چاوه‌ڕوانییه‌كی پێشبینینهكراو!
دانا سۆفى برایم
دوای ماوه‌ییه‌كی زۆر له چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك، بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاھێكیان بكه‌وێته‌وه ده‌م و نانێكیان بكه‌وێته‌وه كاسه! به‌ڵام چاوه‌ڕوانییه‌كان به‌و شێوه‌یه نه‌بوون، چونكه رووداوه‌كان و پێشھاته‌كان زیاترن له‌وه‌ی پێشبینیمان ده‌كرد!
ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م به ڕۆیشتنی چه‌ندین به‌رپرسی باڵا له‌وانه وه‌زیر و په‌رله‌مانتار له كابینه‌ی ھه‌شت ده‌ستیپێكرد، بێئه‌وه‌ی بڵێین حسابێك بكه‌ین! بزانین پاداشتتان بكه‌ین یاخود سزاتانبدهین! وه‌كو ھه‌موان باوه‌ڕمان وایه پاداشت و سزا ھه‌بێت، به‌ڵام ھه‌مووی به مووچه‌یه‌كی زۆر و پاداشتێكی باشه‌وه بۆی ده‌رچوون!
ئێستا شه‌قامی كوردی و بازاڕ به گشتی، به ده‌ست كڕیاره‌وه ده‌ست له چه‌ناگه دانیشتوون چاوه‌ڕێی كڕیار و به‌كاربه‌ر ده‌كه‌ن، بازاڕ وه‌ستاوه و ھه‌مووی چاوه‌ڕێی كه‌سێك ئه‌كات بڵێت: به‌چه‌نده خاڵه‌گیان! چونكه سێكته‌ری ئابوری به‌نده به ھه‌موو سێكته‌ره‌كانی تره‌وه‌و تۆپی یاریگایه.
ھاوڵاتیان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون حزبه‌كان پێكبێن و ناسه‌قامگیری سیاسی كۆتایی پێبێت، كه به مریشكهرهشه ناسرابوو، به‌ڵام ئه‌وه بۆ بازاڕ به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببووژێته‌وه و دووباره پاره‌ی كاش بگه‌ڕێته‌وه ده‌ستی ھاوڵاتی و بازرگانان، ھۆكاره‌كانی ڕابردوو به تایبه‌تیش داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو، كه تا ئێستاش به شێوه‌ییه‌كی گشتی كاریگه‌ری ماوه له‌سه‌ر بازرگانان و ھه‌م تاكی به‌كاربه‌ره‌وه، ده‌رخه‌ری ئهوهان بازاڕی كوردستان به‌ده‌ست ئه‌م ھۆكارانهوه له ڕابردوو و ئێستا و داھاتووش ده‌ناڵێنێت.
قۆرخكاری بازاڕ له لوتكه‌دایه شوێنی عاره‌بانه‌یه‌كی لهفهشی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێت ئه‌وه‌یه، ترس له پێكنهھێنانی كابینه‌ی تازه له رابردوو یه‌كێك بوو له ھۆكاره‌كانی سستی بازاڕ به گشتی، به‌ڵام ھۆكاری سه‌ره‌كی لێره‌دا، نه‌بوونی پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچوك و وه‌به‌رھێنان له شار و شارۆچكه‌كان، به‌رده‌وامی نه‌بوونی پرۆژهبچووكهكان، ئیفلاسبوونی چه‌ندین بازرگان، هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاش له ژووره تاریكه‌كان له‌لایه‌ن بازرگانان و بهپرسهكانهوه، لهلاییهكی دیكه‌شه‌وه خه‌رجنه‌كردنی پاره له لایه‌ن ھاوڵاتیانه‌وه له‌ترسی ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، كه‌جار جار به گوێماندا دهچپێندرێت به‌بیانووی راده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی ھه‌رێمه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته باسێكی گه‌رمی شه‌قام، ته‌نانه‌ت ھهوڵیشدراوه ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕابگیرێت له‌لایان په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌به‌وه، كه خۆشبه‌ختانه شكستی ھێناوه، تا پێدانی ڕێژه‌ی داواكراوی نه‌وتی ھه‌رێم له‌لایان به‌غداوه ئه‌مه‌ش ئه‌بێت له‌لایان حكومه‌تی ھه‌رێمه‌وه چاره‌بكرێت و مووچه‌خۆرانی دڵنیابن له پێدانی شایسته دارایه‌كانیان له كاتی خۆیدا و ئه‌م دڵهڕاوكێیهیان نه‌ھێڵێت.
ترسی ڕابردوو، نه‌بوونی ھه‌لی كاری پێویستیش، یه‌كێكی تره له سستی بازاڕ و نه‌بوونی پاره‌ی كاش، ئه‌مانه‌ش ده‌بن به‌بیانووی پێویست بۆ خه‌زنكردنی پاره له ماڵه‌وه و خه‌رجنه‌كردنی له ده‌ستی بازرگان و ھاوڵاتیش.
پێكبه‌ستنه‌وه‌ی پێكھێنانی حكومه‌ت له ڕابردوو و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی جووڵه بۆ بازاڕ شانهیێكهبوو له‌سه‌ر پێكھێنانی كابینه نوێكه دهشكێندرا، دوایی ماوه‌یێكیش له پێكھێنانی حكومه‌ت و ڕێككه‌وتنی حزبه‌كان ئێستا ئه‌وه ڕوونه پێشبینیه‌كان وانه‌بوون.
ئێستا چاره‌سه‌ری پێویست و خێرا بۆ كوردستان، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه بچووكه‌كان و پشتیوانی حكومه‌ت و پشتیوانی بازرگانانه بۆ حكومه‌ت، به تایبه‌تیش پشتیوانی حكومه‌تی ھه‌رێم بۆ بازرگانه بچوك و گه‌وره‌كان و ده‌رھێنانی بازاڕ له بازرگانه قۆرخكهرهكانی له سێكته‌ره جیاكان و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ته‌واوی ھه‌رێم، وه پشتیوانی وه‌به‌رھێنه‌ران له كوردستان و ڕاكێشانه‌وه‌ی وه‌به‌رھێنه‌ری بیانی و ھێنانه‌وه‌ی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆیان و ھێنانه‌وه‌ی پاره سپیكراوهكان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێویستیشه له‌سه‌ر سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌م شه‌فافیه‌ت له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بێت، به‌رده‌وام كاری جدی له‌سه‌ر بكات و متمانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ھاوڵاتیان.
پرسیار ئه‌وه‌یه جارێكی تر متمانه و ویژدان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕ و نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت و بازرگانان؟! یاخود وه‌كو كوردهواری ئه‌ڵێت؛ چۆن ھاتووه با وابڕوات!؟
PM:01:33:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4772
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی