پارتی هاوکێشەکەی هەڵگێڕایەوە ؛ بەڵام لەدژی خۆی !

‌ئیسماعیل حەمەئەمین



پارتی دیموکرات قەیرانەکەی قوڵترکردەوە لەگۆڕان، بەمەرجێک کۆی خۆپیشاندانەکان لەهەموو چین و توێژەکانی تێدابوو. دوورو نێزیک گۆڕانەکان خۆیان دوورگرتبوو وەک بزوتنەوەی گۆڕان . بەڵام وەک مرۆڤێک لەکۆمەڵگەدا بێ مووچەو بێ نان ئەوا لەهەموو چین و توێژەکان بەشداربوون.
هەڵدانی تۆپەکە بۆ نیو گۆڕەپانی گۆڕان غەدرێکی گەورە بوو لەگۆڕان و لەکۆی پڕۆسەکە، چونکە بەهەقەت گۆڕان تاوەکو لەحکومەتدا بوو میانرەو بووە، بەڵام پرسی سەرۆکایەتی مەسەلەیەکی یاسایی بووە و ئیمزای سەرۆک بارزانی لەسەر بووە کەچیتر بۆی نییە خۆی هەلبژێرێتەوە. ئەمەو زۆریتر لەگەڵ یەکێتی و کۆمەل و یەکگرتوودا ڕوویداوە .
بەڵام لەڕووی فێڵ وتەڵەکەی سیاسیەوە هەڵدانی ئەم تۆپە و دروستکردنی قەیران ؛ دواخستنی پرسی سەرۆکایەتیە.

بەگشتی خۆپیشاندانەکان لەجیاتی ئەوەی وەرەقەیەکی فشار بێت لەدژی پارتی، بووە وەرەقەیەک لەدژی گۆڕان و زیرەکانە یەکیتی و کۆمەڵ و یەکگرتوویان کەنارخست، بەگشتی عەرەب دەڵێت؛ انقلب السحر علی الساحر ...بەمانای جادووگەرەکە جادووی لەخۆیکرد و بەسەر خۆیدا قڵپبۆوە.
لەوانەیە ئەم قڵپکردنەوەی هاوکێشەیە زیرەکانە بیت لەڕوی تاکتیکەوە ، بەڵام زیانێکی گەورەی بۆ پارتی خۆی هەیە. لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە ؛
یەکەم ؛ گەر گۆڕان و یەکێتی و پارتەکانی دیکە ئاوەها هیج نەکەن و تەنانەت خەڵکیش هاننەدەن و میدیاش گەرم نەکەن لەدژی پارتی، ئەوا پارتی زیاتر تاک دەکەوێتەوە، زیاتر گۆشەگیر دەیێت، ئەمەش لەگەل هاوکیشەی حکومەتی ئیراق و ناوچەکە ناگونجێت .
دووهەم ؛ گەر ئاوەها بەردەوام بێت لەئابلۆقەدانی هەولێر ئەوا درێژەدان بەو دۆخە بۆ خەڵکی هەلێر لەڕادەی لۆجیک دەدەرچێت و ژیان تییدا ئفیلج دەبێت. چونکە گەر وا بڕوات هەموو کەسیک لەهەولیر هەستدەکات لەکۆریایەکی باکوری دیکەیە وەک هاوڵاتیەک تەعبیری لێوەکردبوو .

سێهەم ؛ یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و پارتەکانی دیکە دەتوانن لەحکومەت بکشێنەوە، ئەوسا لەڕووی یاسایی و سیاسیەوە شتێک بوونی نامێنێت کەناوی (حکومەتی هەرێم کوردستان / ئێراق) بێت. بەمانای پارتی بەتەنێ دەبێتە دەستەیەک لەسەر کیانێکی نایاسایی . درێژەپێدانی ئەم بارودۆخە دەبێتە ئەوەی حکومەتی ئیراق ئەم کیانە بەنایاسایی تێبگات، بێگومان بەفشاری نوێنەرانی کورد لەبەغدا لەپەڕلەمانی ئیراق ، بێگومان جگە لەنوێنەرانی پارتی، بەمەش پارتی بەتەنیا لەبەرامبەر چوارحزبی کوردیە کەقەوارەی یاساییان هەیە. گەر شکڵیش یێت و ئەم وەرەقەیە بەکار بهێنن (کەهیوادارام بەکاری نەهێنن )، ئەوا پارتی دیموکرات و حکومەتەکەی نایاسایی دەبن و ئیدی ناتوانیت بەردەوام بێت. ئەمە جگەلەوەی ئیراق کارتی سوپای ئیڕاقی و ئەمریکی بەکاردێنێنت. بەکورتی و بەکوردی پارتی پاڵ بەلایەنەکانی دیکەوە دەنێت ڕێگەی وەها بگرنە بەر کەئەمە بەهەقەت کارەسات دەببێت . بەتایبەت حکومەتی ئیراق دەمێکە لەڕێکەوتنی نەوتی نیووان تورکی و بارزانی پەستن و بەنایاسایی تێدەگەن !

تاکە چارەسەر ؛ یەکەم هەنگاو پێدانی نانی خەڵک بۆ هێمکردنەوەی شەقام و دوایش دیالۆگ کردن و بەیەکگەیشتن لەڕێگەی ناوەڕاستدا.
لەبەر ئەم هۆیە دۆخەکە زیاتر بۆ پارتی ترسناکترە نەک بۆ گۆڕان . گۆڕان لەخۆڕا خۆی سەغڵەتکردووە و لەجڤاتەکەیدا خەریکی نەخشەکێشانی سیناریۆیە! چونکە پارتی نەحکومەتێکی سەربەخۆیە وەک کۆریای دیکتاتۆری و نەچەکی ئەتۆمی هەیە و سبەینێ حکومەتی ئیراق بەپشت بەستن بەو دۆخە چ نەبێت بەمەرسومێکی حکومی لەسەرۆکایەتی دەخەن ، خۆ پارتی ناتوانیت لەسەریک دژی مەرسومی ئێراقی بیت و لەسەرێکی تر دژی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بێت. بێگومان ئەمە ناسۆریەک دەبێت بۆ هەمووان و زیانە لەماڵی کوردی.
ئیدی بانێوەندگیری پەکەکە و ڕۆژئاوا قبوڵبکرێت و چارەسەری ئەم بارودۆخە بکرێت .
ئەم قسانە لە ئەدیبێکی نەزانەوە وەربگرن کە سیاسەتی نەکردووە و نایکات، با هەر خەیاڵی شاعیر بێت ...


PM:12:45:16/10/2015

ئه‌م بابه‌ته 3137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی