له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م به‌رده‌وامین
رێبوار هەژار
كاك به‌رهه‌م له هه‌ر شوێن و پله‌و پۆست و به‌رپرسیارێتیه‌كی بچووك و گه‌وره‌دا بێت لای من هه‌ر كاك به‌رهه‌مه و به هه‌موو توانام وه به شانازییه‌وه پشتیوانیم كردوه پشتیوانیشی ده‌كه‌م له داهاتوو..
نامه‌وێ ئه‌م نووسینه درێژ دادڕ بێت و وڵامی هه‌موو ئه‌وانه بده‌مه‌وه كه په‌یتا په‌یتا دێن له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆمه‌وه قسه‌ی ناشیاو و ڕووشێنه‌ر ده‌كه‌ن ، وازم هێناوه كه هه‌موویان خۆیان خاڵی بكه‌نه‌وه وه به ڕێزه‌وه سه‌یری بۆچوون و كۆمێنته‌كانیشیان ده‌كه‌م وه له‌وانه‌یه به‌شێكی زۆری حه‌قیقه‌تیش لای ئه‌وان بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نایشارمه‌وه به شانازیه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو بڕیاره‌كانی كاك به‌رهه‌مم...
نه به‌رژه‌وه‌ندی و نه هیچ شتێكی شه‌خسی منی ئیجبار كردوه، وه نه شتێكی شاراوه‌ش هه‌یه كه خه‌ڵك گومانی لێ بكات سه‌باره‌ت به ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م،،
ئه‌گه‌ر كاك به‌رهه‌م ببێت به سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكاش نه‌ك سه‌رۆكی كۆماری عێراق و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی من له هیچ ڕوویه‌كه‌وه پێویستم به كاك به‌رهه‌م نییه و نه‌بووه له ڕابردووش و ئێستاشدا جگه له هاوڕه‌یه‌تی و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له پێناو خه‌ڵك و چاكسازیدا هیچ شتێكی تر من و كاك به‌رهه‌م به یه‌كه‌وه نابه‌ستێته‌وه..
وه من هاوڕێی نیوه ڕێگای هیچ هاوڕێیه‌كم نابم و هه‌تا كۆتایی سوور ده‌بم له سه‌ر په‌یامی پێكه‌وه‌یی..
به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاودیده‌كانمان و كاك به‌رهه‌م بڕیارماندا له پێناو خه‌ڵكدا هاوپه‌یمانی بنیاد بنێین و ده‌ستمان پێ كرد و به ڕاستگۆیی و بوێرانه كارمان تێدا كرد، وه چه‌ند كاك به‌رهه‌م هێزی مادی و مه‌عنه‌وی خۆی به‌خشی منیش به پێی ئه‌ندازه‌ی توانای خۆم ماده و مه‌عنه‌ویاتنم به‌خشی و له هیچیشی په‌شیمان نیم وه شانازی به دوا هه‌ڵوێست و ده‌ربڕینیشه‌وه ده‌كه‌م كه نواندوومه ، هه‌ر وه‌ك چۆن له هیچ كام له هه‌ڵوێست و ده‌بڕینه‌كانم بۆ یه‌كێتیش په‌شیمان نه‌بووم له كاتی واز هێنانم له یه‌كێتی ،، وه له ئێستاشدا له پێناو ئارامی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌تیش ده‌ڤه‌ری سه‌وز كاك به‌رهه‌م هه‌ر بڕیارێك بدات بێ دوودڵی له‌گه‌ڵی ده‌بم.
له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ڕۆڵی هه‌ندێك له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی به‌رز ده‌نرخێنم و له خه‌مخۆریان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی یه‌كێتی لێبڕاوانه و بێ ماندوو بوون هه‌وڵیان دا هه‌تا گه‌یشن به ڕۆژی ئه‌مڕۆ..بێ گه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م لێكتێگه‌یشتن و نزیك بوونه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به نیه‌تی پاك و دڵسۆزیه‌وه بێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت،
كاك به‌رهه‌م نه خیانه‌تی كردوه ، نه خه‌ڵكی فه‌لاقه كردوه ، نه ده‌ستی له تیرۆری كه‌سدا هه‌بووه و نه پشتی كردوه‌ته مێژووی خۆی ، نه بوه‌ته سه‌به‌بی كاره‌ساتێكی ئابڕوبه‌ر به سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا بۆ ئه‌بێت مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه بڕیاری ڕاست و درووست سه‌باره‌ت به شێوازی خزمه‌ت كردنی خۆی بدات ؟
ئێستا ده‌بینم خه‌ڵكانێك قسه ده‌كه‌ن نه یه‌كێتین نه ڕۆژێكیش هاوپه‌یمانی بوون كه‌چی دڵگه‌رمانه هاتوون و بێ به‌زه‌ییانه كه‌وتوونه‌ته هۆنینه‌وه‌ی شیعر و شانامه به باره نه‌گه‌تیڤه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك مشه‌خۆر كه پێشتر سه‌به‌ب كار بوون بۆ تێكدانی ناوخۆی یه‌كێتی ئێستاش به هه‌مان شێوه كه‌وتوونه‌ته‌وه په‌له قاژێ ، به‌ڵام ئه‌وانه نه‌ك كه‌مینه‌ن به‌ڵكوو ژماره‌یان له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕێت وه به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی ئه‌وانه‌ن كه خۆشحاڵن به یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوانمان.
AM:08:44:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6793
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی