كوردیدا خیانه‌ت زۆر به ئاسایی وه‌ك به‌شێك له خۆشهویوستی ته‌ماشا ده‌كرێت..ئه‌وه
به‌لایه‌وه سه‌یر بوو چۆن له گۆرانی كوردی داوا له خۆشه‌ویست ده‌كرێت هاوسه‌ره‌كه‌ی
بكوژێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به نسیبی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی..وتی من چه‌ند زمانێك ده‌زانم و
كه‌متازۆر به‌شێك له گۆرانی فۆلكلۆری ئه‌و زمانانهم دیووه و له هیچیاندا حاڵه‌تی
وام به‌رچاو نه‌كه‌وتووه..ئه‌یگووت زۆر حه‌زم ئه‌كرد ده‌رفه‌ت هه‌بوایه به وردی
لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌مه بكردیه..سهرقالیهكانی ئه‌و دواییانه‌ی كه من به‌ختم
هه‌بوو له‌گه‌لیدا بووم: چیرۆكی خۆشه‌ویستی بوو له به‌ند و به‌سته‌ی كوردیدا..ماوه‌یه‌ك
به‌ردوام سه‌رچاوه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته كۆ ئه‌كرده‌وه و له‌گه‌ل خوێندهوهیاندا
بۆی باس ئه‌كردم…
كه‌سایه‌تیه‌كی یه‌كجار پرسیاركه‌ر بوو..له
یادمه یه‌كێك له‌و ههینیانهی كه میوانداری ژماره‌یكی زۆری ده‌كرد، رۆژنامه‌نوسێكی
كوردی دانیشتووی هه‌نده‌ران هاتبوو بۆ لای هه‌ندێك وێنه‌ی فۆتۆگرافی بگرێت..كه
هاته ژورێ پاش به‌خێرهاتن كاك ئامانج چای بۆ هێنا..رۆژنامه‌نووسه‌كه هێشتا ده‌ستی
بۆ چاكه‌ی نه‌بردوو، كاكه به‌ر رێژنه‌ی پرسیاری دا.: (له كوێ ده‌ژی شارێكی گه‌وه‌ره‌یه
یان بچوك. پێشه‌سازی تایایه یان كوشتوكاڵ. چه‌ند كوردی له‌وێیه، زۆربه‌ی كورده‌كان
خه‌ریكی چ كارێكن، منالانیان له زانكۆی ئه‌وێ ده‌خوێنن، زۆرتر به چی ده‌ژین. په‌یوه‌ندی
نێوانیان چۆنه..هتد) پرسایارگهلێكی یه‌كجار زۆر كه میوانه‌كه‌ی توشی حه‌په‌سان
كرد و كه‌مێك شڵه‌ژابوو له‌و هه‌موو پرسیاره‌ی لێی ده‌كرێت..من به ده‌م پێكه‌نینه‌وه
فریای كه‌وتم گوتم كاكه بۆ خاتری خوا وازی لێ بێنه با چاكه‌ی بخواته‌وه..هه‌زار
ره‌حمه‌تی لێ بێ ده‌ستی كرد به پێكه‌نین و به میوانه‌كه‌ی گووت فه‌رموو چاكه‌ت
بخۆ و ببوره.
ئه‌م رۆحی پرسیاركرنه به‌رده‌وامه رۆحی كه‌سێكی
لێكۆڵیاره. له‌راستیدا سیاسه‌تیشی به‌م رۆحه‌وه ده‌كرد..به‌رده‌وام پرسیاری ده‌كرد
و زۆر كه‌متر خۆی قسه‌ی ئه‌كرد. هه‌ندێك ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌بوو و هه‌یه
كه كه‌سێكی تاكڕه‌و و بووه و جگه له خۆی گوێی له كه‌س نه‌گرتووه..راستت بوێت
گه‌ر نزیكی بویتایه به ئاسانی ده‌توانی ئه‌وه ببینی كه رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م
رایه راسته..كه‌س به قه‌د ئه‌و گوێگر نه‌بوو، كه‌سیش به قه‌د ئه‌و ئه‌وه‌نده
رای له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه وه‌رنه‌ده‌گرت كه ده‌یویست ئه‌نجامی بدات. گه‌ر
بیویستایه بریار له بابه‌تێك بدات، به ماوه‌یه‌كی زۆر پێش بڕیاره‌كه‌ی رای ده‌یان
و سه‌دان كه‌سی له‌سه‌ر ئه‌و بابته ده‌پرسی بێ ئه‌وه‌ی خۆی هیچ بڵێت..هه‌ر گوێی
ده‌گرت..من هیچ سیاسیهكم نه‌دیبوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌لك بێ ئه‌وه‌ی
بزانن له وه‌رگرتنی بریاردا به‌شداری پێ بكات. كه ده‌چوویت بۆ لای و پێشنیارێكت
بۆ ده‌برد هه‌رگیز وای پیشان نه‌ده‌دای كه پیشنیاره‌كه‌ی لا په‌سه‌نده، به‌لام
پێشنیارهكهتی وه‌رده‌گرت و له‌هه‌ر دانیشتنێكدا كه پێشنیاركهری لێ نه‌ده‌بوو،
له هه‌موو دانیشتوانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كرد له‌باره‌ی ئه‌و
پێشنیاره‌وه پرسیاری ده‌كرد و رای ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له‌باره‌وه وه‌رده‌گرت
و له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ش یان پێشنیاره‌كه‌ی قهبوڵدهكرد، یان ده‌ستكاری ده‌كرد
یان ره‌دی ده‌كرده‌وه.
راده‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌لی
ئابوری و سیاسی لای بوو، وای له هه‌مو كه‌س ده‌كرد نا‌ئومێد بێت له‌وه‌ی بتوانیت
هیچ گۆرانێكی گه‌وره یان بچوك ئه‌نجام بدات..هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی كه بۆ خۆمی
باسئهكرد وا نا‌ئومێد ئه‌بووم له‌وه‌ی هیچ بكرێت كه پێم ده‌گووت جا ئه‌مه به چی
چاك ده‌بێت؟ هیچ ئاسۆیه‌ك نابینم؟ ده‌ستی به پێكه‌نین ده‌كرد و شتێكی پێ گووتم كه
بۆ هه‌میشه له یادم ده‌بێت: وتی( كاكه رێبین ئه‌م شتانه مرۆڤ دروستی كردوون،
هه‌ر به مرۆڤیش چاك ده‌كرێن..پێی گوتم هه‌رگیز به‌وه نا‌ئومێد مه‌به راده‌ی
خراپیه‌كان به قه‌باره‌ی خۆی وه‌ك چۆن هه‌یه ببینی. به‌وه نا‌ئومێد به به
ووردی له‌باره‌یه‌وه نه‌زانی..زانین یه‌كه‌م هه‌نگاوی راستكردنه‌وه‌یه). ئه‌م
قسانه بیری قسه‌یه‌كی رۆجی گارودیان خستمه‌وه. له‌یه‌كێك له نوسینه‌كانیدا وه‌لامی
ئه‌و قسه‌یه ده‌داته‌وه كه وه‌ك كه‌سێكی ره‌شبین پێناسی ده‌كه‌ن: (ره‌شبینی ئه‌وه
نیه هه‌موو ئه‌و تاریكیانه ببینی كه هه‌ن. به‌ڵكو ئه‌وه‌یه بڵێیت ئه‌م
تاریكیانه ئه‌زه‌لین وناگۆڕێن)...كاك نه‌وشیروانی به‌هه‌شتی له‌وانه بوو كه هه‌رگیز
بروای به ئه‌زه‌لی بوونی تاریكی نه‌بوو..مادام مرۆڤ دروستی كردوون، هه‌ر به‌ده‌ستی
مرۆڤیش ده‌گۆڕین. پیرێكی پڕ ئیراده و خه‌ونی گۆران..كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی
لێكۆلیار كه گه‌ر مردن زوو نه‌گه‌یشتایه، بێگومان شتی زۆر گه‌وره‌ترمان هه‌م له
نوسین و هه‌م له‌سیاسه‌تدا لێ ده‌بینی..
یادت به‌خێر كاكه گیان و هه‌زار ره‌حمه‌تت
لێ بێت.
PM:11:16:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4984
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی