گۆڕان گەمە کۆنەکە دەکاتەوە ؛ (دیسان ئەقڵی گاڵتەجاڕی)
ئیسماعیل حەمەئەمین
گۆڕان دەیەویت سواری پشتی خۆپیشاندەران بیت ، لەسەر دووگریمانە کاردەکات.
یەکەم ؛ کەخەڵک گێلن و بیریان چۆتەوە کە کەئەمانیش ڕێکەوتنی پیرمامیان هەبوو لەگەڵ پارتی و دوایش ڕیکەوتنیان لەگەڵ یەکێتی. خەڵک بیریان نەچۆتەوە کە یەکمجار جنێودان مام جەلال و دوایی بەپیرۆزکردنی مام جەلال و بنەماڵەی تاڵەبانی .
سووکردنی پارتی لەڕێگەی میدیاوە و دوایی لەپڕ ڕێکەتنی پیرمام لەگەل مەسعود بارزانی . سەرەتا میدیا باسی نەوت دزینی دەکرد و دوایی گووتیان نەخیر نەوتی کوردستان بەشی یەک مانگی معاش ناکات!
کەخۆیان لەوەزارەت و پەڕلەمان بوون تۆپخانەکە خامۆش بوو ، کەس نەیدەتوانی ڕەخنە لەبارزانی بگریت و بەڵام بۆ یەکێتی دەست واڵا بوون و ئێستا کەس بۆی نییە بە یەکێتی بڵێت بەری چاوت کلی پێوەیە و بۆ پارتی دەست واڵا ! جگە لەوە و یەکگرتوویان بردە کەشکەلانی فەلەک و دوایی جنیویان پێدەدان .
جاران پەڕلەمانی ئیراقی و شیعە ئیدانە دەکراو ئێستاش عەبادی بۆتە فریشتە ....ئاوەها ئەمڕۆ جنیو بدەو سبەی ئاشت بەرەوە ! بەئەم جۆرە ئەخلاقیاتە گۆڕانکاری ناکرێت و مامۆستایان لەکوردستاندا و خەڵکی بێ مووچە فریوو نادرێن .
دووهەم: گۆڕان هێشتا لەوەهم و نۆستالژیای حەڤدەی شوباتدا دەژی ، سەرەتا گووتیان ئاژاوەگیڕن و دوایی سواری پشتی بوون خۆیان خستە ناو پەڕڵەمان و حکومەتەوە . ئێستاش دەیەوێت لەڕیگەی خۆپیشاندەران و مامۆستایانی سەربەرزەوە هەمان گەمە بکاتەوە . سەیریش لەوەدایە خیرا تەوژمە ئیسلامیەکەی ناو گۆڕان مەلاکان دێنە نیو بەرنامەکانیان و هابرمازە گەورەکانیان فەرامۆش دەکەن ..ئاوەها یەکێتیش بەئیسراحەت پاڵی لیداوەتەوە و بزەی دێت ...
بەڵام منیکی سیاسەت نەزانی خەیاڵی لەم فەیسبوکە متەوازیعەمەوە ڕایەکم هەیە ؛ بەوەی کۆی ئەم گەمەیە لەقازانجی یەکێتیدایە ، لەبەر دووگریمانەی دیکە:
یەکەم : ؛ باڵباڵێنی ناو یەکێتی لەقازانجی یەکێتیە ، بەتایبەت باڵی تاڵەبانی کەزۆرینەن پشتیان بەسەرکەوتنی گۆڕان بەستووە ، ئەوان سەرکەون لە گەڵ عەبادی ئەوا ئەم باڵە لەگەڵ نەوشیروان ڕیکەتوون و بەرژەوەندەیە شەخسی و بنەماڵەییەکان مسۆگەرە و کۆنە یەکێتیەکان ناهیڵن کەس لەبزوتنەوەکە بڵێت لەل ...
دووهەم : گەر پارتی زاڵ بوو و گۆڕان نەیتوانی عەبادی ڕازیبکات ، ئەوا باڵی ناوەندی بڕیاڕ لەناویەکێتیدا یەکێتی بەردەوام دەکات لەدەسەلاتدا و بێگومان باڵی زۆرینەش ئەوسا لاریان لەوە نییە ڕیکبکەونەوە. کوتلەیەک لەگۆڕان کەنوشیروان موستەفا و کۆنە یەکێتەکانن لەگەڵ یەکێتیدا دەمیننەوە و بەرژەوەندی خۆیان پاریزراو دەبێت و دیسانهوه كهس ناتوانێت لهناو گۆڕاندا بڵێت لهل و ڕێكهتنهكهی دهباشان برهوی پێدهدرێت.
بەگشتی بۆ گۆڕان باشترە بەقسەی ڕیکخەرە گشتیەکەی بکات ، بیربکاتەوە ، نهك هەر کادیرێکیان ڕابکاتە ناو خۆپیشاندەرانەوە، بۆ ئەوەی جەماوەر بۆخۆی زیاد بکات و قورسایی خۆی لەناو بزوتنەوەکەدا قورستربکات.
جگەلەوە باشترە وەرەقەی لاوازی عەبادی بەکارنەهێنن چونکە ئەوەندەی من بزانم عەشایر دڵی بۆ عەشایر لێدەدات، مەزهەبگەرایی بۆ خێلەکی ، لەبەر ئەوە متمانەی شیعە بەپارتی بەهیزترە وەک لەگۆڕان. چونکە گۆڕان هێزیکی بچوکە لەڕووی قەوارەی سیاسیەوە . گەر ئەوانەی ئەمە دەکەن لەناو گۆڕاندا خۆیان بەهەڵسوڕینەری ئەم پڕۆسەیە تیدەگەن، کەفەشەلیان هێنا نەوشیروان موستەفا پشتیان تیدەکات، جارێ گەمەکە بەئێوە دەکات .
چاکترین شت بهڕای من دیسانهوه دوو گریمانهیه ؛
یهكهم ؛ بكشێنهوه لهحكومهت و یهكێتی ناچار بكهن بكشێتهوه.. كهبێگومان ههلۆكانی ناو گۆڕان بۆ بهرژهوهندی خۆیان ڕازی نین و دهبێته كێشه بۆیان .
دووههم : بەقسەی نەشیروان موستەفا بکەن ؛ هیچ مەکەن جارێ تەنها بیر بکەنەوە لەوەی چی بکەین و چیمان پێدەکریت؟!
PM:12:41:16/11/2016
ئهم بابهته 3343
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی