له‌دوو سه‌رده‌مدا عه‌ره‌بانه‌كانی شاری سلێمانی تێكده‌شكێنرێن، دوو سه‌رده‌م جیاوازتر له كاته‌كانی دیكه چونكه وه‌ك سوهراب ده‌ڵێت؛
ئای ئێوه نازانن خه‌نجه‌ری ده‌ستی ئازیزان چه‌نده به‌سوێیه
ده‌نا له‌منتان نه‌ده‌پرسی بۆ هێنده غه‌مباری...
دووكه‌س كه‌هه‌ردووكیان ئایدۆلۆژیستن و هه‌ردووكیشیان توندڕه‌ون له‌پێناو به‌رگریكردن له‌هه‌ژاران و هه‌ڵگری ئاڵایله‌هه‌ژاران بوون، هه‌ردووكیان ئازیزی هه‌ژاران بوون...سه‌یر له‌وه‌ش هه‌ردووكیان له‌دوو زه‌مه‌نی جیاوازدا ده‌بن به‌پارێزگار؛
یه‌كه‌میان: به‌رێز سالار عه‌زیز - كاك سالار له‌كۆمه‌ڵه‌دا نامیلكه‌یه‌كی نوسیبوو به‌زمانی عه‌ره‌بی ، نه‌ك ته‌نها به‌وه نه‌وه‌ستا بوو كه كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران خه‌بات بكات بۆ ڕزگاكردنی چینی كرێكاران (پڕۆلیتاریا) و هه‌ژارانی كوردستان له‌پارچه‌ی ئێراقدا، كه‌ئه‌وسا چه‌مكی پڕۆلیتاریا باوی بوو، به‌ڵكو ده‌بێت كۆمه‌ڵه پێشڕه‌وی ڕزگاكه‌ری هه‌موو چینی كرێكارانی ئێراق بێت.
هه‌ر بۆیه دوایی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌دا كه‌وتنه گرفت و ئاڵای شۆڕشی دامه‌زراند. به‌مانای به‌ڕێزی مونه‌زیر و تیشكدانه‌وه‌ی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی ئێراق بوو...
كه‌چی كه دوای ڕاپه‌ڕین كه بوو به پارێزگاری سلێمانی یه‌كه‌مین كه‌س كه به‌ر شه‌قداران منداڵه بۆیاخچیه‌كانی به‌رده‌م دوكانی (عه‌باسی ماستاو) بوون و دوایش خۆی ده‌چووه بازاڕ عاره‌بانچی به‌ر شه‌قده‌دا....بێگومان دوایش بوو به‌گۆڕان و چیرۆكه‌كه ده‌زانن.
دووهه‌میان: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كه هاواركردن بۆ هه‌ژاران كاراكته‌رێتی، ئه‌وه ئه‌ویش وه‌ك موسوڵمانێكی قوڕئان به‌ده‌ست، كه خۆی به‌هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه تێده‌گات. خۆی له‌به‌ره‌ی ( المستضعفین ) هه‌ژاران ده‌بینێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌شی گوتووه كه قسه‌كانی ئاشكران لاتان...ئه‌میش كه ئاڵا هه‌ڵگری هه‌ژاران بوو ، له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌مدا عاره‌بانچی هه‌ژار به‌ر شه‌قدرا.
له‌وه‌ش سه‌یر ئه‌وه‌یه؛ كاتی خۆی ئاڵای شۆڕشه‌كان ده‌یانگووت؛ ئه‌وه یه‌كێتی بۆ شكاندنی كاك سالار ئه‌وه‌ی كردووه، كه‌واته پۆلیس ئه‌مری ئیداری له‌كوێوه بۆ هاتووه؟
به‌ڵام ئه‌م حونجه‌ته زۆر زوو پوچه‌ڵ بۆوه و تا دوایی چه‌ند جارێك خۆی له‌سه‌یاره دابه‌زی و جه‌ختی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی كرده‌وه. ته‌نانه‌ت بیرمدێت منداڵه بۆیخچیه‌كان به‌خۆیان و سندوقه بۆیاخه‌كه‌یانه‌وه چوون بۆ حه‌وشه‌ی پارێزگا و خوالێخۆشبوو( سیروان شبر) سه‌ركردایه‌تی مه‌زڵومیه‌تی منداڵه‌كانی ده‌كرد، كه‌ئه‌مه‌ش دڵی ئه‌م خه‌باتگێڕه‌ی نه‌رم نه‌كرد.
ئه‌مڕۆش هه‌مان چیرۆكه كه‌ده‌ڵێن ئه‌مه پۆلیسی یه‌كێتیه ئه‌وه ده‌كات، دیسانه‌وه وه‌ك جاران پرسیار ده‌كه‌ین؛ به‌ڕێوابه‌رایه‌تی پۆلیس له‌كوێوه ئه‌م فه‌رمانه‌ی بۆهات؟
- ئیدی نازانم تۆ بڵێی كاك سالار (بانگخوازه ماركسیه‌كه) و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر (بانگخوازه ئیسلامیه‌كه) هه‌مان موئامه‌ره‌یان لێ كرابێت؟!
به‌س خوا ده‌زانێت!
ئه‌مه ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی دوو زه‌مه‌نه و هیچیتر ، كه‌س نازانێت بۆچی هه‌رچی دێت شه‌ق له‌عه‌ره‌بانچی هه‌ژار هه‌ڵده‌دات !
AM:11:29:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی