بۆچی ئەم دیبەتە لای من نوکتە بوو

‌ئیسماعیل حەمەئەمین

دوای ئەم دیبەیتە سەیرە، موسەنا ئەمین بریاڕیدا دیبەیت بکات لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی، ئەمەش سەرەتای گەڕەلاوژیەکی کۆمەڵایەتیە کەلەژێر ناوی دیالۆگی سێکۆلاریزم و ئیسلامیزم گەمەی خۆی دەکات؛ لەڕاستیدا من لەسەرەتاوە دەربارەی دیبەتەکە هەڵویستم ئاشکرابووە، کەنێوەندێکی دیکەی دوورلەفیکری جیدی دروستدەکات، کولتوری هاوارکردن فڕێدەداتە نێوەندەکەوە

.هەروەها لەبەر چوار هۆکار؛

یەکەم؛ نوینەرانی سێکۆلاریزم ئیشکالیەتیکی فیکری و سیاسیان هەیە.چونکە شتێک نییە لەوڵاتی ئێمەدا ناوی دیالۆگی سیکۆلاریزم بێت، تاوەکو نوێنەرانی هەبێت. هەموو هەوڵدانێکی جیدی بۆ دروستکردنی کایەکی فیکری بەسیاسی کراوە بۆ جەماوەر کۆکردنەوە، بەداخەوە ئەم دیبەیتەش و ئەوانیتریش جەماوەرکۆکردنەوەئ پۆپۆلیستانەیە، دوورە لەفیکری سێکۆلاریزم و پۆست سێکۆلاریزم.

دووهەم: سێکۆلایزم ، یاخو عەلمانیەت، ئایدۆلۆژیان نییە، تاوەکو ئایدۆلۆیژستانە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، بەڵکو دیالۆگی نێوان بەهاکانە لەسەر سوستێم. ئەوانەی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئیدیعای ئەم تێزە دەکەن یان دیکتاتۆرن یان لەکەیسی گەندەڵیەوە گلاون. بەمانای دیالۆگێک نییە پێی بڵێن دیالۆگی سێکۆلاریزم

.سێهەم؛ ئیسلامی سیاسی بەم جۆرە دیالۆگە گەشە دەکات، نێوەندی دیکەی بۆ دروستدەبێت، هەروەک چۆن ئەمڕۆ بینیمان سێکۆلاریزم لەپێچێکدا دەبێتە مەزهەبگەرایەکی سونە، لەوڵاتیکدا کەلەسەر مەزهەبی سونە و شیعە یەکتری دەکوژن.

چوارەم: فیکر لەم دیالۆگانەدا کار ناکات، بەڵکو کولتوری بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژیە جارێکیتر سیاسەت لەسەری بۆ دەنگ کۆکردنەوە کاردەکات. بەمانای ئەمە نیقاشی نێوان زانایەکی گەورەکانی ئەزهەر نین لەگەڵ (فەرەج فودە) ، بەمانای دیالۆگی بیرمەندی ئیسلامی یان زانایەکی بێ لایەنی دیندار نییە لەگەڵ نوسەرێک یان خاوەن فیکرێکی سێکۆلارە، ئەمە گەڕەلاوژەیەکی دیکەی سیاسەکانی ئەم هەرێمەیە .


PM:04:07:11/04/2016

ئه‌م بابه‌ته 2567 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی