ده‌ی حه‌مه كێ بێنامووسه؟
ئازاد جەلال
وا ئه‌زانن ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی حه‌مه له نه‌خۆشخانه ئه‌كه‌ن، خۆشیان ئه‌وێ، یان له دڵسۆزییانه‌وه‌یه. باوه‌ڕ ناكه‌م، چونكه له‌م وڵاته یه‌ك ده‌ره‌جه له خوار پله‌ی گێلیێتیه‌وه بیت. ڕێك و ڕاست پێت ڕائه‌بوێرن. ده‌روون ناسێك هه‌یه، ئه‌ڵێ: خه‌ڵك چۆن سه‌یرت بكا، تۆیش به‌و شێوه‌یه خۆت ده‌بینی. ئه‌وانه‌ی حه‌مه و هاوشێوه‌كانی له‌بازاڕ ده‌بینن ته‌نیا بۆ ڕابواردن و جنێو ده‌یدوێنن. ئه‌وان وه‌ك شێت سه‌یریان كردووه، نه‌ك وه‌ك نه‌خۆشێك. درۆ ئه‌كه‌ن كه ئه‌ڵێن سلێمانی به‌وه‌وه جوانه. باوه‌ڕتان هه‌بێت له‌و مێرگه‌پانه له شه‌وی سه‌ری ساڵ ده كه‌س بۆ نه‌فه‌رێك ئه‌گه‌ڕان تا قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌ن بیبه‌ن بۆ باخه‌كه‌یان و وه‌ك شه‌وچه‌ره پێی ڕابوێرن. من چه‌ندینجار دیومه، جگه‌ره ته‌قدیمی حه‌مه ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن، ده‌ی حه‌مه كێ بێنامووسه؟ ئاخر ئه‌مانه‌ن كه ئاوا له بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، ئێستا گوڵی بۆ ده‌به‌ن و لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كان ده‌ده‌ن خوا بمگرێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان پێ بكه‌م.
تۆ سه‌یر چۆن و چی به خدر بێگڵاسی داماو ده‌كه‌ن؟! خدر تاوانی ته‌نیا ئه‌وه‌یه ده‌ره‌جه‌ی بیركردنه‌وه‌ی له ژێر گێلێتیه‌وه‌یه خدر به‌كارده‌هێنن بۆ ڕابواردن، پێشوازی شاهانه له زۆربه‌ی شار و شارچكه‌كه‌كان له خدر ده‌كه‌ن. به‌مه له لایه‌كه‌وه هونه‌ری كوردی ڕیسوا ئه‌كه‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه كاتی پێ به‌سه‌رئه‌به‌ن.
من هه‌میشه و دایمه‌ن ده‌ڵێم، یاخوا ئینسان له‌م وڵاته لێی نه‌قه‌ومێ، چونكه له پێشی هه‌موویانه‌وه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ئاوێنه‌كه‌ی ده‌ده‌نه ده‌ست.
مه‌قووله‌یه‌كم هه‌یه زۆرجار به ته‌له‌به‌كانی ده‌ڵێم: ته‌له‌به‌ی وریای ده‌ره‌جه نزمم له ته‌له‌به‌ی زیره‌كی گێژ به لاوه په‌سه‌ند تره. ئاممان به مناڵه‌كانتان نه‌ڵێن، گێژ. چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست كه‌ن، دوور نیه له ژینگه و دامه‌زراوه‌كانی تریش وای پێ نه‌ڵێن. بۆیه قه‌ت پرسیاری ئه‌وه‌م له دایك و باوك نه‌كردووه ئاستی ده‌ره‌جه‌كانی مناڵه‌كه‌ت چۆنه. به‌س وتوومه، توانای گونجانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك باشه؟ لای من ئه‌وه تاقه پێوه‌ر بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی مناڵه‌كه‌ی له‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێكانی پێی ڕانه‌بوێرن‌و نه‌یخه‌نه سه‌ر جاده.
یارمه‌تی ئێمه بۆحه‌مه و هاوشێوه‌كانی وازهێنانه لێیان و سه‌رنه‌كردنه سه‌ریانه دروستكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ئه‌و حه‌ل نیه، به‌ڵكو ئه‌و پێویستی به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئێمه‌ی شێت و وێت دووربكه‌ێته‌وه‌و له گه‌رماو سه‌رما پارێزراوبێت‌و لانی كه‌م پێی ڕانه‌بوێرین.
PM:12:21:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی