دوای ساڵێک لەتەمەنی کابینەی نۆ، چاکسازییەکانی چین؟

‌هۆشیار عەبدوڵا



یەکەم:
دوای تێپەڕبونی ساڵێک بەسەر تەمەنی کابینەی نۆ دا،چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم مەگەر ئەم خاڵانەی خوارەوە بن ؛
‫۱.دواخستن و کەمردنەوەی موچە.‬
‫۲.لەگەڵ بەغدا رێکدەکەوین تەنها بە قسە.‬
‫۳.دامەزراندنی یاریدەدەر بۆ سەرۆک بە جوملە.‬
‫٤.هێشتنەوەی مەلەفی نەوت بەهەمان سیاسەتی کابینەکانی رابردوو.‬
‫٥.هێشتنەوەی داهاتی ناوخۆ و گومرگەکان لەناو تاڵانیی و جەردەییەکانی زەمانی زوو.‬
‫٦.سەرباری بونی وەزارەتێک بۆ تەندروستی دامەزراندنی دەزگایەک بۆ دەرمان.‬
‫۷.هێشتنەوەی بندیوار و حزبی و ناوی دوبارە لە ناو لیستی موچەخۆران.‬
۸.قڕ و قپکردن بەرامبەر تەراتێنی سوپای داگیرکەران لەناو خاکی هەرێمی کوردستان.
۹.تۆخکردنەوەی دێگەڵە وەک سنوری نێوانیان.
فەزیحەکانیی تری وەک وەعد و قسە پێچەوانەکانی بەرپرسانی حکومەت بەتایبەت سی ملیار قەرزەکە کە دوایی بو بە ئیلتیزامات و ٤٠٠ ملیارە بێ سەروشوێنەکە و بەڵێنی کردنەوەی هەژمارەی بانکی بۆ فەرمانبەران(ئەگەر پێیان خۆشبێ!) و تیرۆری کەسایەتی مەعنەوی تەماتەی کوردی ناکەمە خاڵی سەربەخۆ،حەتمەن کابینەی نۆ دەسکەوتی زیاتری هەن من هێندەم لە بیرن،خۆ ئەگەر تۆی لایەنگر و پشتیوانی ئەم(هەڵپەركێ سێ پێییە) پێت وایە ئێمە هەڵەین و هەنگاوی تری گەورەی چاکسازی نراون فەرمو بۆمان بژمێرە و باسیان بکە.‬
دووەم:
‫ ‫ئەو بەڵێنە شەش مانگییەی لە کابینەی نۆ درابو بۆ چاکسازی بو بە ساڵێک و هیچی لێ سەوز نەبو!!ئێستا ئیدی وازیان لەوە هێناوە کات بۆ چاکسازی دیاریبکەن دەڵێن گرنگ ئەوەیە بکرێ جا کەی؟گرنگ نیە!‬
‫ئێستا سەردەمیی تاوانکردنە بەناوی چاکسازییەوە،مەگەر کەمکرنەوەی موچەیان ناو نەناوە رێکخستنەوەی موچە؟‬!ئەوەی کە بریارە و وەعدە و بەیاننامەیە کە تەنها بۆ یەک مانگ دەبێت و بەس.
سێهەم:
‫حوکمڕانی بە ئینشا و پیاهەڵدان و خۆڵکردنە چاوی خەڵک و فرۆشتنەوەی شکست بە تامیی سەرکەوتن نابێ،بە بەڵێنی بێ ئاسۆی جێبەجێبون و بەوەش نابێ لەگەڵ شەقام دو ڕوو بی،ساڵێک تەمەنی ئەم کابینەیە بەسە بۆ ئەوەی لێت رون و ئاشکرا بێ کە  تا سەر ئێسقان شکستخواردوە بوە و دەبێ چونکە نەک ساڵی یەکەم ۱٠٠ رۆژی یەکەم سیگناڵ و موئەشرێکی باش و زانستییە بۆ هەڵسەنگاندنی هەنگاو و پلانە ستراتیژیەکانی هەر حکومەتێک،ئیدی چاکسازی چیی؟!کامە؟کوا؟کەی؟‬


AM:11:55:11/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی