ڕەتکردنەوەی لێکۆڵینەوەکەی ئەبوبەکر جاف کارێکی خراپە !

‌ئیسماعیل حەمەئەمین

بۆ ڤیستیڤاڵی گەلاوێژی هێژا ؛ ڕەتکردنەوەی لێکۆڵینەوەکەی ئەبوبەکر جاف کارێکی خراپە !
ئەبوبەکر جاف نوسەرێکی بەتوانایە لەبواری فیکر و فەلسەفەدا، من خۆم ماوەی ساڵيک زیاتر لەگەڵیدا کاردەکەم و زۆربەی باتە گرنگەکانی بۆکولتور مەگەزین بەشی فەلسەفی ناردووە و پێکەوە پێش بڵابوونەوەی بەڕەخنەو سەرنج و تێبینیدا فیلتەرم کردووە و هەمیشە ڕۆحیکی جوان بووە بۆ کاری فیکری . جگەلەوەی ئەبوبەکر خوێنەريکی وورد و دونیابینیەکی تایبەتی بەخۆی هەیە. ڕۆشبیریەکی فیکری فەڕەنسی لەخۆدا پەروەردە کردووە و هەمیشە کاری لەسەر دەکات و زۆریش ئیرەیی بەو توانا و دڵگەرمیە فیکریەی دەبەن. بەتایبەت دوا لێکۆڵینەوەی (ئارەزوكردنی فاشیزم, فاشیزمی ئارەزوكراو، میكرۆفاشیزم لە ژیانی ڕۆژانەدا وسوبژێكتیڤیتێی فاشیست ) کەلەلایەن لیژنەی ڤیستڤاڵی گەلاوێژی ئەمساڵەوە ڕەتکراوەتەوە!

ئەم ليکۆڵینەوەیەی لەمەڕ سوبێکتی فاشیست ، کەپێش ماوەیەک بۆی ناردم و خويندمەوە یەکێکە لەکارە هەرە جوان و گرنگەکان، کەنەک هەر نابيت بێتە ڕیزی ليکۆڵینەوە هەڵبژێردارەوەکانەوە، بەڵکو لەو بڕوایەدام دەبيت خەڵات وەربگريت، نازانم پيودانگەکان چین! من خۆم کۆی ئەو ڵيکۆڵینەوەی بەکاريکی دانسقە تيدەگەم . لەو بڕوایشدام هەرچی کەسيک شارەزایی لەبواری فیکر هەبيت هەمان قسەی من دەکات.، کەواتە تاکە هۆکاريک دەمينيتەوە کە یان کەسیە یان سیاسی ، دەنا زانستی نییە؟!

هەمیشە لەژیانمدا دەقم لەکەسەکان جیاکردۆتەوە، چونکە دەزانم مرۆڤ مەحکومە بەبارودۆخە تایبەتیەکانی خۆیەوە ، زۆر پەستم بەم بوون بەحاکم لەسەر ژیانی ئەویتر، مەگەر دەق و کەسەکە فاشیست و سێکست و نازی و بەعسی بێت، ئەوە بۆمن خەتی سوورن ...پۆپۆلیستی و شەڕی حزب و میدیای ناشرین ئەم حاکمیەتەی لەهەموو شويندا قووڵتر کردۆتەوە و زادەی بازاڕیەتێکی ناشرینە لەمیدیای کوردی بێ جیاوازی ڕەنگیداوەتەوە...لیژنەکانیش زۆرجار لەژێر ئەو کاریگەریەدا دەناڵێنن...بەداخەوە ئەبوبەکر جاف تەنها کێشەیەکی هەیە، ئەوەیە لەهەرایەکی ناشرینی سیاسەتدا دەیەوێت وەک نوسەريکی فرە ڕەهەند بژیت، وەک مرۆڤێکیش بۆ بژيوی خۆی دەیەوێت سووچێکی هەيێت و زیانی بۆ کەس نەبووە و لەدژی میدیاکاری بازاڕی جەنگاوە و زمانی ئەو زمانی فیکرە ، بەڵام هەمیشەش فشاری سیاسەت ژیانی دەخاتە ژير گوشارەوە و برینداری دەکەن.

بۆزانینتان من و ئەبوبەکر جاف تەنها لەڕێگەی فیکرەوە یەکتر دەناسین و چەند جاريکی کەم نەبيت زۆر لەگەڵ یەکتردا پەیوەندی کەسیمان نییە و لەڕووی سیاسیشەوە تەبا نیم لەگەڵیدا.

هیوادارم لیژنەی ئازیزی ڤیستڤاڵ بەم کارەی خاڵێکی نێگەتیڤ نەخاتە پاڵ خۆی ، بەبڕیاڕەکەی خۆیدا بچێتەوە ...

فەرموون لەگەڵ چەندەها نوسینی ئەبوبەکر جاف لە (کولتور مەگەزین) کەکولتور مەگەزین خاوەن فیلتەرێکی زۆر تایبەت و سەختە ، بەتایبەت لەبواری فیکریدي ...


AM:10:07:01/11/2016

ئه‌م بابه‌ته 3353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی