یەکێتی و پارتی و دابەشکاری پۆستەکان

‌دانا سۆفى برایم


تا دێت گەڕی گفتوگۆکان لە نێوان پارتی و یەکێتی درێژتر دەبێتەوە و ئومێدی ھاوڵاتیانیش بەم کابینە نوێیە کەمتر دەبێتەوە، ھۆکاری سەرەکیش گیڤ بوونەوەی ھەردوولایە لە یەکتری، وە باشتریشە زوو زوو بیریان بھێندرێتەوە دوانەیێکی پێکھەڵنەکەوتووی خۆش ویستن.  
جیاوازتر لەوەی ڕوویداوە ئەوایان لێ چاوەڕوان دەکرا حکومەتێکی شەریف بێ کێشە دەھێنە ئاراوە بانگەشەیان بۆی ئەکرد، بیانوی یەکێتیش بۆ تاخیرکردنی پێکھێنانی کابینەی نۆ ئەوەیە ؛ ھەر چەندە تاخیربێت بەس حکومەتێکی زامنی مافی ھاوڵاتییان بێت! بێ ئاگا لەوەی شەریکەکی دوێنێی نانی لەسەر سێڵە.

پرسیارێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی و سەرکردەباڵاکانییان و کوردستانییان،

چی ئەبێت پارتی وەزارەتی ناوخۆ بدات بە یەکێتی؟!

"باشترە پارتی دەست لەم وەزارەتە یان وەزارەتێکی تر بەر بدات بۆ ھاوخەبات و ھاوڕێ دێرینەکەی بەڵکو بتوانێت کاری باشتری تێدابکات و ھەموو شتێک بە قابیلی گۆڕانکاری ببینێت"

چی ئەبێت یەکێتی وەزارەتی ناوخۆ وەرنەگرێت؟!
 
"باشترە ئەم دوو ھێزە ئەگەر کورسیەکانییان ھاوشان نەبن سەیری یەکتری بکەن لە ھێز و خەبات ھاوشانن، باشتریشە لە وەزارەتی ناوخۆ و سامانە سروشتیەکان یەکێکییان لای یەنەکە بێت، چونکە دەبێت ھەموو لایێک تێبگات پارتی و یەکێتیش خەڵکی ئەم ھەرێمەن و دوو ھێزی کاریگەرن، کاریان لەسەر بکرێت بەرەو باشر بڕۆن و لەگەڵ لایەنە کانی پێکەوە بەرەو ئاسۆ ھەنگاو بنێن"

چی ئەبێت پارتی نەرمی بنوێنێت؟! وەزارەتی ناوخۆ نا سامانە سروشتەکان نا دارایی بیدات بە ھاوخەباتەکانی چی ئەبێت؟!

"بەم کارەی پێکھێنانی حکومەت و پەرلەمان خێراتر ئەکات و کوردستان بەرە و کەناری ئارامی لەنگەر دەگرێت، شتێک نامێنێت لەناو شەقام بڵێن پارتی دڵی لەگەڵ کورسییە"

چی ئەبێت یەکێتی و گۆڕان شەریکی ڕاستەقینەبن و پێکەوە کوردستانێکی بەھێز و ئارام  و ئاوەدان بەدی بھێنن؟!

"باشترین ڕێگایە بۆ خزمەتکردنی کوردستان و کوردستانییان لەم کاتەدا و دڵی  تۆراوی یەکێتیش بە یەکجاری ئاو ئەخواتەوە و زامی گۆڕان و دەنگدەری ئەم ھێزەش ساڕێژ ئەبێت"

چی ئەبێت ھەموان ھاوکار بن لە پێناو باشور و پاراستنی دەستکەوتەکان  (پارتی،یەکێتی، گۆڕان ،کۆمەڵ، نەوەی نوێ، یەکگرتوو)
چی ئەبێت زوو ڕێکبکەون؟! نەگات بە مریشکە ڕەشە؟!

"بەم شێوازە نموونەیێکی جوانی پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسیەکان دێتە ئاراوە، ھەرێمەکەشمان ئاھ ھەڵکێشانی (٥) پێنج ساڵی داھاتووی ساڕێژ ئەبێت"

چی ئەبێت سەرۆک سەرکردە مامۆستا دکتۆر خوێنکار نوسەر ڕۆژنامەوان فەرمانبەر وەستا کرێکار باوک دایک ھاوکار بن؟!

"کوردستان کەسی لێ زیاد نییە بە ھەموو پێکھاتە و لایەنەکانەوە جوانیین بە ھەمووشمان دەتوانین سەرکەوتن بە دەست بھێنین"

پرسیارێکیش بۆ ھەموان جێدەھێڵین
چی ئەبێت واقیع بیین و گەشبیین بین؟!


PM:02:03:19/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 2504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی