وانه‌یه‌كی بچوك له‌كاتالانیاوه
ئیسماعیل حەمەئەمین
دیاره ئێمه (هۆزان مه‌حمود ومن) له‌لایه‌ن چه‌په‌كانی كاتالانیاوه بانگهێشت كرابووین بۆ سازدانی چه‌ند سیمینار و به‌شداریكردن وه‌ك (پڕۆژه‌ی كولتوری - Culture Project) – له‌چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كولتوریدا . له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا له گرانیالۆس و چه‌ند شارێكی دیكه و دوایش له‌به‌رشه‌لۆنه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری ڕێكخراو و پارته‌كان بانگهێستكرا بووین بۆ گفتوگۆ و سیمینار له‌مه‌ڕ سێكۆلاریزم ، كێشه‌كانی چه‌پ، كاپیتالزمی وه‌حشی، فێمینزم و جێنده‌ر و بزواته‌كانیان و ئیسلامیزم و نیولیبرالیزم. بێگۆمان سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌میشه ده‌هاته ناو پرسیاره‌كانه‌وه لێمان .
له ..02.06.2017 له‌به‌رشه‌لۆنه بووین، له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی كاتالانی CUP بانگهێشت كراین بۆ دانیشتنێك له‌ناو بینای په‌ڕله‌مانی كاتالانیا. بۆ من سه‌رنجڕاكێشترین گروپ، گروپی چه‌پی به‌ناوی CUP - بوو له‌ناو په‌ڕله‌رمانی كاتالانیا. دیاره ئه‌م پارته خاوه‌نی ده كورسیه له‌په‌ڕله‌ماندا، به‌ڵام ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانی هه‌موو گه‌نج و خاوه‌نی بیری چه‌پن و فێمینزمن و پڕn له‌خه‌ون و جوڵه. له‌كاتی گفتوگۆمان (من و هۆزان) له‌مه‌ڕ ڕیفراندۆم له‌كوردستاندا, باسی دوودڵی خه‌ڵك و پارته‌كانمان كرد به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆم، ئێمه باسی به‌ڵێ و نه‌خێره‌كانمان بۆ كردن و بێگومان گه‌نده‌ڵی باسی هه‌ردوولا بوو.
دیاره ڕای من و هۆزان ڕوونبوو كه‌له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمداین، چونكه لای ئێمه ئه‌م پرسه نابێت، له‌به‌ر هۆكاری زۆرانبازی لۆكالی و حزبی له‌گه‌ڵ پرسی دیكه‌دا تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بكرێت. ئه‌وانیش ئه‌م ڕایه‌یان زۆر پێ سه‌رنجڕاكێش بوو. بۆ پشتگیری ئه‌م ڕایه، هاتن نه‌خشه‌یه‌كیان نیشانداین پڕی بوو له‌ناوی خه‌ڵك له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه كه‌به‌سوور نه‌خشێنرابوو، له‌ژووری په‌ڕله‌مانیاندا. له ژووره‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵواسرابوو. بێگومان گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی كه‌تالانیا بوو. نه‌خشه‌ی كامه پارێزگار و كامه وه‌زیر و كامه لێپسراو، كه‌زۆرینه‌یان له حزبی ده‌سه‌ڵاته‌دار بوون له پارتی موحافزكار، له‌كامه فه‌رمانبه‌رێتی و كامه ڤیله و كوێ داده‌نیشن. نه‌خشه‌كه (جوگرافیای گه‌نده‌ڵی) بوو. گووتیان؛ ئه‌م گه‌نده‌ڵانه داوای ڕێفراندۆم ده‌كه‌ن بۆ كاتالانیا - به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌خشه‌یه، ئێمه وه‌ك چه‌پ له‌گه‌ڵ (به‌ڵێ) داین بۆ سه‌ربه‌خۆیدا بوون و هه‌ڵوێستمان ئاشكرایه.
له‌به‌ر دوو هۆكار :
یه‌كه‌م : نابێت سه‌ربه‌خۆیی و كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ئیسپانیا ببێته قوربانی ده‌ستی چه‌ند گه‌نده‌ڵێك وهه‌له مێژوویه‌كان له‌ده‌ست بچێت. ئه‌وان پێیان وایه؛ كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و دیموكراتی كارێكی ناوخۆ و به‌رده‌وامه، وه‌ك ڤایرۆس وه‌هایه ده‌بێت به‌رده‌وام شه‌ڕی بكه‌یت، كه‌یسی سه‌ربه‌خۆیی ، یه‌كجاره ، مێژووییه، تاقانه‌یه و یه‌كجار ڕووداده‌دات و وه‌ك پێناسه وه‌هایه ده‌یخه‌ته گیرفانته‌وه و گشتیه، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت ، دیموكرات و بێ خه‌وش بێت ، دوو كه‌یسن نابێت تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بكرێن.
دووهه‌م: بۆئه‌وه‌ی ته‌نها پارتێك یان چه‌ند پارتێك نه‌بنه خاوه‌نی ئه‌م دۆزه و ئه‌مان بێده‌نگ لێی دانه‌نیشن، ئه‌وان هه‌ڵوێستی سیاسیان ئاشكرایه و له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدان. دیاره بۆ ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م (كارته نیشتمانیه) به‌ساده‌یی نه‌كه‌وێته كۆشی كۆنزه‌ڤاتیڤه‌وه كه‌به‌شێكی زۆری گه‌نده‌ڵی ئه‌وانن و سبه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسپانیادا ده‌كه‌وه‌نه سازشه‌وه. له‌ڕۆژی ڕیفراندۆم و له‌كاتی سه‌ربه‌خۆیی و له‌دوایشدا ئه‌مان ئه‌م كه‌یسه گشتیه له‌ژێر هیچ به‌هانه‌یه‌كدا نایده‌نه ده‌ست كۆنزه‌ڤاتیڤه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مان (به‌ڵێ ) ڕیفراندۆمن. به‌ڵام به‌ڵێی ئه‌م ئۆپۆزیسێۆنه و ئه‌م چه‌پانه‌یه له‌و پڕنسیبه ساده‌یه‌وه هاتووه؛ كه‌هه‌موو میلله‌تێك مافی خۆیه‌تی داوای سه‌ربه‌خۆیی بكات، وه‌ك چه‌پیش ماركسیزم - لینینزم مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لان به‌یه‌كێك له‌خه‌باته سه‌خته‌كانی خۆی تێده‌گات .
ئه‌م هاوڕێ ئازایانه‌مان ئێستا له‌شه‌ڕدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی . سڵاویان لێ بێت .
PM:01:41:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2658
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی