گه‌نده‌ڵیی بازار
دابان عەبدولواحید حەسەن
له‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی
سه‌رمایه‌داری بۆ ئابووری بازاڕ پێویستی به بانگه‌واز نه‌بوو،چونكه كاری به‌رهه‌م
هێنان هه‌مووی له ده‌وروبه‌ری بازاڕ ده‌خولایه‌وه و بهمیكانزمی بازاڕ پابه‌ند
بوو ،هه‌روه‌ها نه‌یاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رمایه داری كه‌چینی كرێكاربوو یه‌ك
داواكاریان هه‌بوو ،كاریان له سهردهكرد ئه‌ویش زیاد كردنی كرێ به‌گوێره‌ی بازاڕ،بازاڕ
زۆر خۆش بوو به‌هه‌موو توانای كاری ده‌كرد بۆ خه‌رج كردنی كالاَو خێرا كردنی سوڕی
به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داری و فراوانكردنی و په‌ره‌پێدانی ئابووری باشتر .له‌و
چل سالاَنهی دواییدا بانگه‌واز و ئابووری بازاڕ زیادی كرد و گه‌شه‌ی سه‌ند
زۆر كه‌س بۆچونی
وایه كه بانگه‌واز بۆ ئابووری بازاڕ ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سۆسیالیستی
و پلانی ناوه‌نده ده‌كرێت كه‌س گازه‌نده‌ی ئه‌و بۆ چوونه ناكات ، چونكه بازاڕ
گه‌رم و گوڕی نامێنێ و میكانیزمی خۆی له سیسته‌می سۆسیالیستی له‌ده‌ست ده‌دات .به‌لام لێره ده‌بینین یه‌كه‌م بانگه‌وازی پشتبه‌ستن به ئابووری بازاڕ
به‌رز كرایه‌وه به‌ده‌نگی سه‌ركرده‌ی شوسیالیستی جیهانی (لیكیتا خرۆتشۆف) له‌ساڵی
1961 ؟ جه‌خت له وه ده‌كرێته‌وه كه خرۆتشۆف دژایه‌تی گه‌شه‌ی سۆسیالیستی ده‌كرد
به‌لام كه‌س ناتوانی بڵی ئه‌و په‌رۆش گه‌رانه‌وه یه بۆ شێوه به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داری
،پاشان ئیستا دوای پازده ساڵ له ڕووخانی بلۆكی سۆسیالیستی هێشتا بانگه‌واز بۆ
ئابووری بازاڕ پانتاییه‌كی زۆر ئه‌ده‌بی سیاسی داگیر كردووه ، ده‌بێ نهێنی ئه‌وه
چی بێت.
سستی خزانی كالاَ
بۆ بازاڕ زیاد ده‌كات به‌هۆی باركردنی به خزمه‌تگوزاری ده‌ره‌كی و ناوه‌كی .
له‌وانه‌یه كه‌سانێك بڵێن كه خزمه‌ت گوزاری په‌یوه‌ندی به كالاَ باری كالاَ قورس
ناكات، چونكه ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ده‌گۆڕێ بۆ به‌ها له‌گه‌ڵ گۆرانی كالاَ به‌مه‌ش
توانای گشتی (له‌كاركردن) ئیستملاك زیاد ده‌كات ، به‌مه‌ش بیانوویه‌كی گونجاوه
ئه‌گه‌ر به‌چاوێك سه‌یری سوڕی كالاَ بكه‌ین ،بهلاَم چاوه‌كه‌ی تر واده‌بینێ سه‌ره‌تا
پێویسته سهرماهداری له‌بازاڕی ئازاد چه‌ند خزمه‌ت گوزارییه‌كی زۆر و جیاواز بكرێت و بیخاته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی
پێش ئه‌وه‌ی بخرێته بازاڕ و بگۆرێ بۆ به‌ها پاش چاوه‌ڕوانییه‌ك كه‌له‌وانه‌یه درێژه
بكێشیت.
به پێی باشترین
بۆ چوونی ئابووریناسی بۆرژوازی سه‌رمایه‌دار به‌های هه‌موو ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كهخهرجی
كردووه له‌گه‌ڵ به‌های كالاكه ده‌گێڕێته‌وه ئه‌و خزمه‌تانه‌ش پێشتر كڕیبووی له
به‌رهه‌مهێنی ئازاد ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه یهنێ تێكرای قازانج به‌ره‌و دابه‌زین
بڕوا و هه‌ندێ مه‌رج و سنووری گونجاو بۆ وه‌به‌رهێن دابنێ، به‌لام له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر
شیكردنه‌وه‌یه‌كی ورد بكه‌ین ده‌بینین سه‌رمایه‌داری و كرێكار به‌یه‌كه‌وه كۆی
گشتی به‌های ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان كه ده‌خرێته سه‌ر
كالاكه به‌مه‌ش كرێیه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه و زیاده‌ی به‌هاش (Surplus value)
به‌هۆی كه‌وتنه ناو داوی خزمه‌تگوزاری كه‌مده‌بێته‌وه .
ئه‌وه‌ی زانراوه
ڕژێمی یان سیسته‌می سه‌رمایه داری له جیاتی فراوان بوون به‌ره‌و داڕوخان ده‌ڕوات
و ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره كلاسیكییه‌كان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه
. گرنگترینیان كێشه‌ی وشكبوون یان نه‌مانی بازاڕ.
ماركس پێشبینی كردبوو
كه سه‌رمایه‌داری به‌هۆی خنكانی له‌ناو لافاوی كالاَ له بازاره‌كانیان ،ده‌مرێت
به‌لام ئه‌مرۆ پاش لادان له ڕێگه‌ی سروشتی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌لایه‌تی ، ده‌بینین
پێداویستسه‌كانی و بگره زیاتریش له پێداویستییه‌كانی هاورده ده‌كات له‌هه‌ندی
ولاَت كه‌پێشتر خۆی كالاَی بۆ هه‌نارده ده‌كرد،ههرفراوانبوونێك یان زیاده‌یه‌ك
له‌به‌رهه‌مهێنانی خزمه‌تگوزاری كێشه بۆ ئاسانكارییه پێوستسسهكانی سیسته‌می
به‌رهه‌مهێنانی كالاَ دروست ده‌كات،هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ڕوویدا له ناوه‌نده سه‌رمایه‌داری
و سۆسیالیستییه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر شانی پرۆلیتاریا ده‌بێ له ئه‌نجامدا
سیسته‌مه‌كه به‌گشتی ده‌ڕووخێت و ده‌بێته هۆی زیاد بوونی ڕێژه‌ی له‌كاركردن .(consumption)
به‌لام به‌كاربه‌ر
به‌گشتی ئاره‌زووی هه‌یه كه پاره‌ی خۆی به كالایه‌ك بدات كه‌هیچ خزمه‌تگوزارییه
كی پێوه نه لكابێت ، واته كالاَیهكی ڕووت ئه‌مه‌ش به‌گۆڕینه‌وه‌ی كالاَ جێبه‌جێ
ده‌بێت. بۆیه ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه به‌كاربه‌ر وه‌كو سزایه‌ك ته‌ماشایان ده‌كات
، وه‌كو باجی فرۆشتن به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه ده‌گرێت له سوڕی به‌هه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری كه ئه‌ویش بازاڕه.
PM:02:40:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3321
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی